گوڵان بەختیار: پەرلەمان کەسانێکی تێدایە نازانن بەهای ژن بوون چییە
خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ژنان كرا، پارێزەرێکی بەشداربووی دانیشتنەکەی پەرلەمانیش لەسەر دۆخی پەرلەمان دەنووسێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ ئەیلول، دانیشتنی ژماره ٢ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه بریتی‌بوو له خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ژنان لە هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ژنان، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به‌ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن.
ناونیشان و ماده به ماده و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پێشنیازەیاساكه خوێندرانه‌وه و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ماده و بڕگه‌كان خسته‌ڕوو و چه‌ندین پێشنیازیشیان به‌مه‌به‌ستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێشنیازه‌یاساكه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ماده و بڕگه‌كانی ڕاپۆرته‌كه خسته به‌رده‌م لێژنه‌ی هاوبه‌ش، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
گوڵان بەختیار عەلی، پارێزەر و بەشداربوو لە دانیشتنی پەرلەمان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: " ئەمرۆ بەشداربووین لە پەرلەمان بەمەبەستی خویندنەوەی دووەم بۆ پێشنیاری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خیزان و ژنان بەڵام بەداخەوە کام پەرلەمان؟ ئەو پەرلەمانەی کە کەسانێک ئەندام پەرلەمانن تیایدا کە لە ئاستێکدایە کە نازانێت ماف چیە؟ نازانێت بەها کۆمەڵایەتیەکانی خیزان چیە؟ نازانێت بەهای ژن بوون چیە؟ بەشێوازێک واتێگەشتووە درافتی یاسا لوولەی گلۆبەرۆژەیە دانیشتووە گلۆبەرۆژە دەخوات بە دووقسەی چەوری خەڵکەوە، ئەوانە هەلبژاردەی خەڵکن هەڵبژاردەی حیزبن.
ئەمڕۆ تێگەشتم بۆچی یاسا و محاکم و ئاقاری ئەم کۆمەڵگەیە ڕۆژ بە رۆژ لە ناچوندایە چونکە خەڵکێکی هێندە ئاست نزمی تێدایە نازانێت پیناسەی کۆمەڵگە بکات، ئەو کەسەی لە پەرلەمانە یاسای بەڕێوەبردنی كاروبارى ژیانی ٦ ملیۆن کەس دەکات بەراستی کارەساتە حیزب فلتەری نەبێت، شوێنی ئەکادیمی نەبێت بۆ گەورە کردنی کادرەکانی بە شیوەیەکی ئەکادیمی کارەساتە ئاوا بڕوات کۆمەڵگە توشی هەموجۆرە لادانیکی کۆمەڵایەتی دەبێت تکایە خەڵکینە بە بەرپرسیاریەوە مامەڵە لەگەل پرسی هەڵبژاردن بکە بزانە دەنگی خۆت دەدەیت بە چ ئاستیک."
پێشنیازه‌یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ژنان، له ١٤ مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه، مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنیشی بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌یه كه له‌میانى جێبه‌جێكردنی یاسای بهرهنگاربوونوهى خێزان له تووندوتیژی، ژماره ٨ى ساڵی ٢٠١١ هاتۆته ئاراوه.