ڕاپرسی: کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان ٦٠%ی دەنگەکان دەبات
بەگوێرەی ڕاپرسییەک، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان ٦٠%ی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەدەستدەهێنێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/08/20240822-kamalaaa-webpef3a98-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت، نزیکەی ٢٤٤ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە کە ٤١ ملیۆنیان تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ٢٧ ساڵە و ٨ ملیۆنیشیان یەکەم جاریانە دەنگ دەدەن.
بەگوێرەی دوایین ڕاپرسی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان ٦٠%و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان ٤٠%ی دەنگەکانی ئەوانەی تەمەنیان ١٨ بۆ ٢٧ساڵە بەدەستدەهێنن.
ڕۆژی ٦ی ئاب کامالا هاریس بە دەنگی ٩٩%ی نوێنەران بووە کاندید فەرمی پارتەکە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ئێستا کامالا هاریس بووەتە یەکەمین ژن لە ڕەشپێستەکان لە مێژووی ئەمریکادا، کە بەربژێری فەرمی پارتێکی سیاسی بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.