ڕاپۆرتی هەدەپە: دەوڵەتی تورکیا سیاسەتی شەڕ لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەبات
هەفتەی ڕابردوو شاندی پەرلەمانتارانی هەدەپە سەردانی شەنگال و کامپی مەخموریان کرد و لەوبارەیەوە ڕاپۆرتی چاودێری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی داعشیان بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، دەسەڵاتی ئاکەپە سیاسەتی جەنگ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبات، ئەم سیاسەتەش دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی.

ئەنقەرە
لە ١٠ی شوباتدا شاندی پەرلەمانتارانی هەدەپە کە پێکهاتبوون لە فه‌له‌كناس ئوجا، موراد چه‌پنی، حه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش و هودا كایا، لە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شەنگال و کامپی مەخمور لە شەوی ١ی شوباتدا، سەردانێکی مەیدانیان کرد و دواتر ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی هێرشەکان و دۆخی هاوڵاتیان ئامادەکرد، دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕایگشتی ڕاگەیەندرا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، شانده‌كه‌مان بۆی ڕوونبووەوە کە شه‌ڕی توركیا به‌رامبه‌ر به داعش درۆیه‌كی گه‌وره‌یه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتیی چاوکراوە نییە به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسە، به‌داخه‌وه داعش زۆرترین پشتگیری له توركیاوه وه‌رده‌گرێت و هاوکاریی بەدەستدەگات، ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌ک ئه‌میری توركیا ناساندبوویان، باسی له‌وه‌كردبوو كه له زۆر شار چه‌كیان خستووه‌ته ژێر زه‌وی و باره‌گای نوێیان توركیایه.
شەنگال سیاسەتی تواندنەوەی لەسەر بەڕێوەدەبرێت
سەبارەت بە شەنگال لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە له شه‌نگال ٢٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ژین، بە گشتی ١٣ کامپ هەیە و هه‌ندێك هاوڵاتی لەناو كا‌مپه‌كانی سه‌ر به په‌ده‌كه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ژین، "سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی ئایینی و كولتووریی به‌سه‌ر گه‌لی شه‌نگالدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه بنه‌ماڵه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، له سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌وه به ئێمه وترا كه به ناوی میته‌وه ته‌له‌فۆن بۆ گه‌لی شه‌نگال ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌درێت سیخووڕیكردنیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت"، تیشکخراوەتە سەر ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال کە بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ واژۆ کراوە .
١٩٩٣ گوندەکانیان سوتێنرا و ٢٠٢٢ بۆردومانی کامپەکەیان دەکرێت
لەبارەی کامپی مەخمورەوە لە ڕاپۆرتەکەی هەدەپەدا ئاماژە بە مێژووی ئاوارەبوونی گەلی مەخمور کراوە کە لەساڵی ١٩٩٣دا گوندەکانیان لە باکوری کوردستان سوتێنرا و کۆچیان بۆ باشوری کوردستان کردووە، لە ماوەی ٢٧ ساڵدا دانیشتوانی کامپی مەخمور شوێنەکەیان کردووەتە ناوەندێک بۆ ژیان کە ١٣ هەزار کەس تێیدا دەژین، هەروەها هاتووە، ه ساڵی ٢٠١٨ه‌وه خه‌ڵك ناتوانن بچنه ناو شاره‌كانی ژێر ده‌ستی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكه‌كه ناتوانن بچنه نه‌خۆشخانه‌كانیش، ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌مارۆی خستوه‌ته سه‌ر مه‌خمور، خوێندكاران له ساڵی ٢٠١٨ه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی باشیش به‌ده‌ستده‌هێنن، ناتوانن بچن بۆ زانكۆ.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا سەبارەت بە هێرشەکانی داعش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا، هاتووە "داعش هێرشی ئه‌و كا‌مپه ده‌كات و گه‌ل به توانا و ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی ده‌یه‌وێت خۆی بپارێزێت، له هه‌مان كاتدا توركیاش له ئاسمانه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كا‌مپه مه‌ده‌نییه، ئه‌و شوێنانه‌ی كه توركیا ده‌ڵێت ‘ئێمه له بنكه‌ی تیرۆریسته‌كانمان داوه‘ هه‌موو شوێنی مه‌ده‌نین و هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌وێ ده‌ژین، خەڵکی مه‌خموریش ده‌یانه‌وێت بۆردوومانه‌كان كۆتاییان پێبهێنرێت".
ت.پ