باڵەخانەیەک لە ئیسرائیل دەدۆزرێتەوە کە تەمەنی ١٢٠٠ ساڵە
شوێنەوارناسانی ئیسرائیل لە بیابانی باشووری ئەو وڵاتە بینایەکی شاهانەیەان دۆزیەوە کە تەمەنی ١٢٠٠ ساڵە.
ناوەندی هەواڵ
رۆژی سێشەممە ٢٣ ئابی ساڵی ٢٠٢٢، دەسەڵاتی شوێنەوارناسان لە بیابانی باشووری ئیسرائیل، بینایەکی گرانبەها و شاهانەیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی ١٢٠٠ساڵە، کە دیدێکی ناوازە لە ژیانی دانیشتوانی دەوڵەمەندی ناوچەکە لە ڕابردوو دروستدەکات.
بە وتەی بەرپرسانی شوێنەوارە دێرینەکان، ئەم بینا شاهانەیە لە شاری ڕەهاتی بەدەوین، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی سەرەتای ئیسلام لە سەدەی هەشتەم و نۆیەمدا.
ئەم بینایە لە دەوری حەوشەیەک دروستکراوە و چوارهۆڵی هەیە کە چەند ژوورێکی تێدایە، بەشێکی ڕاڕەوێکی مەڕمەڕیی هەیە کە زەویەکەی بەردینە و دیکۆری لێهاتووانەی دیوارەکانی تێدایە، هەروەها پارچە پارچەی قاپی شووشەی ڕازاوە کە بەشێک لەو پلێتانە پیشان دەدات کە لەلایەن دانیشتوانی ئەم ماڵە دۆزرایەوە.
هەروەها شوێنەوارناسەکان دۆزینەوەی ژووری ژێر زەوییان ڕاگەیاند کە لە بەرد دروستکراون، کە دەڵێن بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلەکان لە پلەی گەرمی فێنکتر و دوور لە خۆری سووتێنەری بیابان بەکاردەهێنرێت، بە وتەی شوێنەوارناسەکان ئەم ژوورانە بە وردی دروست کراون و ئەوەندە بەهێز بوون، هەروەها دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەم ژوورانە دەچێتە ناو تانکییەکی ئاوەوە کە لە ڕێگەیەوە دانیشتوانی ئەم بینایە ئاوی ساردی خواردنەوەیان پێدەگات.
بە وتەی شوێنەوارناسان، ڕەنگە خاوەنەکانی ئەم بینا شاهانەییانە ژیانێکی خۆشگوزەرانیان هەبووبێت، موڵکی گرانبەها و ژێرزەمینییە سەرنجڕاکێش و ناوازەکان بەڵگەی ژیانی دەوڵەمەندی خاوەنەکانیانن کە پێگە و سەروەت و سامانی بەرزی خاوەن ماڵەکان، ئەگەری ئەوەیان داوە کە بینایەکی شاهانە بۆ ژیان و کات بەسەربردنیان دروست بکەن.