١٥ ساڵ چاوەڕوانی ئازادی... بەردەوامی زیندانیکردنی مریەم ئەکبەری

سەرەڕای کۆتایی هاتنی ١٥ ساڵ زیندانی، بەڵام بەهۆی تۆمارکردنی دۆسیەیەکی نوێ لە دامەزراوە ئەمنییەکان، زیندانیکردنی مریەم ئەکبەری بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

مریەم ئەکبەری دوای ١٥ ساڵ زیندانی لە لێواری ئازادیدا بوو، جارێکی دیکە سزا درا.

 

 یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی داواکاران کە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدایەو دووەم بەتەمەنترین زیندانی سیاسییە لە ئێران، مریەم ئەکبەری کە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵا لە دامەزراوە ئەمنییەکان، ناچار بوو بەرگەی دوو ساڵ زیندانی دیکە بگرێت.

 

پارێزەرەکەی نووسیویەتی: ١٥ ساڵ زیندانیکردن و دەربەدەری بەبێ یەک ڕۆژ مۆڵەت کۆتایی هات لەم ساڵانەدا چەندین دۆسیە لە دژی بریکارنامەکەم تۆمارکرا، و بە بێتاوانی کۆتایی هات، بەڵام دوا دۆسیە بە سزادانی دوو ساڵ لەزیندان بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک پێشکەش بکات، بە پێی یاسا ئەو شوێنەی کە ئەو دوو ساڵەی زیندانی تێدا بەسەر دەبات، پێویستە لە تاران بێت.

 

 مریەم ئەکبەری لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، دوای ڕووداوەکانی عاشوورای هەمان ساڵ دەستبەسەرکراو لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١٥ ساڵ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندرا، دادگاکانی ئینقلاب لە ساڵانی ١٩٩٨ و ١٩٩٩دا دوو برای لە سێدارە دا، هەروەها دایکی سێ کچە و لە دوای زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد، دووەم بەتەمەنترین زیندانی سیاسی ئێرانە.