٣٢٠ ڕۆژە ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامە

ئەمینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی کە ٣٢٠ ڕۆژە لە چالاکییدان و داوای دادپەروەری دەکەن دەلێن: "ڕۆژێک دادپەروەری بۆ هەمووان پێویستە، ڕۆژێک درەنگ یان نزیک، دادپەروەری شوێنی خۆی دەدۆزێتەوە. دادگەری دواکەوتو زوڵمە".

ڕحا

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران،  لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە و لەمڕۆدا ٣٢٠ ڕۆژە بەردەوامە.

بنەماڵەی شەنیاشار لە کۆتایی هەفتەدا لە مالی خۆیان بەردەوام بوون لە ئێشکگریەکە و لەسەر هەژماری میدیاکانی خۆیان وتیان: "ڕۆژێک دادپەروەری بۆ هەمووان پێویستە ڕۆژێک درەنگ یان نزیک، دادپەروەری شوێنی خۆی دەدۆزێتەوە، دادگەری دواکەوتو زوڵمە"