لە عەفرین دوو خوشک لەلایەن میتەوە ڕفێندران
دوو خوشک لە ناوچەی شەرای عەفرین بە ناوەکانی هێڤین یوسف جومعە و مریەم یوسف جومعە، لە لایەن میتەوە ڕفێندران.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی ماڵپەڕی عەفرین نیوز ٢٤، دوو خوشک لە گوندی ئێلک لە ناوچەی شەرا، لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا میتەوە ڕفێندران.
ئەو دوو خوشکەی ڕفێندراون، هێڤین یوسف جومعە ١٦ ساڵ و مریەم یوسف جومعە ٢٥ ساڵن.
تا ئێستا هۆکاری ڕفاندنی ئەو دوو خوشکە و چارەنووسیان ڕوون نییە.