١٢ کەس کە دەگەڕانەوە بۆ سوەیدا ڕفێندران
لەسەر ڕێگای نێوان دیمەشق و سویدا لە سووریا، لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی جیهادی هەتەشە، ١٢ کەس ڕفێندراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ کەس ڕفێندراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە شاری دارا کە لەژێر دەسەڵاتی هەتەشەی جیهادیدایە.
ڕاگەیەندرا کە ئەو هاووڵاتییە مەدەنییە ڕفێندراوانە لە سەحنەیا لە گوندەکانی دیمەشق و بە ڕێڕەوی مرۆیی لە ناوچەی بسرە شام بەرەو سوەیدا دەڕۆیشتن، لەکاتێکدا زیاتر لە مانگێکە ڕێگای سەرەکی نێوان دیمەشق و سویدا داخراوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی پاسەکە گەیشتە ناوچەی کیهەل لە ڕۆژهەڵاتی دارا کە خاڵی پشکنینی هەتەشەی جیهادی لێیە، ڕاگیرا و پاسەکە و سەرنشینەکانی ڕفێندران.
ئەو کەسانەی کە ڕفێنراون؛ ئەوانیش بریتین لە سێ منداڵ (کەریم ناسر، جنێی ناسر و یارا ئەرەر)، ٥ ژن (سەوسن ناسر، هێیا ناسر، سیهان ناسر، ڕەحیف ناسر و وەعد نۆگڵ)، شۆفێری پاسەکە شادی ئەبو دەهین و عەلا ئێەرار، حەسەن کیشەک و عومران ساب.