مەترسییەکانی دووگیانی زیاد دەکات لەو ژنانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە

لە توێژینەوەیەکدا کۆی گشتی ٥٠٠ ژن کە کوتانی دژ بە کۆڤید-١٩یان بۆ نەکرابوو، بەگشتی ٪ ٢٩.٤ی ژنانی دووگیان، ٪ ٢٤ی ژنانی دووگیان نەبوو تووشی کۆڤید-١٩ بوون، واتە ئەگەری توشبوونی ژنانی دووگیان زیاترە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆی گشتی مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بۆ ژنانی دووگیان کەمە، بەڵام ئەو ژنانەی کە دووگیانن مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکی سەخت لەگەڵ کۆڤید-١٩ زیاترە، کە لەوانەیە پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە، چاودێری چڕ یان ئامێری هەناسەدان هەبێت.

 

هەروەها ئەو ژنانەی دووگیانن تووشی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بوون ئەگەری منداڵبوونیان زیاترە پێش دەستپێکردنی هەفتەی ٣٧ی دووگیانی واتە لەدایک بوونی پێشوەختە، هەروەها ئەگەری هەیە ئەو ژنانەی دووگیانن کە تووشی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بوون، مەترسی تووشبوونیان بە کێشەکانی وەک منداڵی مردوو و لەدەستدانی دووگیانی زیاتر بێت.

 

ئەو ژنانەی دووگیانن ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ زیاترە، کە حاڵەتی پزیشکی دیکەیان هەیە وەک نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانیی دیکە، کە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکی سەخت زیاتر دەکات بەهۆی کۆڤید-١٩.

 

لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا لە فلیپین بڵاوکراوەتەوە، ئەو ژنانەی دووگیانن و ڤاکسینی کۆڤید-١٩ یان وەرنەگرتووە، مەترسی تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا زیاترە کاتێک بەراورد دەکرێن لەگەڵ ئەو ژنانەی دووگیان نین و کوتانیان بۆ نەکراوە.

 

کۆی گشتی ٥٠٠ ژن کە کوتانی دژ بە کۆڤید-١٩یان نەکرابوو، لە پێنج شوێنی توێژینەوەی نەخۆشخانەی نیشتمانی و ناوخۆیی وەک نمونە وەرگیران، لەو ژمارەیە ٢٦٧ کە دەکاتە ٪٥٣.٥ دووگیان بوون و تێکڕای تەمەنی دووگیانی ٣٩ هەفتە بووە.

 

شیکارییەکە ٣٥٢ ژنی لەخۆ گرتووە ٪٧٠.٤،  زۆربەیان پێیان باش بوو لە دەرەوەی شوێنەکانی توێژینەوەی نەخۆشخانە منداڵیان ببێت، بەگشتی ٪ ٢٩.٤ی ژنانی گروپی دووگیان و ٪ ٢٤ی ژنانی گروپی دووگیان نەبوو تووشی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بوون.