ژمارەی زیانلێکەوتوان لە کەرتی غەززە نزیک دەبێتەوە لە ١٠٧ هەزار کەس

ژمارەی زیانلێکەوتوانی کەرتی غەززە بەرزبۆتەوە بۆ ١٠٦ هەزار و ٥٥٤ کەس، دەشڵێن، ژمارەی کوژراوان گەشتووەتە ٣٢ هەزار و ١٤٢ کەس و ٧٤ هەزار ٤١٢ كەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە نوێترین ئاماری لە بارەی قوربانیانی بڵاوکردەوە، لە ئامارەکەدا هاتووە، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە  ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە گەشتووەتە ١٠٦ هەزار و ٥٥٤ کەس.

 

ژمارەی کوژراوان گەشتووەتە ٣٢ هەزار و ١٤٢ کەس و هەروەها، ٧٤ هەزار ٤١٢ كەسیش برینداربوون، وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٢ کەس لە غەززە کوژراون و ١١٤ کەسى دیکەش برینداربوون.

 

یونیسێف پشتڕاستی کردەوە کە چیتر غەززە شوێنێکی گونجاو نییە بۆ منداڵان، لە ئێستادا، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە پشتڕاستیکردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ١٠٠ کەسیان لەناو کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا کوشتووە، هەروەها هەندێک کارمەندی پزیشکییان لەناو کۆمەڵگەی پزیشکیدا لەسێدارەداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ٤ نەخۆش لەناو گەورەترین دامەزراوەی تەندروستی لە کەرتی غەززە، لە ئەنجامی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە چارەسەرکردنیان دەکرێت.

 

هەروەها نووسینگەکە ڕایگەیاندووە لە سەرەتای شەڕی کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ژمارەی کوژراوانی ڕۆژنامەنووس بۆ ١٣٦ ڕۆژنامەنووس بەرزبووەتەوە، جەیمس دەر، وتەبێژی یونیسێف، باسی لەوەکرد ئەوەی لە کەرتی غەززە ڕوودەدات جەنگێکە دژی منداڵان، جەختی لەوە کردەوە کەرتی غەززە لە ئێستادا شوێنێکی گونجاو نییە بۆ منداڵان.