٧ ژنی ئەفغانستان لە پاڵەوانێتی ئاسیا پلەی دووەمیان بەدەستهێنا
ماڵپەری ژنانی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، ٧ ژنی ئەفغانستان لە پاڵەوانێتی کاراتیی ئاسیا لە ئێران پلەی دووەمیان بەدەستهێناو مەدالیایی زێر و زیوییان پێ بەخشراوە.

ناوەندی هەواڵ
ماڵپەری ژنانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ٧ ژنی وەرزشوانی ئەفغانستان لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانییەتی کاراتیی ئاسیا لە ئێران پلەی دووەمیان بەدەستهێنا.
ئاماژە بەوەشکراوە، نێرگز ڕەزایی، هانیە سەداقەت و عەزیزە محەمەدی سێ مەدالیای زێڕیان بەدەستهێناوە، دنیا ڕەزایی و کیمیا محەمەدی دوو مەدالیای زیویان بەدەستهێناوە، موتەهەرە حسێنی و سارینا ڕەحمانی دوو مەدالیانی برۆنزیان بەدەستهیناوە.
کێبڕکێی پاڵەوانێتیی کاراتیی ئاسیا لە تاران پایتەختی ئێران بە بەشداری دوو هەزار و ٥٠٠ وەرزشوانی ناوخۆی وڵاتەکە و وڵاتەکانی عێراق، سعوودیه، پاکستان، ئەفغانستان و عومان بۆ چوار ڕۆژ بەڕێوەچوو، کە هەزار و ٩٠٠ وەرزشوانی ژن تێیدا بەشدار بوون.