ژنانی ئەمریکی لە کاتی دووگیانیدا ڕووبەڕووی مەترسییەکانی دڵ دەبنەوە
ژنانی ئەمریکی لە کاتی دووگیانی ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ دەبنەوە بەتایبەتی لەو ژنانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/06/20230605-screenshot-2023-06-05-161937-png52d0bc-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی لە ٣١ی ئایاردا هۆشداریدا لەوەی کە ژنانی هیندی ئەمریکی و ڕەسەنی ئەلاسکا لە تەمەنی منداڵبووندا مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە و ڕێژەی بەرزی زەبر و توندوتیژی مەترسییەکانی نەخۆشییەکە زیاد دەکات.
لە ڕاگەیاندنێکدا کە لە گۆڤاری Cardiovascular Quality and Outcomes بڵاوکراوەتەوە، لیژنەیەکی AHA کە پشکنینی تەندروستی دڵی ژنانی هیندی ئەمریکی و ڕەسەنی ئەلاسکا دەکات، دەنووسێت زۆرینەی ژنان کێشەی دڵیان هەیە کاتێک دووگیان دەبن.
زیاتر لە ٪٦٠ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانیان پەیوەندی بە خراپتربوونی دەرئەنجامەکانی دڵەوە هەیە لە کاتی دووگیانی، تا ٪ ٧٢ی ژنان لە هەندێک لە کۆمەڵگا ڕەسەنەکاندا نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە و نزیکەی نیوەی ژنان قەڵەوییان هەیە، هەروەها ڕووبەڕووی حاڵەتە مەترسیدارەکانی تری دووگیانی دەبنەوە، لەوانەش، شەکرەی دووگیانی و خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون، بە ڕێژەیەکی زیاتر لە ژنانی سپی پێست.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، توندوتیژی و ئەزموونە زەبربەخشەکانی دووگیانی ژنان دەخاتە مەترسی زیاترەوە، لیژنەکە ئاماژە بە توێژینەوەکان دەکات کە دەریدەخات زیاتر لە ٤ لە هەر ٥ ژنێکی هیندی ئەمریکی و ڕەسەنی ئەلاسکا ٪٨٤.٣ لە ماوەی ژیانیاندا تووشی توندوتیژی بوون، لەنێویاندا توندوتیژی خێزانی و دەستدرێژی سێکسی.
سەرەڕای جیاوازییە جوگرافی و کولتوورییە بەرفراوانەکان لە نێوان ژنانی هیندی ئەمریکی، ڕەسەنی ئەلاسکا، زۆرجار ئەزموونی هاوبەشیان هەیە لەبارەی ڕەگەزپەرستی و جیاکاری و خەم و پەژارەی چارەسەرنەکراو و ئازاردانی بەردەوام و مامەڵەی خراپ کە زەمینە بۆ خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، بەکارهێنانی کحول و ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان درووست دەکات، ڕەگەزپەرستی پێکهاتەیی و بەربەستەکان کە دەبنە هۆی خراپی چاودێری تەندروستی پێش لەدایکبوون، خۆراکی ناتەندروست و هۆکارەکانی تری مەترسیدار، دەبێت چارەسەر بکرێن بۆ یارمەتیدانی ئەم ژنانە.
لیژنەکە پێشنیاری زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی دەکات، بەکارهێنانی چیرۆکی کەسیی ژنانی ڕەسەن لە پەرەپێدانی بەرنامەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردن و سکرینکردنی زیاتر لە دووگیانی و چاودێری هەستیاری کولتووری.