بینا زیانلێکەوتووەکان لە ئامەدی باکووری کوردستان چۆڵکران

لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی زیانەکانی بوومەلەرزە لە ئامەد، ئەو خانووانەی کە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە چۆڵ دەکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

بە بەشداری ئەندازیارانی سەر بە وەزارەتی ژینگە و شارسازی و گۆڕانی کەشوهەوا بەرێوەبەرایەتی پارێزگا و مێزی قەیرانەکانی پلاتفۆرمی پاراستن و تەبایی شارەکان، هەڵسەنگاندنی زیانەکان لە شارۆچکەکانی ئامەد  ئەنجام دەدرێت، کە یەکێکە لەو دە پارێزگایەی کە بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ شوبات زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

 

بومەلەرزە بەهێزەکەی باکووری کوردستان بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلە کە شاری مەڕەش ناوەندی بووە، لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی نەدراوە، بەڵام بەشێکی زۆری بینا و باڵەخانەکان زیانیان بەرکەوتووە، لە ئێستادا لەلایەن لیژنەوە تۆماردەکرێن و مۆردەکرێن.

 

لە کاتێکدا لانیکەم ٥٠ باڵەخانە لە گەڕەکی هوزۆرێڤلێری زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، تا ئێستا هەشت بینای زیانلێکەوتووی دیکە مۆر کراون، لە شارۆچکەی کایاپنار کە لەلایەن ئەمیندارێکی دیاریکراوی حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت، دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە کە بەشێک لە بینا زیانلێکەوتووەکان لەلایەن پۆلیسی شارەوانیەوە چۆڵ دەکرێن.

 

دانیشتوانی شوقەی سێڤیل لە ناحیەی هوزۆرێڤلێری، کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و ئێستا مۆر کراوە، بەبێ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن، بیناکانیان پێ چۆڵکردوون.

 

ئەو دانیشتووانەی کە لە بینا قەدەغەکراوەکە دوورخراونەتەوە ڕایانگەیاندووە کە لە داواکاری حکومەتەوە زانیان کە خانووەکانیان زیانیان بەرکەوتووە و پێیان چۆڵدەکرێت و لە ئێستادا هیچ شوێنێکیان نییە بۆ پەناگە کە بتوانن تیایدا بژین، باس لەوە دەکرێت کە هەشت تیم لە گەڕەکەکەدا کاردەکەن و ٥٠ بۆ ٦٠ بینا مۆرکراوە تا ئێستا.

 

تیمەکانی پۆلیسی شارەوانی ناوخۆیی ئاشکرایان کرد کە تا ئێستا هەشت باڵەخانەیان مۆر کردووە و هاووڵاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئاگاداری دەرکردنەکە لانەبەن.