٢٦ ئەکادیمیست وچالاکی سیاسی داوای ڕاگرتنی سێدارەدان دەکەن
ئەکادیمیست و کەسایەتییە سیاسییەکانی سەرانسەری جیهان، نامەیەکیان نووسی و داوای ڕاگرتنی سێدارەدان و سەرکوتکارییەکانیان لە ئێران کرد. لە نامەکەدا سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی شەڕ و کردەوەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل هۆشداری درا.
ناوەندی هەواڵ
٢٦ ئەکادیمیست، نووسەر، چالاکی سیاسی و مافی مرۆڤ، دوێنێ بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی لە ئێران نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە لەگەڵیاندا لە هاوپشتی دان و داوای ڕاگرتنی سێدارەدان و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسییان کرد.
ئیمزاکارانی نامەکە، هێرشە سەربازییەکان و کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران شەرمەزار کرد و ڕەوشی زیندانیانی سیاسییان وەک کەسانێک وەسف کرد کە لە نێوان دوو هێزی زۆرداردا گیریان خواردووە.
نامەکە بە ناونیشانی "نامەی هاوپشتی لەگەڵ زیندانیانی سیاسیی ئێرانی: کۆتایی بە شەڕی ئیمپریالیستی و سێدارەدانەکانی دەوڵەت بهێنن" بڵاوکرایەوە. لە نێو ئیمزاکاراندا ئەنجێلا دەیڤس، جودیپ بەتلەر، ڕەشید خالیدی، کیانگا-یاماهتا تەیلۆر و مایکل لۆڤی بوونیان هەیە.
ئیمزاکاران لە نامەکەیاندا کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجە و سێدارەدان بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، هەروەها ئەمریکا و ئیسرائیلیشیان تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، وێرانکردنی ژێرخانی مەدەنی و کوشتنی مەدەنییەکان.
نامەکە سەرنج دەخاتە سەر شەپۆلی دەستبەسەرکردن و سێدارەدان لە ئێران و جەخت دەکاتەوە کە توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە وەک ڕەنجدەران، بێکاران، کورد، عەرەب، بەلووچ و کۆچبەرانی ئەفغانی، ڕووبەڕووی پەستان و جیاکاریی جۆراوجۆر دەبنەوە.
بنگی پشتیوانی
ئیمزاکاران لە کۆتایی نامەکەیاندا داوایان لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گرووپە دژە ئیمپریالیستەکانی سەرانسەری جیهان کرد کە پشتیوانییەکانیان بۆ زیندانیانی سیاسی لە ئێران زیاد بکەن، پەیوەندییان پێوە بکارن و بۆ کۆتاییهێنان بە سێدارەدان و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی پەستان بخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەروەها لە نامەکەدا داوای کۆتاییهێنان بە هێرشە سەربازییەکان و کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران کرد.
ئەو کەسانەی نامەکەیان ئیمزا کردووە، ئەمانەن:
"ئەنجێلا دەیڤس- زیندانی سیاسی پێشوو، پرۆفیسۆری فەخری لە زانکۆی کالیفۆرنیا؛ ئەلبێرتۆ تۆسکspace- پرۆفیسۆری فەخری تیۆری ڕەخنەیی لە زانکۆی لەندەن لە گۆڵدسمیس؛ بێرناردین دۆرن- پرۆفیسۆری فەخری یاسا لە زانکۆی نۆرسوێسترن؛ بڵ ئایەرس- پرۆفیسۆر لە کالێجی ئانبۆند؛ شێری L. مۆراگا- پرۆفیسۆری فەخری لە زانکۆی کالیفۆرنیا، نووسەری فێمێنیستی چیکانا و چالاکی مەدەنی؛ دان بێرگەر- پرۆفیسۆری توێژینەوە ئیتنییە بەراوردکارییەکان لە زانکۆی واشنتۆن بۆتێل؛ حوسام ئەلهەمەلاوی- سۆسیالیستی مصری، توێژەر و زیندانی سیاسی پێشوو؛ جایروس بەناجی- مێژوونووس و پرۆفیسۆر لە قوتابخانەی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقی (SOAS) لە زانکۆی لەندەن؛ جەیسۆن ستانلی- پرۆفیسۆری فەلسەفە لە زانکۆی تۆرۆنتۆ؛ جودیپ بەتلەر- پرۆفیسۆر لە قوتابخانەی باڵا و زانکۆی کالیفۆرنیا؛ کیانگا-یاماهتا تەیلۆر- نووسەری "#BlackLivesMatter to Black Freedom"، پرۆفیسۆری توێژینەوە ئەفریقی-ئەمریکییەکان لە زانکۆی پرینستۆن؛ مایکل لۆڤی- ڕێوبەری فەخری توێژینەوە کۆمەڵناسییەکان لە ناوەندی نیشتمانیی توێژینەوە زانستییەکانی فەرەنسا؛ مایکل مانسفیڵد- پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکان؛ مۆمیا ئەبو جەمال- زیندانی سیاسی، مامۆستا، ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی؛ نادیە ئەبو ئەلئەلحاج- پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆجی لە زانکۆی بارنارد، زانکۆی کۆڵۆمبیا؛ نسرین ئەلئەمین.
پرۆفیسۆری توێژینەوە ئەفریقییەکان و ئەنترۆپۆلۆجی لە زانکۆی تۆرۆنتۆ، ئەندامی دامەزرێنەری گرووپی پشتیوانیی سودان؛ ڕەشید خالیدی- پرۆفیسۆری ئیمێریتوسی کورسیی ئیدوارد سەعید بۆ توێژینەوە عەرەبییە هاوچەرخەکان لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، ڕێوبەری پەیمانگای توێژینەوە فەلەستینییەکان؛ ڕیکاردۆ خیمینێز- چالاکی کۆمەڵایەتی پۆرتۆ ڕیکۆیی و زیندانی سیاسی پێشوو؛ ڕۆبین D. G. کێلی- پرۆفیسۆری مێژوو لە زانکۆی کالیفۆرنیا، لۆس ئەنجلۆس؛ ڕوها بێنجامین- پرۆفیسۆری توێژینەوە ئەفریقی-ئەمریکییەکان لە زانکۆی پرینستۆن؛ ڕووس ویڵسۆن گیلمۆر- ناوەندی خوێندنی باڵای زانکۆی شارستانی نیویۆرک (CUNY)؛ سنان ئانتوون- پرۆفیسۆری هاوکار لە ئەدەبی عەرەبی لە زانکۆی نیویۆرک، ڕۆماننووس و شاعیر و یەکێک لە دامەزرێنەران و دەستکاریکەرانی گۆڤاری جەدەلەییە؛ وۆڵدن F. بێلۆ- پرۆفیسۆری هاوکاری کۆمەڵناسی نێودەوڵەتی لە زانکۆی دەوڵەتی نیویۆرک؛ یاسین ئەلحاج ساڵح- نووسەری سوری، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و زیندانی سیاسی پێشوو لە سوریا."