تۆماری چاودێران پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی و پێشێلکارییەکانی خستەڕوو

هاوپەیمانی چاودێرانی بێ لایەن، کە پێکدێن لە ٦۹ ڕێکخراوی ناحکومی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، تۆماری چاودێران لەسەر کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی و پێشێلکاریی و کەم و کورتییەکانی رۆژی دەنگدانیان خستەڕوو.

ناوەندی هەواڵ


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی کۆنفڕانسی سی دی ئۆ لە شاری سلێمانی، هاوپەیمانی چاودێرانی بێلایەن، سەبارەت بە  تۆماری چاودێران لەسەر کۆی پرۆسەی هەڵبژرادنی گشتیی و پێشێلکاریی و کەم و کورتییەکانی رۆژی دەنگدان، سەجەم ئاماری دەنگدەران و پێشێلکاریەکان، بۆ خلی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە چوارەم کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیدا دەخاتەڕوو.

 

پاش دووساڵ لە دواخستنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە ۱۸ و ۲٠ تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجامدرا، ئەندامانی هاوپەیمانی چاودێرانی بێلایەن کە لە ٦۹ ڕێکخراوی ناحکومی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان قەزا و ناحیە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان، لە سەرجەم بنکە و قوتابخانکانی دەنگدانی گشتی و تایبەتی تێدا ئەنجامدراوە چاودێری تایبەتی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی دەنگدان تێدا بووە.

 

سەلما فاتیح، وتەبێژی هاوپەیمانی چاودێرانی بێلایەن، ڕاپۆرتی پڕۆسەی چاودێری کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدانی لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک کارمەندی چاودێر لە دەنگدانی تایبەت و گشتیدا بەشداریان کردووە، تێیدا تەواوی ڕێکارەکان دەگیرانەبەر، بەڵام چەندین ڕێگری و ئاریشە بۆ تەواوی کارمەندەکان لە بنکە دیاری کراوەکاندا ئەنجامدەدرا، بە گوێرەی ئەو داتاو زانیاریانەی لەلایەن کارمەندانەوە کۆکراوەتەوە بەم شێوازە دەبێت:

 

لە دەنگدانی تایبەت، لە ۱۸ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجمدرا، لەلایەن هاوپەیمانی چاودێرانی بێلایەن لە ڕێگەی ۱٥۹ چاودێر و ٥۹ تیم لیدەرەوە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن کراوە، لە سەرەتای دەسپێکی دەنگدان تا جیاکردنەوە دەنگەکان، سەرجەم ئاریشە و پێشێلکاریەکان ئاڕاستە کراوە.

 

لە دەنگدانی گشتی، لە ۲٠ی تشرینی یەکەم دەنگدان ئەنجامدرا، لە لایەن ۲٤٥۱چاودێر و ٥۹ تیملیدەر و ٦٥ پارێزەرەوە چاودێری لە سەرەتا تا جیاکردنەوەی دەنگەکانی کاتی دەنگدان کراوە و سەرجەم سەرپێچیەکان ئاڕاستە کراوە.  


هەروەها وتیشی: لە ڕێگەی ئەندامەکانەوە تەواوی پڕۆسەکە چاودێری دەکرا، بە سەرجەم کارمەندان و دەنگدەرانەوە، لە چەندی کاتی جیاوازدا پێشێلکاریەکان ئاڕاستە دەکرا، لە ئەنجمدا چەندین پێشێلکاری لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەنجامدا، لەناو بنکەکانی دەنگداندا لە هەولێر، دهۆک و سۆراندا بانگەشەی لایەنە سیاسیەکان دەکرا، نانەوەی پشێوی لە بنکەکانی دەنگدان لە ڕێگەی چەک و هەبوونی هێزی چەکداری مۆڵەتپێنەدراو، دەرکردن و هێرشکردنە سەر نوێنەرانی سیاسیی، هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنوسان لە بنکەکانی دەنگدانی هەولێر و دهۆک، دەنگدانی ساختەو لەبری کەسانی دیکە لە ناوچەکانی هەولێر و دەوروبەری، ڕێگریکردن لە چاودێران لە سنوری سۆران و سلێمانی و هەولێر، نەخوێندنەوەی کارتی دەنگدان و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە زۆرێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری سلێمانی و هەڵەبجە، ئیشپێنەکردن و کوژاندنەوەی کامێرای چاودێری، تەواوی ئەو ئاریشانە ئاڕاستەی ڕاگەیاندن.و لایەنەکان کراوە.