سزا ئاینییەکانی تاڵیبان تەنها بۆ خەڵک جێبەجێ دەکرێت

تاڵیبان بەردەوامە لە تاوانەکانی و بە بیانووی جۆراوجۆر خەڵک زیندانی دەکات و ئەشکەنجەیان دەدات، هەروەها بڕیاری ئاینییان بەسەردا دەسەپێنێت.

بەهاران لەهیب

 

کابول-لە ڕۆژانی سەرەتای دەسەڵاتیاندا ئەم گروپەی سەدەکانی ناوەڕاست خۆیان بە گۆڕانکاری نیشاندا، بەڵام چەند ڕۆژێک تێنەپەڕی دەستیان کرد بە کوشتن و سەرکوتکردنی ژنان، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکان لە کەرتی هەواڵگری تاڵیباندا هەن کە هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک ئەنجام دەدەن، لە لێدان، بڕینی نینۆک یان خواردنەوەی ئاوی زۆر.

 

تاڵیبان هەمان ئەو تاوانبارانەن کە لە ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١ ماڵ و زەوی کشتوکاڵییان لە باکوری ئەفغانستان سووتاند، لە بامیان و مزار خەڵکی هەزاریان کۆمەڵکوژ کرد، ڕۆژی هەینی دوای نوێژکردن لە یاریگای وەرزشی لە کابوڵ، بۆ ئەنجامدانی فێڵکردن و بڕیارە ئاینییەکانیان دەست و قاچیان بڕی و خەڵکیان لەسێدارەدا، هەندێک جار تەرمەکان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە ناوەندەکانی کابوڵ پیشان دەدران.

 

"دوای هەموو نوێژی هەینییەک تاوانیان ئەنجام دەدا"

ژنێکی گەنج وتی: حەزم لە ڕۆژی هەینی نەبوو، لە خولی یەکەمی دەسەڵاتی تاڵیبان دوای هەموو نوێژی هەینییەک لەبەر چاوماندا تاڵیبان تاوانی ئەنجام دەدا و دواتر تەرمەکان یان دەست و قاچەکانیانی لە کابوڵ نیشان دەدا.

 

لە ئێستادا زیاتر لە ساڵێک و ٦ مانگ بەسەر دەسەڵاتیاندا تێپەڕیوە، دەیان ژن و پیاو بە ئاشکرا لە پارێزگا جیاوازەکاندا بە قامچی لێیان دەدرێت، لە پارێزگای فەرەحیش پیاوێک سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراو لەلایەن هەموو بەرپرسانی باڵای تاڵیبانەوە پێشوازی لێکرا.

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر شێخ عەبدول مەلیک حەقانی لە دەسەڵاتی دادوەری تاڵیبان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند،  ١٧٥ سزای لەسێدارەدان، ٣٧ سزای بەردبارانکردن، ٧٩ سزای پارەی خوێن، ٤ لە ژێر دیوار و ١٠٣ سزای سنوردارکردنیان دەرکردووە، ئەم سزایانە وەک ئەوە دێت کە تاڵیبان لەسەر بابەتە ئەخلاقییەکان دەستگیر بکرێن، وەک سەعید خۆستی، عەلام گول حەقانی، مەولوی عەبدولجەبار و نوروڵا عادل پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە لەبەر هۆکاری ئەخلاقی، ئەوان تەنها کەس نین کە سزا نەدرێن و هێشتا لە شوێنی خۆیانن، عەبدولغەنی حەقبین، سەرۆکی پێشووی بنکەی پۆلیسی تاڵیبان لە قەندەهار کە ٦ مانگ بەر لە ئێستا بە تۆمەتی زینا دەستگیرکرا، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەبێ بڕیارێکی ئاینی لە زیندان ئازادکرا.

 

هەروەها ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵ لە غور بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی لەکاتی دەستدرێژیکردنە سەری لەلایەن ئەندامێکی تاڵیبانەوە کوژرا، ڤیدیۆی کوشتنەکەی لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە.

 

جێبەجێکردنی یاساکانی تاڵیبان بۆ ئەو ژن و پیاوانەیە کە ناتوانن بێتاوانی خۆیان لە زیندانی تاڵیبان بسەلمێنن.