١١٢ منداڵی ئۆکرانی کوژراون و بە ملیۆنان منداڵ ئاوارە بوون
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاو ڕوسیا ١١٢ منداڵی ئۆکرانی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٦ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٦ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە لە ئۆکرانیا ئاوارە بوون کە زیاتر لە سێ ملیۆنیان تا ئێستا ئەو وڵاتەیان جێهێشتووەو ئەوانی دیکەش ناچارکراون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
ژمارەی کوژراوە مەدەنییەکانی ئەو وڵاتە بە نزیکەی ٨١٦ کەس مەزەندە دەکرێت کە ١٢٢ کەسیان منداڵن، ئۆفیسی پارێزەری گشتی ئۆکرانیا دەڵێت ١٢٢ منداڵ کوژراون و نزیکەی ١٤٠ منداڵیش برینداربوون لەوەتەی ڕووسیا دەستی بە داگیرکاری کردووە.
ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زۆربەی کوژراوانی مەدەنی بەهۆی چەکی تەقەمەنی و تۆپ بارانی قورس و سیستمی مووشەکی هەمەجۆر و مووشەکی و هێرشی ئاسمانی بووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەو باوەڕەدایە کە ژمارەی کوژراوە راستەقینەی مەدەنییەکان لە ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لەو ئامارانەی کە بڵاودەکرێتەوە.