"بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، دەنگ و ڕەنگی تێکۆشان بەهێزتر دەبێت"

گوڵستان گۆلۆ، ئەندامی کۆردیۆناسیۆنی کۆنگرە ستار ڕایگەیاند کە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی داوەتەوەو بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، دەنگ و ڕەنگی تێکۆشان بەهێزتر دەبێت.

نەغم چاچان 

 

قامیشلۆ- ڕژێمی ئیران ژینا ئەمینی بە بیانووی دانەپۆشینی قژی وەک پێویست دەستبەسەر کرد، دوای ئەوەی بەهۆی ئەشکەنجەی توندەوە کەوتە کۆما لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ گیانی لەدەستدا، لە بەرامبەر زوڵم و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و کوشتنی ژینا ئەمینی، ڕاپەرینی شۆرش کە بە "ژن، ژیان، ئازادی" ناسراوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و هەزاران ژن ئازایانە بەرامبەر ئاڵەنگارییەکان وەستانەوە و سەلماندیان کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە بەهێزکردنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری و مافەکانی هەموو ژنان بە ئامادەبوونی کۆمەڵایەتی و کولتووری و سیاسی خۆیان.

 

گوڵستان گۆلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار سەبارەت بە سێ ساڵەی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

گوڵستان گوڵۆ باسی لەوە کرد کە پریشکی شۆڕش بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ هەڵگیرساو وتی: پۆلیسی ڕەوشت لە ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە و کوشتنی کچە کورد ژینا ئەمینی. عەقڵیەت و هۆشیاری دەوڵەتی ئێران بەرامبەر کۆمەڵگە و بە تایبەتی ژنان، نیشانی دا کە چەندە دڕندە و فاشیست و مرۆڤایەتییە، پێشێلکردنی مافەکانی سیستەمەکە، ڕووداوی کوشتنی ژینا ئەمینی دەنگی دایەوە و کاریگەرییەکی زۆری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبوو.

 

"ژنان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆیان پەروەردە دەکەن"

گوڵستان گوڵۆ باسی لەوەکرد، هەموو ژنان لە کوردستان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆیان پەروەردە دەکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە هیندستان دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەرزکرایەوە، وۆرک شۆپێک لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ژنێکی فینلەندیش بەر لە قسەکردن وتی: ژن، ژیان، ئازادی، فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بووەتە موڵکی هەموو ژنان و فەلسەفەی ژیانە. دەوڵەتی ئێران بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی عەقڵیەتی فشارو توندوتیژی دەخاتە سەر کۆمەڵگار،دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەنجێکی کورد بە ناوی مێهران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا کە هاواری ژن، ژیان، ئازادی بەردەوامە و دەنگی خەباتیش تادێت بەهێزتر دەبێت.

 

"ئیدارەی کاتی سووریا مافەکانی ژنان لەناو دەبات"

گولستان گولۆ ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ململانێی زۆر بۆ ژنان لە سوریا، هێشتا سیستەمێک کە بوونی ژنان مسۆگەر بکات، دانەمەزراوە و وتی: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنی ئیدارەی کاتی سوریا، سیستەمێک کە ژیانی ئاشتیخوازانە و ئیرادە و ئازادی ژنان مسۆگەر بکات، دانەمەزراوە، وەک ژنان بەردەوام دەبین لە پێشخستنی دۆزی و هێڵی ئاسایشی ژنان لە ناوەڕاستدا ئاستی ڕۆژهەڵات تا ئەو کاتەی کە بە مافەکانمان دەگەین و کۆتایی بە توندوتیژی و کوشتنی ژنان دەهێنین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هەموو دامودەزگا و ئەنجومەنەکاندا شوێن و یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا هەیە ئیدارەی کاتی سووریا مافەکانی ژنان لەناو دەبات و دەڵێت شوێنی ژنان تەنها لە ماڵەوەیە.

 

"دەنگی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە"

گوڵستان گوڵۆ ئاماژەی بەوەدا کە ژنان بوونەتە نموونە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن ژنانەوە پاڵپشتی کرا، دەنگی ژنان بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، زۆر کەس کە سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کردبوو سەرسام بوون بە ئەزموونی ئێمە، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەردەوامە بۆ ئەوەی هەموو ژنانی جیهان لە ڕێکخستنی ژیانی خۆیاندا چالاک بن، ئەزموونی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەیە و پێویستە دەنگی ژنان بەرز بکەنەوە.