"ڕازی نەبوون بە پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی تورکیای لێدەکەوێتەوە"
لە ڕێگەی پرسی ئاشتییەوە، هەموو پێکهاتەکانی سووریا بە کورد، عەرەب سریانی، تورکمانی، ئاشووری و ئەرمەنی پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی خۆیان دەکەن، سارا ڕەزا ئاماژە بەوەدەکات، لە نێوان دوو لە پێکهاتەکانی سووریادا دان بە چەندین ڕێککەوتنی سیاسیی ناوچەکەدرا، ئەم پ

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مێژوویەکی گرنگ بۆ کوردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین تۆمار دەکات، شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا لە لایەکی دیکەشەوە شڕی نێوان ئیسڕائیل و غەزە و لوبنان، هەموو ئەوانە بەڵگەن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە کە بە جەنگی جیهانی سێیەم ناودەبرێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەم گۆڕانکارییەدا پێگەیەکی لاوازی هەیە و ڕۆژئاوای کوردستانیش پێگەیەکی ستراتیجی و گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە، بۆیە تورکیا لە ڕێگەی بەکارهێنانی تاکتیکی پرسی ئاشتییەوە دەیەوێت ڕۆڵ بگێڕێت لە تێکدانی بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی خۆی و دژ بە کورد، هەروەها دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ئەو تێکۆشانەی خۆی بەرامبەر گەریلا کە خەزێنەی دەوڵەتی تورکیای خاڵی کردۆتەوە بە ناوی پڕۆسەی ئاشتیەوە شکستەکانی خۆی بشارێتەوە، هەروەها هەڵبژاردنی باکووری کوردستان و تورکیا، ئاکەپە، مەهەپە و ئی پارتی دەنگەکانیان کەمیکرد، لە بەرامبەر دەنگەکانی دەمپارتی و جەهەپە زیادیکرد، هەموو ئەمانە بۆتە هۆکاری ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بیر لە پڕۆسەی ئاشتی بکاتەوە، تا بتوانێت لە ناوخۆی باکووری کوردستان و تورکیادا کورد و جەهەپە بشکێنێت و لە ئاستی دەرەوەشدا چەند خاڵێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان تۆمار بکەن.
" پرسی ئاشتی دەبێتە پرسێکی مێژووی گرنگ بۆ کوردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا "
سارا ڕەزا، چالاکوانی سیاسی ئاماژەی بەوەکرد، هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنگدانەوەیەکی بەهێز لە نێو میدیاکاندا دروست دەکات وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا پرسی ئاشتی دەجوڵێنێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە لەسەر چەندین بنەما پرسی ئاشتی ڕاگەیەندرا، ئەو شاندەی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ بە چەندین پرسی جیاواز بە نوێنەرایەتی سەردانی چەندین لایەن و سیاسەتمەداریان بۆ هەبوونی پرسی ئاشتی کردووە، هەبوونی ئاستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاشتیە لە تەواوی جیهاندا، ڕێبەری گەلی کورد بە هەبوونی پێشنیارەکانی و پرسی ئاشتی مێژویەکی نوێ دەئافرێنێت، قۆناغی ئاشتی لە ڕێگەی پەیامی ڕێبەری گەلی کوردەوە جیاواز لە ئاشبەتاڵی باشووری کوردستان، تەنها لە ڕێگەی فڕێدانی چەکەوە ئەنجام نادرێت، قۆناغی ئەمجارە لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ جیاواز لەوانی دیکە ئەنجام دەدرێت، دانانی چەک لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، جارێکی دیکە بە نوێبوونەوەیەکی دیکەوە هەوڵ بۆ خەباتی گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت، هەبوونی پرسی ئاشتی چەندین ساڵە بوونی هەیە ، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچکات هەوڵی بۆ ئاشتی ناوچە کورد نشینەکان نەداوە.
باسی لەوەشکرد، نەبوونی دانوستانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەگەڵ کورددا لێکەوتەی سیاسیی بۆ ناوچەی دەوڵەتی تورکیا دەبێت، وتی: پرسی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستکەوتێکی مێژووی گرنگ دەبێت، ڕازی نەبوونی دەوڵەتی تورکیا بە دانوستاکردن هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتدارانیی تورکیای داگیرکەری لێدەکەوێتەوە، هاوشێوەی سووریا کە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە چ ئاقارێکدا گوزەریکرد، دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەمان شێواز چاوەڕوانیان دەکات، سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتی تورکیا چوارەم هێزی ناتۆ پێکدەهێنێت، بەڵام توانای بەرەنگاری لەگەڵ چیاکانی کوردستان و گەریلایانی چیاکاندا نییە، تەواوی بەرخۆدانی لەهەر چوارپارچەی کوردستاندا دژ بە دەسەڵاتی تورکیا شۆڕش ئەنجام دەدات، لە ئەنجامدا دەستی ئاشتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجان درێژکرد، هەر ئەو بیرو فەلسەفەیەی ڕێبەری کورد بوو کە توانی "پەکەکە" لە لیستی تیرۆردا دەربهێنێت.
" ژنان دەستی باڵایان لە ڕێکەوتنی قەسەدەو شامدا هەیە"
سارا ڕەزا ئاماژەی بەوەدا، لە نێوان دوو لە پێکهاتەکانی سووریادا دان بە چەندین ڕێکەوتنی سیاسیی ناوچەکەدرا، ئەم پەیام و ڕێککەوتنانە دوبارە بۆ هەبوونی پرسی ئاشتی دەگەڕێتەوە، وتیشی: لە نێوان قەسەدە و شامدا لەسەر چەندین خاڵ و بنەمای پەیوەست بە کورد و تەواوی پێکهاتەکانی سووریا ڕێکەوتنێک واژۆ کرا، وەڵامدەرەی پرسی ڕێبەر ئاپۆیە کە جەخت لەسەر پێکەوەی و فرە نەتەوەیی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا دەردەخات، هەروەها لە ناویاندا ژنان دەستی باڵایان لە ڕێکخستنی بەندەکان و ئاشتییەکاندا هەبووە، بەڵام ئەوە دەرناخات ژنان بە تەواوی مافەکانی خۆیان بگەن، تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆی لە ڕێککەوتنێکی سیاسییدا دەبینێتەوە، لە ناویادا ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ بیری "ئەحمەد شەرع "دا یەکناگرێتەوە، بە هۆکاری هەبوونی پرسیاری ژنان لە پرسی کورد گرنگترە لە ناوچەکەدا، ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان هەوڵ و تێکۆشان ئەنجام دەدات، جیاواز لە ئایدیا و ئامانجی ئەقڵیەتی دەسەڵاتداران لە ناوچەکەدا.
سارا ڕەزا چالاکوانی سیاسی لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئەو ٨ خاڵەی لە نێوان قەسەدە و شامدا واژۆی لەسەر کراوە، توانای پێکهێنانی سووریایەکی دیموکراتیکی هەیە، هەبوونی پرسی ئاشتی نەک تەنها ئاشتی هێنەری قەسەدە دەبێت، بەڵکو تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو لە ئاشتی و دیموکراتیک دەکات، باشووری کوردستانیش لە ناویاندا پریشکی ئاشتی بەردەکەوێت، ئێمەی ژنان بەردەوام هەوڵ بۆ ئاشتی و دیموکراسی دەدەین.