”با هەمووان دەنگییان بەرز بکەنەوە دژی کوشتنی ژنان”

ساڵیحە بۆزکورت، دایکی گۆنول ئاڵکان، کە سەرەڕای فەرمانی پاراستن لە کاتی جیابوونەوەدا لەلایەن هاوژینەکەیەوە لەبەردەم چوار منداڵەکەیاندا کوژرا، داوای پشتیوانی لە دانیشتنی دادگا دەکات کە لە ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

مەمیهان هلبین زەیدان 

وان
-لە تورکیا ڕۆژانە نزیکەی سێ ژن دەکوژرێن، بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی چاودێری توندوتیژی ”JINNEWS” ژننییوز، لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا ٢١٣ ژن کوژراون، یەکێک لەو ژنانە گۆنول ئالکان بووە، فەرمانی پاراستنی هەبوو، لە توندوتیژی هەڵهاتبوو و پەنای بۆ ماڵی دایکی بردبوو بەڵام گۆنول ئاڵکان پارێزراو نەبوو, ساڵیحە بۆزکورت، دایکی گۆنول ئاڵکان، تەمەن ٣٣ ساڵ، کە سەرەڕای فەرمانی پاراستن، لە کاتی جیابوونەوەکەدا لەلایەن هاوژینەکەی پێشوویەوە لەبەردەم چوار منداڵەکەیدا کوژرا، دەیەوێت بکوژی کچەکەی توندترین سزا وەربگرێت.

گۆنول ئاڵکان لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٦، لەلایەن کەمالتین ئاڵکانەوە کوژرا، کە لە کاتی جیابوونەوەکەدا بووەتە بابەتی فەرمانی دیپۆرتکردنەوە، تاوانبارەکە کە پێشینەی تاوانی درێژخایەنی هەبووە و لە زیندان ئازاد بووە، سەرەڕای سکاڵا و فەرمانی دیپۆرتکردنەوە، گۆنول ئاڵکانی کوشتووە، دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی کەمالەتین ئاڵکان، بکوژ کە بە "کوشتنی بە ئەنقەستی هاوژینەکەی تۆمەتبارکرابوو و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا” بەڕێوەچوو، دادگا دۆسیەکەی تا ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ دواخست، بەمەبەستی تەواوکردنی بۆشاییەکانی ناو دۆسیەکە.

”ئەمە دڕندەییە”


ساڵیحە بۆزکورت ڕایگەیاند، کە کچەکەی گۆنول ئاڵکان ١٤ ساڵە هاوسەرگیری کردووە و وتی: لە ماوەی تەواوی ١٤ ساڵی هاوسەرگیریەکەیاندا تووشی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بووەتەوە، ئەو هیچ پێداویستییەکی ماددی یان ڕۆحی کچەکەمی بەدی نەهێناوە و تەنها توندوتیژی و بێڕێزی بەکارهێناوە، کچەکەم ئیتر ئەمەی قبوڵ نەکردووە و هاتە لام، بەڵام ئەو پیاوە دڕندەیە گۆنولی کوشت لەبەردەم چوار منداڵەکەیدا، ئەمە دڕندەییە، دوای ئەم دڕندەییە، هێشتا درۆ لەسەر کچەکەم دەکات و بۆتە هۆی نەهامەتی.

ساڵیحە بۆزکورت ڕوونیکردەوە، کە تاوانبار لە کاتی دادگاییکردنەکەدا لێدوانی ناڕاستی داوە و لە دادگادا بانگەشەی کردووە کە توندوتیژیی بەسەردا هاتووە، وتی: تاوانبارەکە وتویەتی ”هاوبەشەکەم لێیداوم”، ئەگەر هێزی پێویستمان هەبوایە، چەندین جار لەبەردەممدا چەقۆی لە کچەکەم نەدەدا، خاوەنی ٢١ پێشینەی تاوانە، دەوڵەت دەبێت ڕێوشوێن بگرێتەبەر، دڵی هەزاران دایک شکاون، دەوڵەت چیتر نابێت لە تاوانباران خۆش بێت، وەک دایکان بەرگەی ئەم ئازارە ناگرین، کچەکەم لەبەر چاوم کوژرا، نازانم چی بڵێم، هەست دەکەم وەک مردوویەکم.

”با ژنان بپارێزن نەک تاوانباران”
ساڵیحە بۆزکورت جەختی لەوە کردەوە، کە دەوڵەت ئێستا دەبێت ڕێوشوێن لە دژی کوشتنی ژنان بگرێتەبەر، ڕۆژانە ژنێک دەکوژرێت، وتی: سەرەڕای هەموو شتێک، ئەوان تاوانباران دەپارێزن با ژنان بپارێزن نەک تاوانباران، با سزای توندیان پێ بدرێت، کاتێک سزا دەدرێن تا ڕادەیەک دڵمان ئارام دەبێتەوە، لە دوایین دانیشتنی دادگاوە نەمتوانیوە خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم، بە ڕوونی ڕاست ناکات، پێشتر تەنها ساڵی جارێک سەردانی ماڵی کچەکەمم دەکرد، هەر بۆیە کچەکەم تووشی توندوتیژیی ئەو بوو.

پەیوەندی بکەن بۆ پشتگیری
ساڵیحە بۆزکورت، دانیشتنەکەی بیرهێنایەوە لە ١٨ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت، داوای لە هەموو لایەک کرد پشتیوانی خۆیان لە دادگا نیشان بدەن و وتی: پێویستە هەمووان دەنگیان بەرز بکەنەوە دژی کوشتنی ژنان، با چیتر ژن نەکوژرێت، هەزاران ژن کوژراون، چیتر دایکان نابێت مردنی منداڵەکانیان ببینن بەهۆی ئەو دڕندە و بکوژانەوە، کچەکەم تەمەنی ٣٣ ساڵ بوو کاتێک کوژرا و چوار منداڵی بێ دایک مانەوە من دادپەروەریم دەوێت.

”من لەگەڵ لێدوانەکانی تاوانبار ناکۆکم”


مەدینە تورانتایلاک، پارێزەر یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەکە ڕایگەیاند، داوا لە تاوانبارەکە کراوە بە سزای کوشتنی بە ئەنقەستی هاوژینەکەی سزا بدرێت و وتی: پێمانوایە تاوانبارەکە بە پلانێکی پێشوەختە هاوژینەکەی کوشتووە، داوامان کرد، بەڵگەی پەیوەست بەو پلانە بە ئەنقەستەوە کە پێشتر کۆنەکرابووەوە کۆبکرێتەوە، دادگا داواکارییەکانی ئێمەی قبوڵکرد و فەرمانی کاتی بۆ دەرچووە، کۆکردنەوەی بەڵگەکان و دانیشتنی دووەم لە ١٨ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت.

مەدینە تورانتایلاک، جەختی لەوە کردەوە، کە تاوانبارەکە لێدوانێکی نوێی لە دادگادا داوە کە پێچەوانەی لێدوانەکەی پێشووی بووە، وتی: لە حاڵەتەکانی کوشتنی ژناندا زۆربەی تاوانبارانی پیاو لێدوانی ناڕاست دەدەن بە مەبەستی کەمکردنەوەی سزاکانیان لەسەر بنەمای "واروژاندنی ناڕەوا" لەم دۆسیەیەدا، تاوانبارەکە لێدوانی دژبەیەکیشی سەبارەت بە واروژاندنی ناڕەوا داوە، ئەم دۆسییە دەرئەنجامە جدییەکانی سیاسەتی بێ سزایی نیشان دەدات، پێشتر تۆمەتبار بە پێی یاساکانی جێبەجێکردنی سزاکان لە زیندان ئازاد کرابوو و دوای ئازادکردنی هاوژینەکەی کوشت، کوشتنەکە سەرەڕای دەرکردنی فەرمانی پاراستنبوو کە بۆ گۆنول دەرچووە، گۆنول ئالکان کە پێش ڕووداوەکە تووشی توندوتیژی بووە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستن، پەنای بۆ ماڵی خێزانەکەی بردبوو، سەرەڕای ئەو ڕێکارەی کە بەپێی یاسای ژمارە ٦٢٨٤ دەرچووە، تاوانبارەکە چووەتە ماڵی گۆنول ئاڵکان و ئەم کارەی ئەنجامداوە، چونکە فەرمانی پاراستن بە شێوەیەکی کاریگەر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پەیڕەو نەکرا و ڕێکاری پێویست نەگیرایەبەر، ژنێکی ترمان لەدەستدا، ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتمان دژی "بەردەوامبوون لە خەبات بۆ دادپەروەری و دڵنیابوون لەوەی تاوانبار توندترین سزا وەردەگرێت