ڕاپرسی: کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان ٦٠%ی دەنگەکان دەبات

بەگوێرەی ڕاپرسییەک، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان ٦٠%ی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەدەستدەهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت، نزیکەی ٢٤٤ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە کە ٤١ ملیۆنیان تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ٢٧ ساڵە و ٨ ملیۆنیشیان یەکەم جاریانە دەنگ دەدەن.

 

بەگوێرەی دوایین ڕاپرسی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان ٦٠%و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان ٤٠%ی دەنگەکانی ئەوانەی تەمەنیان ١٨ بۆ ٢٧ساڵە بەدەستدەهێنن

 

ڕۆژی ٦ی ئاب کامالا هاریس بە دەنگی ٩٩%ی نوێنەران بووە کاندید فەرمی پارتەکە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.

 

ئێستا کامالا هاریس بووەتە یەکەمین ژن لە ڕەشپێستەکان لە مێژووی ئەمریکادا، کە بەربژێری فەرمی پارتێکی سیاسی بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.