بانگەوازێک لە کرماشانەوە: دەنگتان دژی لەسێدارەدان بەرز بکەنەوە

ژنانی کرماشان ڕایانگەیاند، ژنان دەبێت بە یەک دەنگ ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بە سزای سێدارە دژی ژنان کە لە ئێران دراوە، بزووتنەوەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانرێت وەک گرێدان بە زنجیرێک بە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" پێکەوە ببەسترێتە

گلارە گەیلانی

 

کرماشان- بە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" رژێمی ئێران فوشارەکانی دژی ژنان زیاتر کرد، لە ٤ی تەمووز شەریفە محەمەدی، چالاکی مافی کرێکاری و ڕۆژی ٢٣ی تەمووز ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی بە لەسێدارە دان سزادان، لە زیندانەکاندا فوشار لەسەر ژنە زیندانیانی سیاسی زیادی کردووە، ژنانی کرماشان داوای ئازادکردنی شەریفە محەمەدی، پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و نەسیم غوڵامی، ئەندامانی یەکێتی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  "کژار"یان کرد.

 

 "بڕیارەکان دەربارەیان سیاسین"

بارین.گ، چالاکی مەدەنی و سیاسیی کرماشان، وتی: ئێمە وەک ژنانی کرماشان پشتیوانی ئەو چوار سیاسەتمەدارە دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆیان دەردەبڕین، ئەو بڕیارانەی لەبارەیانەوە دەدرێن سیاسین و هێرشێکە لە دژی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" سزای لەسێدارەدان بەسەر شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزیدا شەرمەزار دەکەین، تۆمەتەکانی سەر وریشە مورادی و نەسیم غولامی بێ بنەمان و لەگەڵ ئەم تۆمەتە بێ بنەمایانەش ئەگەری زۆرە کە سزای توندیان بەسەردا بسەپێندرێت، بۆ ئەو پشتیوانییەی کە ژنان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بۆ ئەو چوار سیاسەتمەدارە پێشکەشیان کردووە سڵاو دەنێرین.

 

دەبێت دژی لەسێدارەدان یەک دەنگ بین"

 ژیکال. ک، داکۆکیکاری مافی مرۆڤی کرماشان، ئیدانەی لەسێدارەدانی ژنانی لە لایەن ئێرانەوە کرد و وتی: بڕیاری دادگاییکردنی ژنان بە نادادپەروەری دەبینین، ئەم دۆخە نیشان دەدات کە دەسەڵاتی دادوەری لە ئێراندا بووەتە سیاسی، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و لە هەموو شوێنێکی جیهان بە دەنگی بەرز ئەو زوڵمە شەرمەزار بکەن، هەرچەند لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان شاهیدی ئەو خەباتە بووین کە ئیلهامبەخشە بۆ ژنان، بەڵام پێمان وایە دەبێت لەوەش بەرزتر بێت، پێویستە ژنان لە سەرانسەری جیهان دژی سزای لەسێدارەدان بێنە دەنگ.

 

"دەوڵەت- نەتەوە ناتوانێت لەپێش پشتیوانی ژنان ببێتە ئاستەنگ"

 ژیکال. ک  ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانرێت پێکەوە بە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن. ژیان، ئازادی" وەک بەستەر لە زنجیرەیەکدا ببەسترێنەوە و وتی: مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوە ناتوانن لە پێش پاڵپشتی ژنان ببنە ئاستەنگ، ژنانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کە چوونە مەیدان، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر لە سێدارەدان و سزادان. ئێمەش وەک ژنانی کرماشان لەدژی سزای سێدارەو و زیندان درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین.