”بە هاوپەیمانی ناوخۆیی و ئیرادەی ژنان فەرمان دووبارە نابێتەوە”
پەرێز عومەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و زەینەب موڕاد، هاوسەرۆکی کەنەکە بۆ ساڵڕۆژی فەرمانی ٣ی ئابدا، دەڵێن: دەبێت لە شوێنی خەیاڵی کۆچبەری، خەیاڵی بەرخۆدان و خۆبەڕێوەبەری بەهێز بکرێت.
شنگال
ئەو فەرمانەی کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ڕوویدا، بە هەزاران لە گەلی ئێزدی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و وێرانکاریی چەتەکانی داعش کردەوە، لە گەرمای ئابدا تینوو، برسی و بێکۆتا ماوە کۆمەڵگەی ئێزدی دڵی هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدانی جووڵاند و هێنایە ناو هەوڵەکانی هاوکارییەوە، بەمەش زۆر چیرۆک و سەرکێشیی فەرمان ڕاستییەکان بە وردەکارییەکانیانەوە دەخەنە بەر چاوی مرۆڤایەتی.
یادکردنەوەی فەرمان هەموو ساڵێک گەڕانەوەیە بۆ سەر ئەو ساتە پڕ لە ئازارەکان

پەرێز عومەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە هەولێر و زەینەب موڕاد هاوسەرۆکی کەنەکە باسیان لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کرد دیارییان کرد، کە بۆ پێشگرتن لە کۆمەڵکوژی نوێ و پاراستنی دەستکەوتەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی، پێویستیی سەرەکی بە هاوپەیمانی ناوخۆیی، پێگەی سیاسی و بەهێزکردنی ئیرادەی ژنان هەیە.
”ڕۆژی دوای فەرمان ژیانی من گۆڕا”
پەرێز عومەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە هەولێر ڕوونیکردەوە، کە مێژووی ٣ی ئاب پاش فەرمانی ٢٠١٤ بۆ ئەو ڕۆژێکی پڕ لە ئازارە و وتی: لە شەوی ٣ی ئابدا ئەو کارەساتە پڕ لە ئازارە ڕوویدا، بۆ ئەوەی پشتگیری بدەینە خەڵکی شنگال، ئەو هاوکارییانەی کە دەکەوتنە بەر دەستمان، هەوڵمان دەدا کە بینەبە دهۆک، بەڵام لە ڕێگادا بەشێک لەوانە کەوتنە دەستی داعش، هەروەها لە ناو هاوکارییەکانماندا شتی تایبەت بە منداڵانیش هەبوون، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیانی من هەبوو، دۆزی شنگال دۆزێکی گەورە بوو، ئەم دۆزە تەنیا بۆ ژنان نەبوو، بەڵکو هی کۆمەڵگە و ژنانی ئێزدی بەخۆیانە، هەر لەبەر ئەوە ژیانی من هەمووی گۆڕا و من هەموو هێزی خۆم دایە ئەم دۆزە.
”ڕاگەیاندن ئەو کاتە ئەو ڕۆڵەی نە گێڕا کە پێویستبوو”
خاڵێکی گرنگی بەبیرهێناوەوەو ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕاگەیاندن لە پرۆسەی ٣ی ئابدا زیاتر ڕۆڵی پروپاگەندەی گێڕا نەک پاراستنی گەلێک کە بە ناو بەتاڵکردنەوەو توانەوەدا تێدەپەڕێت وتی: ڕاگەیاندنەکانی ئەو کاتە ئەو ڕۆڵەی نەگێڕا کە پێویستبوو، هەمیشە دیارییان دەکرد کە ژنان تەنیا بە شێوازی ستەم و وەک زیانبەرکەوتوو خۆیان ڕزگار کردووە لەبەر ئەم سیاسەتی پەخشدا، ئێمە ڕەخنەمان لە حکومەتی عێراق گرت بۆ ئەوەی پەخش سنووردار بێت و هەموو شتێک نەیەتە سەر شاشەکان، هەروەها ئەو ڕووداوانەی کە بڵاوکرایەوە بوونە هۆی ئاڵۆزی، لەبەر ئەوەی لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگەدا نەدەگونجان.
”منداڵانی کچانی ئێزدی شانازی و سەربەرزیی ئێمەن”
دووپاتیکردەوە، کە وەک کورد ئەمە یەکەم ئەزموونی جێنۆساید نییە، هەروەها تیشکی خستە سەر پرۆسەی رژێمی بەعس کە زۆر ژنان دەستگیر کرابوون و ئەشکەنجە درابوون و وتی: یاساکانی زیندانە سیاسییەکان پاش ئەم سەردەمە خاوەن ماف و تایبەتمەندی بوون، بەم یاسایەوە ئەو کەسانەی لە زیندانە سیاسییەکاندا دەستگیر دەکران بە شانازییەوە دەیانتوانی بڵێن کە دۆزی ئێمە دۆزێکی سیاسییە، ئێمە دەخوازین کە بۆ منداڵە کچە ئێزدییەکانمان هەمان ماف و شانازی جێبەجێ بکرێت، منداڵانی کچی ئێزدی شانازی و سەربەرزیی ئێمەن، ئێمە لە ڕێگەی دادگاکانەوە دەتوانین ئەمە بێنینە زمان و نیشانی بدەین.
”گەلی ئێمە هێشتا خەیاڵی دەرچوون لە وڵات دەژیت”
تیشکی خستە سەر دۆزی ژن و کۆمەڵگەی ئێزدی و وتی: نەمانتوانی بە تەواوی خاوەندارێتی لە دۆزی خۆبەڕێوەبەریمان بکەین، گەلی ئێمە هێشتا لە خەیاڵی دەرچوون لە وڵات دەژین، لە خاک دەرچوون و دوورکەوتنەوە واتای خزمەتکردنی ئەو کەسانەیە کە جێنۆسایدیان لەسەر ئەم کۆمەڵگەیە پێکهێناوە، ئامانجی فەرمانیش ئەوەیە کە ئەم خاکە لە دەستی ئێزدییەکان دەربکەن، لەکاتێکدا ئێزدی لە خاکەکەیان دەردەچن، ئامانجی فەرمان پێکدێنن. لە ناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا دەوترێت کە ”فەرمانی سپی” دێتە سەریمان، بۆخۆم بەشداریی ئەم وتەیە ناکەم، فەرمان هەرگیز سپی نابێت، فەرمان زۆر پیسە، ڕەشە، فەرمان واتای کوشتن، ڕفاندن، دەرکردن و دوورخستنەوە دەگەیەنێت.
”ئێمە هەرگیز ناهێڵین فەرمان جارێکی تر دووبارە ببێتەوە”
لە کۆتاییدا قسەکانیدا وتی: هەرگیز ماف داوا ناکرێت، بەڵکو دەسەنرێت، لە کۆنفرانسدا باسی داواکردنی ماف کرا، بەڵام ماف داوا ناکرێت، بەڵکو دەسەنرێت، خاوەن دۆزین و دەمانهەوێت دۆزەکەمان بناسرێت و چارەسەر بکرێت، لە شوێنی خەیاڵی دەرچوون لە وڵات، دەبێت خەیاڵی بەرخۆدان هەبێت و زیندوو بێت، پێویشتە پەرلەمانی عێراق ئەوەی کە بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە وەک فەرمان قبووڵی بکات، دەبێت ئەو یاسایانەی بۆ جێنۆساید پێویستن بۆ ئەم کۆمەڵگەیە بێنە جێبەجێکردن. دەبێت ئێمە لەسەر ئەم دۆزە ڕاوەستین، نەک تەنیا لە شنگال، لە هەولێر، بەغدا و لە هەر شوێنێک کە بڕیار لەوێ دەدرێت دەبێت لەوێ بەهێز بین، بۆ ئەوەی لە هەموو کەسێک ڕووبکەووینەوە، بەتایبەتیش لە ژنان و منداڵانی کچانی ئێزدی بڵێین ئێوە تاجی سەرمانن و ئێمە هەرگیز ناهێڵین فەرمان جارێکی تر دووبارە ببێتەوە.
”گەلی ئێزدی خاوەن ئیرادەیەکی گەورەیە”

زەینەب موڕاد، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" باسی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی بۆ ئاژانسەکەمان کردو جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان و گەلی ئێزدی سەرەڕای فەرمان و کۆمەڵکوژییەکان کە تێپەڕین بەرخۆدانیان کردووە، هەروەها ساڵڕۆژی فەرمانی بیر هێناوەوە و وتی: هەموو ساڵێک ئەم ڕووداوە پڕ لە ئازارە وەک برینێکی قوڵ لە دڵی گەلی ئێزدی و مرۆڤایەتیدا شوێنی هێشتووەتەوە، مێژووی ٣ی ئاب وەک پەڕەیەکی ڕەش لە مێژووی جیهاندا نووسراوە، سەرەڕای ئەوەی گەلی ئێمە فەرمانێکی ئەوەندە قورس و سەختی چێشت، جارێکی تر سەریان هەڵبڕی، نادادپەروەری و کۆیلایەتییان هەڵنەبژارد و هەستانە سەر پێیان، هەروەها کۆمەڵگەیان ئاوا کرد و ژیانێکی نوێیان دەست پێ کرد، دەبینین کە هەموو ساڵێک لە شنگال گۆڕانکارییەکی نوێ دروست دەبێت، ئەمەش ئەو واتایە دەگەیەنێت کە ئەم گەلە خاوەن ئیرادەیەکی گەورەیە.
”ئێمە لە ڕێگەی یەکڕیزی ناوخۆییەوە ئاستەنگەکانی بەردەم گەلەکەمان لا دەبەین”
زەینەب موڕاد ڕوونیکردەوە، کە گەلی شنگال بۆ ئەوەی ناسنامەی ڕەسەنی خۆی لە لەناوچوون بپارێزێت زۆر کاری ئەنجام داوە و وتی: بۆ ئەوەی گەلی شنگال ناسنامە، بوون و خاکی خۆی بپارێزێت کار دەکات، ئەمە کارێکی زۆر پیرۆزە، بۆیە ئێمە دەڵەین لە ١٢مین ساڵڕۆژی فەرمان لەسەر گەلی ئێزدیمان، ئێمە بە هاوپەیمانی ناوخۆیی ئاستەنگەکانی بەردەم گەلی خۆمان لادەبەین، بۆ ئەوەی لەسەر خاکی خۆیان لە داهاتوویەکی ئازاددا خۆسەریی خۆیان بژین.
زەینەب موراد بە وتەی شەرمەزارکردن و داواکارییەکانی بۆ نەهێشتنی کۆمەڵکوژییەکان وتی: ئیتر بسە بۆ فەرمانەکان، ئیتر بسە بۆ کۆمەڵکوژییەکان بە یەکێتی و یەکڕیزی، هەروەها بە پشتگیریی گەلان و پێکهاتەکانی جیهان ئێمە ئەم قۆناغە هەستیار و سەختە تێدەپەڕێنین، بۆخۆم گەشبینم، گەلێکی بەم شێوەیە خاوەن ئیرادە دەتوانێت زۆر شتی گەورە بکات.
”بە پێگەی گەلی ئێزدی ئێمە دەتوانین هاوپەیمانی ناوخۆیی ئاوا بکەین”
زەینەب موڕاد تیشکی خستەسەر هاوپەیمانی ناوخۆیی گەلی ئێزدی و وتی: بە هاوپەیمانی ناوخۆیی گەلی ئێزدیمان کە دەبێتە بنەمایەکی تەندروست، ئێمە دەتوانین ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕێنین. بۆ ئەوەی دەستکەوتی گەورە بەدەست بهێنین، دەبێت بە هەموو هێزمان پشتگیری بکەین و لەگەڵ حکومەتی عێراقدا ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی دروست بکەین، گەلی ئێزدیمان لە هەموو لایەکەوە خاوەن یەک بڕیارە، ئەمڕۆ پێگە بۆ گەلی ئێمە خاوەن شوێنێکی گرنگە، دەتوانین لە ڕێگەی هاوپەیمانی ناوخۆییەوە ئەم پێگەیە بەدەستبهێنین و نەهێڵین نەوە نوێیەکان لەسەر خاکەکەیان بێبەش ببن.
”ژنان توانای خۆیان لە ڕێگەی تێکۆشانەوە بەدەست هێنا”
زەینەب موڕاد تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنان و لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: بە تایبەتی بۆ ژنانی ئێزدی لە هەموو لایەکەوە سلاو و ڕێزم هەیە، لەمڕۆدا ئەو قۆناغەی کە ژنانی شنگال گەیشتوونەتێ، دەنگی لە تەواوی جیهاندا دایەوە، لەبەر ئەوەی پێشتر ژنان وەک زیانبەرکەوتوو دەبینران، بەڵام ئێستا ژنانی ئێزدی وەک پێشەنگ دەبینرێن، کە ئەمەش زۆر گرنگە، ئێمە هێز و مۆڕاڵ لە ژنان و منداڵانی کچانی ئێزدیمان وردەگرین، بەتایبەتی لەوانەی کە لە ناو کارەکانی دیپلۆماسی، ڕاگەیاندن، سیاسی، کۆمەڵایەتی و پاراستندا جێگیر دەبن، ئەمەش هەمووی دەستکەوتی پیرۆزن و دەبێت ئێمە ئەوان بپارێزین.