بۆ ڕۆژنامەنوس ئەڤین بوڵدان مەڕاسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو
ئەڤین بوڵدان کە پێنج ساڵ پێش ئێستا بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا، لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە.
جۆلەمێرگ
سەرنوسەری ڕۆژنامەی "ئازادیا وەلات و ڕۆژەڤا میدیا" ڕۆژنامەنوس ئەڤین بوڵدان ڕۆژی ٢ی نیسانی ٢٠١٧ لە شاری ئامەد کە لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا، لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە، یادەکە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات "DFG" و پلاتفۆرمی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامی "MKGP" لەسەر گۆڕی ئەڤین لە گۆڕستانی شار لە گەڤەری جۆلەمێرگ ڕێکخرابوو.
لە مەراسیمەکەدا، سەیت دەدە پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ، شۆيش دیری هاوسەرۆکی هەدەپەی جۆلەمێرگ، رۆژنامەنووسان و خزمەکانی ئامادەبوون، دایک و باوکی ئەڤین لەبەر ئەوەی لە کامپی پەنابەرانی مەخمور نیشتەجێن بەشداری مەراسیمی یادکردنەوەکە نەبوون.
"ئێمە خەونەکانی ئەڤین بەدیدەهێنین"
هاوپیشەکانی وتیان: "ئێمە بۆ بەدیهێنانی خەونی ئەڤین ناوەستین، ئێمە هەمیشە مەشخەڵی موسا ئەنتەر و گوربەتەلی ئەرۆز و شەهیدانی دیکەی چاپەمەنی پەرەپێدەدەین، ڕۆژنامەگەریی ئازاد و کورد هەرگیز لە دژی فشار و توندوتیژی و کوشتن و دەستگیرکردن و تۆپباران هەنگاوی نەناوە، هەموو مەترسییەکانی چاپەمەنی ئازاد لەکەسایەتی ئەڤین بەبیردێنینەوە".
دوای وتارەکان، یادەکە بە دانانی گوڵ لەسەر گۆڕی ئەڤین کۆتایی هات.