بە ئێوارەیەکی هونەری لە کۆبانێ ڕۆحی ئازادیخواز زیلان و ڕێبازە شۆڕشگێڕانەکەی بەبیرهێندرایەوە

کۆنگرەی ستار ئێوارەیەکی هونەری لە شاری کۆبانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ یادی ٢٩ ساڵەی شەهیدبوونی زیلان "زەینەب کناجی" سازکرد. ئێوارەکە بە دروشمی "شەهید زیلان: ڕێگای سەرکەوتن و ژیانی ئازاد" بەڕێوەچوو.

کۆبانێ

 

ژنانی کۆبانێ دووپاتیان کردەوە کە ئەو کارەی زیلان، چالاکوان بۆتە وەڵامێکی ڕوون بۆ هەموو ئەوانەی کار بۆ نەهێشتنی کورد و سەرکوتکردنی خواستی ژنانی کورد دەکەن، وەک ژنانی ئەمڕۆ و لەم قۆناغەدا، ئێمە کردەوە و خەباتی ئەو بە نمونەیەک دەزانین بۆ ئێمە لەسەر ڕێگای ئازادی و دیموکرای.

 

زیلان "زەینەب کناجی" لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی مالی نزیک ناوەندی شاری مەلاتیا لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە پەکەکەوە کرد، خەباتی بەردەوام بوو تا لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ ئۆپەراسیۆنێکی خۆکوژی ئەنجامدا، لە ٢٩ ساڵەی شەهیدبوونیدا، بە دروشمی "شەهید زیلان: ڕێگای سەرکەوتن و ژیانی ئازاد"، کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ لە پارێزگای فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاهەنگێکی هونەری سازکرد کە ئێوارەی ڕۆژی  ٣٠ی حوزەیران بۆ یادکردنەوەی.

 

بەرنامەی هونەری ئێوارەکە بریتی بوو لە نمایشی مۆسیقای تیپی بۆتان، سەر بە ناوەندی "باقی خێدو" بۆ ڕۆشنبیری و هونەر لە شاری کۆبانێ لە پارێزگای فورات، نمایشێکی مۆسیقای هونەرمەند لە ناوەندی "جەمیل هۆرۆ".

 

چالاکییەکانی ئێوارەکە کە بە سەدان ژن و دانیشتووانی شاری کۆبانێ ئامادەی بوون، بە وتارێکی زۆزان بەکر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ دەستی پێکرد، شەهید زیلان یەکێکە لەو خەباتکەرانەی کە بە خوێنی خۆی ڕێگایەکی نوێی بۆ ئازادی ژنان خۆشکرد، ڕۆڵێکی پێشەنگانەی لە خەبات و بەرخۆدان و ئازادی و پرسی ژناندا هەبوو، نموونەیەکی دیار بوو لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، زیلان، چالاکوان خەباتی کرد بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دۆسی ژن، بۆ ئەوەی ژنان و گەلی کورد ئەمڕۆ بتوانن بە زمان و ناسنامە و بوونیان بژین، ئەم میراسە تا ئەمڕۆش بپارێزن، بۆیە دەتوانم دووپاتی بکەمەوە کە مێژوویەکی دەوڵەمەندمان هەیە،  هەموو ئەو دەستکەوتانەی بەدەستمان هێناوە لە سایەی خوێنی شەهیدانن.

 

لە پەراوێزی ئەو بۆنەیەدا، ماجیدە حەسون، بەرپرسی لیژنەی ژنان لە کۆبانێ وتی: مانگی حوزەیران بۆ ئێمەی ژنان مانگێکی گرنگە، چونکە ساڵیادی شەهیدبوونی خەباتکەران کلیلا و زەهرا و وەهبون، و زیلانی فەدایین، لەم ڕۆژان و بۆنەیەکی لەم جۆرەدا گەلی کورد جارێکی دیکە ئامادەیی خۆیان دەسەلمێنن، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کورد کە خەباتیان لە پێناو ئازادیی خۆیان کرد، بەرگری لە مافەکانیان دەکەن، ئێمە ئەو کارەی زیلان، چالاکوان بە ڕێگایەک بۆ پێشەوە دەزانین لەسەر ڕێگای ئاشتی و دیموکراتی و ئازادی بۆ گەلان و ژنان، چونکە میراسێکی گەورەی خەبات و بەرخۆدان بۆ بەجێهێشتین، بتوانین لە خەباتی ئەو خواست و هێز وەربگرین بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادیمان.

 

وتیشی: لەم ڕۆژەدا و لە ٢٩ ساڵەی شەهیدبوونی زیلان، بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە ڕێگەی خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانەکانییەوە بەدەستیان هێناوە، پەیامی ئازادیخواز زیلان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد دەکەینە ڕێنمایییەکی بنەڕەتی لەسەر ڕێگای سەرکەوتن، چونکە لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە دووپاتی کردەوە کە هیچ کەسێک ناتوانێت خواستی گەلی کورد بشکێنێت.