"تێکۆشان و پێداگری بۆ ئازادی لە زیادبووندایە"

وەلیدا بۆتی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا باسی لە بەئامانجگرتنی ژنانی پێشەنگ کرد و ڕایگەیاند، کە بە هەموو هێرش و کاردانەوەیەک ئاستی بەرخۆدان و تێکۆشان بەرزدەبێتەوە و پێداگری لەسەر ئازادی زیاتر دەبێت.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-  لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی لە ڕۆژئاوای زەینەب سارۆخان لەباکوری کوردستان ڕۆژانە ژنان دەکرێنە ئامانج و دەفڕێندرێن، لە باشووری کوردستان ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە شەهیدکرا، لە بەرامبەر ڕێگای تاریکی هزری فاشیزم ناڕەزایی و کاردانەوە لە چوار لای کوردستان زیاد دەکات.

 

وەلیدا بۆتی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بەم بابەتە قسەی کردو ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی پێشەنگایەتی ژنان و ژنان لەخەباتی ئازادیدا درێژەپێدانی پیلانگێڕییە.

 

"ئازادی ژنان بنەمای بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکە"

وەلیدا بۆتی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە بەئامانجگرتنی چالاکوانانی ژنان و ڕێبەرانی شۆڕشگێڕ لە زیادبووندایە، چونکە ئازادی ژنان بنەمای ئازادیی کۆمەڵگەکانە و وتی: "دوژمن هێرش دەکاتە سەر ژنان، ئێمە ئەو هێرشانە بە توندی شەرمەزار دەکەین،  ئامانجی ئەم هێرشانە کوشتن و شکاندنی ئیرادەی ژنانە، لە تاکی ژناندا دەیانەوێت ئیرادەی کۆمەڵگە بشکێنن چونکە ژنان نوێنەرایەتی هەموو کۆمەڵگە دەکەن، ئەگەر بمانەوێت ئاستی کۆمەڵگەیەک بزانین ئەوا سەیری ئاستی زانستی ژنان دەکەین لەو کۆمەڵگەیەدا، چالاکوانان و سیاسەتمەداران و پێشەنگانی ژنان دەیانەوێت کۆمەڵگەکەیان لە ستەم و تاریکیی دەسەڵات ڕزگار بکەن، بۆیە داوای ئازادی دەکەن و لە خەباتێکی گەورەدان بۆ ئازادیی کۆمەڵگەکەیان، بۆیە دەکرێنە ئامانج چونکە ئەمە لە بەرژەوەندی هێزە دەسەڵاتدارەکان و وشیاری تاریکەکەیاندا نییە هەرچەندە هێرشەکە ئیرادەی ژنانی ئازاد نابەزێنێت، تەنانەت ئەگەر شەهیدیش هەبێت ئاستی بەرخۆدان و تێکۆشان بەرزدەبێتەوە و پێداگری لەسەر ئازادیش زیاتر دەبێت".

 

"ژن لە هەموو جیهاندا لە دژی عەقڵییەتی تاریکی پیاوان بوونە یەک"

وەلیدا بۆتی دووپاتی کردەوە کە ژنان لە هەموو جیهاندا یەکپارچەیی خۆیان لە دژی دەسەڵات دامەزراندووە و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "لە کاتێکدا دروشمی ژن ژیان ئازادی بووە بە جیهانی،  ئەمەش یەکبوونی ژنان لە دژی دەسەڵات و ئەو عەقڵییەتی دواکەوتووە دەسەلمێنێت کە دەیەوێت ژنان بخاتە تاریکییەوە، ڕێکخراوە مرۆییەکان کە گوایە داوای مافی مرۆڤ دەکەن، هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی ژنان بێدەنگ بوون و لەو کارانەشدا هاوبەشن دەوڵەتی تورک بە چەندین شێوە ڕێبەرەکانمان دەکاتە ئامانج و ئاسمان بە کراوەیی بۆ فڕۆکەکانی دەمێنێتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکانی هاوپەیمانان دەڵێن بەڵێ بە کۆمەڵکوژکردنی کلتور و بوون و مێژوو و پشتیوانی لە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن".

 

"پیلانگێڕیی ساڵی ١٩٩٨ بە کردنە ئامانجی ژنان بەردەوامە"   

وەلیدا بۆتی ڕایگەیاند، کە پیلانگێڕیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ بە کردنە ئامانجی ژنان بەردەوامە و کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "هیچ شتێک ڕێکەوت نییە ئێمە بەرەو ساڵیادی پیلانگێڕیی ساڵی ١٩٩٨ دەڕۆین، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو پیلانگێڕییە ژنانی سەرانسەری جیهان بە ئامانج دەگیرێن،  ئەمڕۆ پیلانگێڕییەکە لە دژی وشیاریی ژنانی ئازاد و ئیرادەیان بەڕێوەدەبرێت، خەڵکی ناوچەکە ئێستا پیلانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و حکومەتی باشووری کوردستان بە شێوەیەکی سەرەکی بنەماڵەی بارزانی دەزانن کە دەیانەوێت پیلانە پیسەکانیان کە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە درێژە پێبدەن و ئێستا ئەو ژنانە دەکەنە ئامانج کە زوڵم و ستەمیان قبوڵ نەکردووە و ئیرادەی ئازادیان هەیە".