١٠٠ دۆنم پوش و پاوان لە دوو ناوچە سووتان
ئاگرێكى فراوان لە سنوورى پیرەمەگرون و بازیان کەوتەوە و لە ئەنجامدا ١٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتا.

ناوەندی هەواڵ
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی کە لە پەیجى تایبەت بە خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، ئاگرێكى فراوان لە گوندى کانى سوورى سەر بە شارەدێى پیرمەگرون کەوتەوە و بەهۆیەوە ٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان سووتان.
بە پێی زانیارییەکان کەتنەوەی ئاگرەکە بە هۆکارێکی نا دیار بووە، جگە لەوەش بەهۆى تەزووى کارەباوە ئاگرێکى فراوان لە بازیان کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و دارى سروشتى سووتان.
هەردوو ئاگرەکە بەهاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە تواندرا کۆنتڕۆڵ بکرێن.