٣٣٧ کەس داوای 'هاوپەیمانی دیموکراسی' دەکەن

٣٣٧ نووسەر، ئەکادیمیست، سیاسەتمەدار و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە دژی 'ئی بی بی' بڵاوکردەوە و داوای هاوپەیمانییەکی دیموکراسییان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

 ٣٣٧  نووسەر، ئەکادیمیست، سیاسەتمەدار و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە دژی 'ئی بی بی' و دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکان ڕاگەیەندراوێکی نووسراویان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە وەک هاوڵاتییەک نیگەرانین لەم پێشهاتە؛ کە سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ و هاوکارەکانی بەم دواییە دەستگیرکران؛ پێمانوایە دەبێت کارەکانی حکومەت دژی ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی و مافە دەستوورییەکان بوەستێندرێت.

 

دەبینین ئەم عەقڵە دەسەڵاتی دادوەری بۆ بێدەنگکردنی ئۆپۆزسیۆن و سەرکوتکردنی خەڵک و بێدەنگکردنی کۆمەڵگە بەکاردەهێنێت و دان بە ماف و یاسا و دادپەروەریدا نانێت و ئیرادەی سیاسی هاوڵاتیان لەبەرچاو ناگرێت، دەستدرێژی دەکاتە سەر مافە دەستوورییەکانمان و بەم شێوەیە وڵات بەرەو داڕمان دەبات.