بە پێشەنگایەتی دایکان هەزاران کەس لە سلۆپی بەرەو سنوری باشور بەڕێکەوتن
لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەزاران کەس لە سلۆپی بەرەو سنوری باشوری کوردستان بەڕێکەوتن.

ناوەندی هەواڵ
ڕەمزیە تۆسون، نوران ئیمیر، حەسەن ئۆزگونەش، ئایشە سوروجو، سدیق تاش، پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە"، بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "کەجەدە" ، سالیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان "دەبەپە" ،هەروەها بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لەگەڵ هەزاران کەس لە ماردین، سێرت، ئێلح، ئامەدەوە بەڕێکەوتن لە شارۆچکەی تلقەبین لە ناوچەی سلۆپی سەربە شرناخ کۆبوونەوە.
بەهەزاران کەس بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر ناوچەکانی باشوری کوردستان، بەرەو دەروازەی سنوری خابوور کە لەسەر سنوری باکور و باشوری کوردستانە بەڕێکەوتن.