باندێکی بازرگانی بە مرۆڤ لە بەغدا دەستگیرکران
دوێنێ ١٨ی شوبات، هێزە ئەمنییەکانی عێراق باندێکی بازرگانی کردن بە مرۆڤییان دەستگیرکردووە.

ناوەندی هەواڵ
سەرچاویەکی ئەمنی لە بەغدا بۆ میدیای ناوخۆیی ڕایگەیاندووە کە ئێوارەی دوێنێ ١٨ی شوبات لە ناوچەی ئەلسەیدیەی بەغدا باندێکی بازرگانی کردن بە مرۆڤ کە لە ژنێک و دوو پیاو و شەش منداڵی کچ پێک هاتووە دەستگیر کردووە.
سەرچاوە ئەمنییەکە ڕاشیگەیاند ئەو کەسانەی کە دەستگیر کراون بۆ بنکەیەکی تایبەت گواستراونەتەوە، بە پێی زانییارییەکان ئەو ئۆپەراسیۆنە بەشێک بووە لە هەوڵی بەردەوامی حکومەتی عێراق بۆ پێشگیری لە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بە تایبەتی پاراستنی منداڵانی کچ لە توشبوون بە توندوتیژی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەبەر عەقلییەتی ئەجەندە ژنان و بە تایبەت منداڵانی کچ لە مافە کۆمەڵایەتییەکان بێبەش دەکرێن و بۆ بەرژەوەندی تاکی دەسەڵات بەکاریان دەهێنن، بۆیە پێویستە ژنان لە توندوتیژی دەسەڵاتداری ئاگادار بکرێنەوە و بتوانن مافە ڕاواکانی خۆیان بپارێزن.