١٤ زیندانی سیاسی کاردانەوەیان بەرامبەر سزای لەسێدارەدان نیشاندا

١٤ زیندانی سیاسی لە ئێران بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە سزای لە سێدارەدانی تۆماج ساڵحی کە لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستگیرکرا، بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

١٤ زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ئەڤین دەستگیرکراون سەبارەت بە سزای لە سێدارەدان کە بەسەر تۆماج ساڵحیدا سەپێندراو  لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستگیرکراوە بەیاننامەیەکی نووسراویان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: سزای لەسێدارەدانی هونەرمەندی بەهێز تۆماج ساڵحی بەهۆی ڕێوشوێنە ناشرینەکانی دادگاکانی ڕژێمەوە جارێکی دیکە قووڵی گەندەڵی ئەم حکومەتەی نیشاندا.

 

"کۆماری ئێران هێزی پووچی بەهێز دەکات و شەڕی دژی ژنان ڕادەگەیەنێت"

لە بەیاننامەیەکدا کە ١٤ زیندانی لە زیندانی ئەڤین واژۆیان کردووەو هەریەک لە گۆلرۆخ ئیرای، هاستی ئەمیری، ڤیدا ڕەبانی، نێرگس محەمەدی، سیدیقە وەسماغی و مریەم یەهیڤی، لەناویاندا هەن تێیدا هاتووە: کۆماری ئیسلامی هێزە پووچەکانی بەهێز دەکات و جەنگ لە دژی ژنان ڕادەگەیەنێت، ئەم ڕژێمە ئیسلامییە داگیرکەرە ئەمڕۆ ژنان دەکاتە ئامانج بە بیانووی حیجاب، لە لایەکەوە شەقامەکانیان کرد بە مەیدانی جەنگ لەگەڵ ژنانی ئازادی ئێراندا و لە لایەکی دیکەوە بە خەباتی خۆیان بۆ تۆڵەکردنەوە لە چالاکوانان، هیواکانی کۆمەڵگەیان کردە ئامانج، لە لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر چالاکوانان و لە لایەکی دیکەوە سزای زیندانیکردن و لە سێدارەدان سەپاندووە بۆ نیشاندانی هێزی خۆی خەلکی بێپاراستن هێشتەوە، بۆ ئەوانەی ڕەخنە لە دۆخی ئەو دەگرن، بەرهەڵستەکانیان لەناودەبەن، تۆڵە لەو کۆمەڵگەیە دەکەنەوە کە "ئەلناسر باڵ ڕەیب"یان لەکارخست، هەموو کەسێک بە فشار و کوشتنی حکومەت دەترسێنیت.

 

زیندانییە سیاسییەکان هۆشدارییان بە هەموو گەل دا کە بێدەنگ نەبن سەبارەت بەم بڕیارە و وتیان: پەیامی دەسەڵاتداران و سەرکردەکانی حکومەتی بۆ تۆماج بە ئێمە گەیشتووە! سزای بێدەنگی ئەمڕۆمان سبەینێ دەبێتە سزای بێدەنگی هەموو گەل،  کۆتایی ئەم وێرانکارییە تەواوە بە هێزی بێکۆتایی بەرخۆدانی گەل لەم شەقامە داگیرکراوانەدا دەبێت.