١١٠ منداڵی کچ و ژن لەهەولێر و ڕاپەرین خەتەنەکراون

لە ساڵی ٢٠٢١ ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی ڕاپرسییەکی لەسەر منداڵانی کچ و ژنانی تەمەن ١ تا ٢٠ ساڵی لەهەولێر و ڕاپەڕینی سلێمانی ئەنجامدا، بەپێی ڕاپرسیەکە ڕێژەی ژنانی خەتەنەکراو لەهەولێر لەسەدا ١١ و لەڕاپەرین لەسەدا ٤.٩ یە. ناوەندی هەواڵ

لە ساڵی ٢٠٢١ ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی ڕاپرسییەکی لەسەر منداڵانی کچ و ژنانی تەمەن ١ تا ٢٠ ساڵی لەهەولێر و ڕاپەڕینی سلێمانی ئەنجامدا، بەپێی ڕاپرسیەکە ڕێژەی ژنانی خەتەنەکراو لەهەولێر لەسەدا ١١ و لەڕاپەرین لەسەدا ٤.٩ یە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییەکان خەتەنەکردنی مێینە لەهەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە ٦ی شوبات ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی خەتەنەی مێینە ڕێكخراوی وادی ئەڵمانی لە شاری هەولێر پانێڵێكی تایبەت بەو پرسە ئەنجامدا و ئەندامانی ئەو ڕێكخراوەیش لەگەڵ ئەوەی باس لە كاریگەری هەوڵەكانیان دەكەن بۆ كەمكردنەوەی خەتەنەی مێیینە نایشارنەوە، كە خەڵكانێك هەن دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ خەتەنەكردنی مێینە.

 

 ڕێكخراوی وادی ئەڵمانی كە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە كاردەكات بۆ نەهێشتنی دیاردەی خەتەنەكردنی مێیینە، بەپێی ڕاپرسییەکی کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە هەولێر و ڕانیە ئەنجامیداوە، لە کۆی هەزار و ٢٦٠ ژن کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، ٨٥ ژنی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە هەولێر و ٢٥ ژنیش لە ڕانیە خەتەنەکراون و ئەوەش جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردنە.