٪٤٣ ژنانی تونس دەستیان ناگاتە پێداویستییە تەندروستییەکان
بەپێی توێژینەوەیەک لە وڵاتی تونس، ٪٤٣ ژنان لەو وڵاتە دەستیان ناگات بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و پێداویستییەکانی تایبەت بە ژنان لە کاتی دووگیانی و منداڵبووندا. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-1111111111111112-jpg8546a5-image.jpg)
بەپێی توێژینەوەیەک لە وڵاتی تونس، ٪٤٣ ژنان لەو وڵاتە دەستیان ناگات بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و پێداویستییەکانی تایبەت بە ژنان لە کاتی دووگیانی و منداڵبووندا.
ناوەندی هەواڵ
لە وڵاتی تونس بە ناونیشانی "دەستگەیشتنی ژنان بە خزمەتگوزای تەندروستی لە ماوەی دووگیاندا" توێژینەوەیەک لەلایەن سەنتەری ڕاهێنان و توێژینەوەی نێودەوڵەتی لە دانیشتوانی و گەشەپێدان لە ناوەندە تەندروستییەکان ئەنجامدراوە.
٤٠٠ ژن لە توێژینەوەکەدا بەشداربوون، کە ئامانج لێی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە ژنانی لەبارەی ئاستی توانای بەدەستگەیشتنی پێداویستییە تەندروستییەکانیان بە تایبەت لە ماوەی دووگیانی و منداڵبووندا.
ئەو ژنانەی بەشداربوون تەمەنیان لەنێوان تەمەنی ٣٠ ساڵی بۆ ٦٠ ساڵی بووە، کە زۆرینەیان نەخوێندەواربوون یان تا ئاستی سەرەتای خوێندوویانە، توێژینەوەکە لە مانگی حوزەیران بۆ ئەیلولی ٢٠٢١ بووە، تێیدا دەرکەوتووە، ٪٤٣ ژنان دەستیان نەگەیشتووە بە خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی ژنان، یاخود بەکارهێنانی ئەو دەرمانەنەی کە بۆ ڕێگری لە سکپڕی بەکاردەهێندرێت، ئاشنانەبوون بەو دەرمانانە.
یەکێکی دیکە لە دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوەیە، کە ٪٩٩ ژنان تەنها یەکجار توانیویانە لەماوەی دووگیانیدا سەردانی پزیشک بکە، ٪٤٠ دوای منداڵبوون ڕاوێژیان بە پزیشک نەکردووە، ٪٥٥ ئەو ژنانە لە تەمەنیاندا تەنها یەکجار پشکنینیان بۆ شێرپەنجەی مەمک کردووە.