بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی وڵاتی هیندۆراس ژنێك ده‌بێته سه‌رۆكی وڵات
زیۆمارا كاسترۆ، سه‌رۆكی پارتی لیبری چه‌پگر، وه‌كو یه‌كه‌م ژن دەبێتە سەرۆکی وڵاتی هیندۆراس کە یەکێکە لە وڵاتانی كێشوه‌ری ئه‌مریكا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/01/20220306-s43qjddojvoizjcvphusdhmrjm-jpeg874133-image.jpeg)
ناوەندی هەواڵ
زیۆمارا کاسترۆ، سەرۆکی پارتی لیبری چەبگر، دەبێتە سەرۆکی وڵاتی هیندۆراس، کاملا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی زیپمارادا بەشداربوو.
له مه‌راسمێكی به‌رفراواندا زیۆمارا كاسترۆی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ له دوای سوێندی ده‌ستوری ڕایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی ولاتێكی شكێنراو و پڕ له قه‌یرانی کەوتووەتە سەرشان، به‌ڵێنی دا كه له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت به‌رده‌وام بێت.
جێی ئاماژه‌یه كه زیۆمارا كاسترۆ لە کاتێکدا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرتووه وڵاتەکە بە قه‌یرانێكی قۆڵی گه‌نده‌ڵی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌دا تێدەپەڕێت، که بووەته هۆكاری ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ٧٠٪ی دانیشتوانی هیندۆراس لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن و کۆچکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵکشاوە.
ت.پ