ڕاپۆرتێک کە تاوانەکانی کەنارەکانی سووریا بەڵگە دەکات
لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا، سێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ پێشێلکاری قورسیان ئاشکرا کرد کە لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون، جەختیان لەوە کردەوە، کە ئامانجگرتنەکە لەسەر بنەمای خێڵەکی بووە.

ناوەندی هەواڵ
مانگی ئادار، ناوچە کەنارییەکانی سووریا شایەتی شەپۆلێکی هەماهەنگی توندوتیژی بوون کە لە ٦ی هەمان مانگەوە دەستیپێکرد، ئەمەش دوای هێرشەکانی جیهادییەکانی هەتەشە دەستیپێکرد، کە ئەم هێرشانە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار کەس و پێشێلکارییەکان کە پێکهاتەی عەلەوییان کردە ئامانج و هەڵمەتە ئاسایشیەکانی بەرفراوان.
"هیومان ڕایتس وۆچ"، "سوورییەکان بۆ ڕاستی و دادپەروەری" و "ئەرشیفی سووریا" ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوول ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە و تیشکیان خستە سەر بەئامانجکردنی ناسنامە و کولتوور لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریاوە، لە ڕاپۆرتەکەدا، ئەو پێشێلکارییە قورسانەی جیهادیەکانی هەتەشە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا لە سێ شاری سووریا ئەنجامیاندا، لەوانەش لەسێدارەدان، ئەشکەنجەدان و لەناوبردنی موڵک و ماڵییان بەڵگەدار کرد.
"لێکۆڵینەوەکان دادپەروەرانە و گشتگیر نەبوون"
هیبە زەیادین، لێکۆڵەری باڵای سووریا لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانەی پێشێلکاری ئەنجامدراو لە دژی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان لە سووریا، لێکۆڵینەوەی دادپەروەرانە و هەمەلایەنەی لێنەکەوتۆتەوە، بەتایبەتی دژی ئەو بەرپرسە باڵایانە کە بەشدارییان لەم تاوانانەدا کردووە یان خۆئان بەدەست ئەو تاوانانە داوە، دووپاتی کردەوە، کە لێپرسینەوە نەکردنی ئەو فەرماندانەی کە هێزەکانی بەرپرسن لەم تاوانانە جێگیر یان ئاڕاستەیان کردووە، دەرگا بەڕووی دووبارەبوونەوەی دڕندەی و ئەنجامدانی کردەوەی تۆڵەسەندنەوەی نوێ لە وڵاتدا دەکاتەوە.
ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەمای زیاتر لە ١٠٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانییەکان و شایەتحاڵان و ڕۆژنامەنووسان بووە، لەگەڵ شیکاری ماددە بینراو و بیستراوەکان و وێنەی مانگی دەستکردی پشتڕاستکراوە، لە ڕاپۆرتەکەدا، پێشێلکارییە قورسەکانی دژی دانیشتوانی زیاتر لە ٢٤ شارۆچکە و گوند و گەڕەک لە ماوەی ٦ تا ١٠ی ئاداردا بەڵگەدار کردووە، کە ئەم پێشێلکاریانە بریتی بوون لە لەسێدارەدانی پوختە، هەڵکوتانە سەر ماڵەکان، تاڵانکردنی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان، سووتاندن و هێرشی سیستماتیکی کە لەسەر بنەمای خێلی ئەنجامدراون.
لە ٢٢ی تەمووزدا، کۆمیسیۆنی نیشتمانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا، ڕایگەیاند: کە هەزار و ٤٢٦ کەس کوژراون، ئەمەش ڕوودانی دڕندەی بەکۆمەڵ بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی پشتڕاستکردەوە، کە ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پاشەکشەیە لە سیاسەتی پێشووی نکۆڵیکردن، بەڵام چاوپۆشی لە بەرپرسیارێتی سەرکردە باڵاکان دەکات لە ئاسانکاری یان شکستهێنان لە ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان.
کۆمیسیۆن هێرشەکانی بە کردەوەی تاکەکەسی تۆڵەسەندنەوە پێناسە کردووە، بەڵام دۆزینەوەکانی لەگەڵ دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە هاوبەشەکەی کە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئاماژە بە هەڵمەتێکی فراوانتری سزادانی بەکۆمەڵ دەکات کە کۆمەڵگەی عەلەوییەکان دەکاتە ئامانج، ئەو بەڵگانەی لەلایەن توێژەرانەوە پشتڕاستکراونەتەوە، لەنێویاندا تۆمارە ڤیدیۆییەکان، دەریدەخەن کە قوربانییەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە سەبارەت بە ناسنامەکانیان پێش ئەوەی بکوژرێن، هەروەها گروپە چەکدارەکان لە کاتی هەڵمەتەکاندا زمانی سووکایەتیکردنیان بەرامبەر بە عەلەوییەکان بەکارهێناوە.
"هیومان ڕایتس وۆچ"، "سوورییەکان بۆ ڕاستی و دادپەروەری" و "ئەرشیفی سووریا" ڕایانگەیاندووە، کە کۆمیسیۆنی نیشتمانی خۆی دانی بەوەدا ناوە کە هێزە ئاسایشییەکان پێش مانگی ئادار پێشێلکارییان ئەنجامداوە، هەروەها لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانی ڕێکخراوەکان دەریانخستووە کە شێوازەکانی دەستبەسەرکردنی ئارەزومەندانە، هەڵکوتانە سەر ماڵ و بە ئامانجگرتنی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان لەسەر بنەمای ناسنامە چەند هەفتەیەک پێشتر لە حومس و گوندەکانی حەما دەستیپێکردووە، دواتر لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا بەردەوام بوو لە گرتنەوەی شاری سوەیدا، کە دانیشتوانی دروز ڕاپۆرتیان لە لەسێدارەدانی پوختە، تاڵانکردن و لەناوبردنی موڵک و ماڵی خۆیان لە کاتی هەڵمەتە ئاسایشییەکاندا، کە لەلایەن یەکەکانی سەر بە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە ئەنجامدرابوون.
ڕێکخراوەکان کراوەی لیژنەکەیان بەڕووی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامە نێودەوڵەتییەکاندا، لەگەڵ پابەندبوونی ڕاگەیەندراوەکەی بە گەیشتن بە دادپەروەری، بە هەنگاوێکی ئەرێنی زانی، لیژنەکە ڕاسپاردەی بونیادنەری خستەڕوو، لەوانە چاکسازی دامەزراوەی، دادپەروەری گوازراوەی و قەرەبووکردنەوە، هەنگاوەکان کە پێویستیان بە بەدواداچوونی بەپەلە هەیە، بەڵام سەرکەوتنی ئەم هەوڵانە بەندە بە کارەکانی دواتری لیژنەکەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕوونی و لێپرسینەوە لە ئاستە جیاوازەکاندا.
"داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران"
ئەو سێ ڕێکخراوە داوایان لە حکومەتی کاتی سووریا کرد کە ڕاپۆرتی تەواوی لێکۆڵینەوەکان بڵاوبکاتەوە و دڵنیابێت لە پاراستنی ناسنامەی شایەتحاڵان و دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ تۆمەتباران دابین بکات، جەختیان لەوە کردەوە، کە ڕێوشوێنی دادوەری دەبێت لێپرسینەوەی دامەزراوەیی لەخۆ بگرێت نەک تەنها تاکەکان.
هەروەها داوای بەهێزکردنی میکانیزمەکانی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی کرد، لەوانەش میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێبەجێکردنی چاکسازییە ئاسایشییەکان کە بریتین لە پشکنینی پاشخانی چەکداران، دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە پێشێلکارییەکان، و پەسەندکردنی پێکهاتەی فەرماندەی و کۆدی ڕەفتاری ڕوون و لێپرسینەوە.