٣١ هەزار و ٢١٦ دۆسیە دەربارەی دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر منداڵان کراوەتەوە

تاوانی دەستدرێژی زایەندی بۆسەر منداڵان لە زیادبووندایە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە دادگاکانی تاوانی تورکیا ٣١ هەزارو ٢١٦ کەیس هەیە بەهۆی هێرشی زایەندی بۆ سەر منداڵان.

ناوەندی هەواڵ

 

تاوانی دەستدرێژی زایەندی بەرامبەر منداڵان لە زیادبووندایەو بەگوێرەی پەیمانگای ئاماری تورکیا "TUIK" ژمارەی ئەو منداڵانەی دەستدرێژییان بەرامبەر کراوە لە ساڵی 2022دا گەیشتوونەتە یەکەی ئاسایش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٢٠.٥ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٦٠١ هەزارو ٧٥٤  کەس، ١٣.٧%ی منداڵانی قوربانیی تاوانەکە منداڵی قوربانیانی دەستدرێژی زایەندینن، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣١ هەزار و ٨٩٠ منداڵ دەستدرێژی زایەندییان کراوەتەسەر، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا.

 

سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە ژمارەی کەیسەکان لە دادگا تاوانکارییەکان زیاتر بووە لە ٣٠ هەزار کەس. لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٤ هەزارو ٩١٩  کەیس لە دادگاکان تۆمارکراوە وەک بەشێک لە هێرشی زاینەدی بۆ سەر منداڵان. ژمارەی تۆمەتبارەکان لە دۆسیەکاندا ١٦ هەزارو ٤٧٢  کەسە، بەڵام ژمارەی تاوانەکان ١٨ هەزارو  ٧٣٩ یە.

 

لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ٧ هەزارو ٨٨ کەس دەستگیرکراون و ڕەوانەی زیندان کراون بە تۆمەتی هێرشی زایەندی دژی منداڵان، سزای ٣٤٤ کەس دواخراوە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشی زایەندیەوە بۆ سەر منداڵان ئازادکراون لە ٧ هەزارو ١٠٨  کەس تێپەڕیوە.