"بە پاڵپشتی برینەکانمان دادەپۆشین"
پێداویستییەکانی ئەو ژنان و منداڵانەی کە لە شەهباوە کۆچیان کردووە، بە هەڵمەتی هاوکاری کە لەلایەن دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریاوە دەستیپێکردووە، دابین دەکرێت، ڤەژین محەمەد، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکە دەڵێت: پێکەوە برینەکانمان دادەپۆشین.
دڵپاک داغ
حەلەب- لە گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی شاری حەلەب، هەڵمەتێکی فریاگوزاری بە پێشەنگایەتی دەزگای ژنانی ئازادی سووریا دەستیپێکرد، ئەو هاوکارییە کۆکراوانە بۆ ئەو ژنان و منداڵانە دەنێردرێت کە لە شەهباوە کۆچیان کردووە.
بۆ خەباتەکانی دەزگای ژنانی ئازادی سوریا؛ هاوکات لەگەڵ کۆنگرەی ستار و ئەنجومەنەکان، ڕێکخراوی سارا، ڕێکخراوی نوودەم و کۆمیتەی ستێرکیش پشتیوانیمان دەکەن.
کۆمۆن و ئەنجومەن پشتیوانی ئەو هاوڵاتییانە دەکەن کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی، لە کانتۆنی شەهبا ئاوارە بوون، سەرەتا هاوڵاتییە کۆچبەرەکان تۆمار دەکرێن، ئەو خێزانانەی کۆچیان کردووە، داواکاری پێشکەش بە ئەنجومەنەکان دەکەن، بۆ منداڵانی نێوان ١ بۆ ١٢ ساڵ و ژنان، جل و بەرگ و شیری منداڵ و پێداویستییە سەرەتاییەکان هتد، لەلایەن دامەزراوەکەوە دەدرێن، هەروەها هاوکاریش بە بنەماڵەکانیی شەهبا، کە لە ژێر چەتری ئەنجومەنی شەهید شیلان لە کۆبانێ لە کۆمۆنەکان نیشتەجێ بوون پێشکەش کرا.
"هەرچی لە تواناماندا بێت ئەنجامی دەدەین"
ڤەژین محەمەد، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دەزگای ژنانی ئازادی سووریا لە شاری حەلەب، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو منداڵانە لەلایەن هەڵمەتەکەوە پاڵپشتی کراون و ڕایگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ ئەو ژنانەدان کە لە شەهباوە کۆچیان کردووە.
ڤەژین محەمەد وتی: تا ئەو جێگایەی کە لە تواناماندا بێت، ئێمە خەباتکارانی دامەزراوەکە و ژنانی ڕێخستنکراو، پاڵپشتی ئەو خەڵکەین کە لە شەهباوە کۆچیان کردووە، ئێمە باوەڕمان وایە کە پێکەوە برینەکانمان چاک دەکەینەوە.