ژنانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی ڕۆڵی چارەنوسساز دەگێڕن
ئەفراح فالح، ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی بەرەو تیرۆر، جەختی لەوەکردەوە کە ژنان ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن و بەشدارییەکی بەرچاویان لە بوارەکانی پەروەردە، ڕێنمایی، هۆشیارکردنەوە و بڵاوکردنەوەی کولتووریدا هەیە.

ڕەجا حەمید ڕەشید
عێراق- ئەفراح فالح کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری کشتوکاڵیدا، لە ڕێگەی ئەزموونی خۆی وەک ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرەو تیرۆر، توانای خۆی سەلماندووە بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو کە بە ئاشتی و لێبوردەیی تایبەتمەندە.
دوای تەواوکردنی بەرنامەی سیاسی، ئەفراح فالح بەشداری لە مەشقێکی چڕ و پڕی شەش مانگی کرد کە ئامانج لێی ئامادەکردنی ژنانی گەنج و پیاوان بوو وەک پێشەنگ، لەم خولە پەروەردەییەدا بڕوانامەیەکی بەدەستهێنا کە شایستەی ئەوە بوو ببێتە پێشنگی ناوخۆیی یان مەیدانی، ئەم ئەزموونە بەشداری کرد لە پەرەپێدانی تواناکانی لە نووسینی وتارەکانی سیاسەت، بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکانی گفتوگۆ، فێربوونی هونەری بەڕێوەبردنی گفتوگۆ و بەدەستهێنانی تواناکانی پێشەنگایەتی.
بەشداریکردنی لە لیژنەکەدا لە چوارچێوەی پرۆگرامی ٧ پارێزگادا بوو، کە بریتین لە: تەلەعفەر، حەویجە، هەڵەبجە، فەللوجە، زوبەیر، موسڵ، و شنگال، دواتر شنگال بە هۆکاری ئاسایشی بێبەش کرا، بەڵام ناوی بەرنامەکە وەک خۆی مایەوە، بەرنامەکە نزیکەی دوو ساڵی خایاند، پلانی تایبەت بۆ هەر پارێزگایەک بە جیا ئامادەکرا، بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ژینگەیی و پێداویستییەکانی هەر پارێزگایەک.
لەو چوارچێوەیەدا، ئەفراح فالح بۆ ئاژانسەکەمان پشتڕاستی کردەوە کە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری بووەتەوە، دیارترینیان تێڕوانینی ناتەواو و کەمتەرخەمی بۆ ژنان، ژنان هەندێک جار وەک بوونەوەرێکی بێتوانا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، توانای قسەکردن یان دەربڕینی خۆیان نییە، زمانی جەستەی کاریگەر یان ئامادەیی کاریگەریان نییە، لەنێو ئەم ئاڵەنگاریانەدا ئەوەیە کە پۆستی پێشەنگایەتی لەناو لیژنەکەدا، لە پێشەنگی لیژنەکەوە تا جێگری پێشەنگ و سکرتێر و ڕاپۆرتدەر، هەموویان لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرا، ئەمەش پرسیاری لەسەر ڕۆڵی ژنان دروستکرد، هەرچەندە چوار ژن هەبوون کە بە فەرمی دەستنیشانکرابوون، سەرەڕای ئەوەش ئەو ساتەوەختە وەکو پێشکەوتنی ڕاستەقینەی ئەو بوو.
ئێستا لە دیوانی بەسرە کاردەکەم، توانیم بە سەبر و بەرگەگرتن و توانایەکی گەورە بۆ کۆڵنەدان ئەم ئاڵەنگاریانە تێپەڕێنم، ئەو سیفەتانەی کە پێموایە جیام دەکەنەوە.
یەکەم تیمی ژنانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی
ڕوونیشیکردەوە، "تیمی ژنان" یەکەم تیمی ژنانە کە لە عێراق پێکهێنراوە، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران "IOM" و بە سەرپەرشتی لیژنەی نیشتمانی لە چوارچێوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەم ئەزموونە یەکەم ئەزموون بوو لە جۆری خۆیدا، چونکە دەستپێکردنی تیمەکە هاوکات بوو لەگەڵ کۆنگرەی نیشتمانی گەورە کە لە ١٩ی ئایاردا بەڕێوەچوو، لەو ماوەیەدا پلانی کارکردنی گشتگیر ڕاگەیەندرا.
تیمەکە نزیکەی ٤٥ ژن لەخۆدەگرێت کە نوێنەرایەتی وەزارەت و فەرمانگە جیاوازەکانی عێراق دەکەن، جگە لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەندامانی لیژنە لاوەکیەکان، نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەموویان ژنانی چالاکن لە بواری بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی کە بەرەو تیرۆر دەبات.
تیمەکە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی عێراق دەکاتە ئامانج، لە پێشەنگە ئاینییەکان و شێخەکانی عەشیرەتەکانەوە تا دەگاتە ژنان، تیمە خۆبەخشەکان، و کۆڕبەندی گەنجان و وەرزشی، لە چوارچێوەی چەمکی "هێزی نەرم".
شایانی باسە لێرەدا دەستەواژەی "هێزی نەرم" ئاماژە نیە بۆ نەرمی جەستەیی، بەڵکو بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی کاریگەریی کولتووری وەک هونەر، مۆسیقا، شانۆ، ڕاگەیاندن، وەرزش و ئەدەب وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ.
ڕۆڵی ژنان لە پەروەردەو هۆشیاری خێزان
ئەفراح فالح جەختی لەوە کردەوە کە ژنان ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن و بەشدارییەکی بەرچاویان لە بوارەکانی پەروەردە، ڕێنمایی، هۆشیاری و بڵاوکردنەوەی کولتووریدا هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە مەترسییەکانی توندڕەوی توندوتیژ، ڕۆڵی ژنان لە ماڵەوە دەست پێدەکات، بەو پێیەی ئەوان پێشەنگن لەناو خێزانەکانیاندا، بەشدارن لە چاندنی چەمکی لێبوردەیی و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی، هەروەها کاردەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری گفتوگۆ و ڕەتکردنەوەی ڕق بە هەموو شێوەکانییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، قسەکردنی ڕقاوی، چ هەڵچوون بێت، چ شێواندن بێت، یان بە خراپەکاری، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازکردنی پێکهاتەی خێزان و لە ئەنجامدا کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە بە گشتی دەبێت.
ڕوونیکردەوە کە توندڕەوی توندوتیژ لەناکاو دەرناکەوێت، بەڵکو بە هەڵسوکەوتێکی سادەی دوژمنکارانە دەست پێدەکات، پاشان بەرەو توندوتیژی پەرەدەستێنێت و بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت بۆ توندڕەوی و لە کۆتاییدا دەگاتە لوتکە بە تیرۆر کە کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەمە، هەر لێرەوەیە کە گرنگی پەروەردەکردنی منداڵان لە تەمەنێکی بچووکەوە لەسەر بنەماکانی ڕاستگۆیی و دەستپاکی و دڵسۆزی و چاندنی بەهاکانی خۆشەویستی و ئاشتییان تێدایە.
ئەفراح فالح باسی لە هەندێک لەو سەختییانە کرد کە پەیوەندییان بە ژنانەوە هەیە بەتایبەتی، ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە هەندێکیان بەهۆی بارودۆخی سەختی ئابووری، هەستکردن بە بەتاڵی سۆزداری، یان خراپی دەستکەوتی ئەکادیمی زیاتر بەرەوڕووی دامەزراندنی گروپە توندڕەوەکان ببنەوە، ئەم هۆکارانە بە یەکەوە دەتوانن لە هەندێک کەیسدا ژنان بکەنە ئامانجێکی ئاسان بۆ دامەزراندنی لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
دووپاتیشی کردەوە، ڕێکخراوەکانی وەک داعش زۆر پشتیان بە ژنان بەستووە، نەک تەنها بۆ کارە نەریتییەکانی وەک منداڵبوون یان چێشت لێنان، بەڵکو تەنانەت لە کەمپە تایبەتەکاندا دامەزراندووە، لەوێش کە بە "لیوای خانسا" ناسراوە، لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزرا وەک بەشێک لە بەناو "دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام"، ئەو ناوەی داعش بەکاری دەهێنێت.
کەمتەرخەمی و جیاکاری بەرامبەر ژنان
جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت ڕۆڵی ژنان گەورەتر بێت، بەتایبەت لەسەر مێزی دانوستان، پێشەنگە ژنەکان کە خاوەنی زیرەکی و تێڕوانینن، نموونەیەک دەخەنە ڕوو کە نیشانی دەدەن ژنان ڕووکەش نین، بەڵکو بە قووڵی دەچنە ناو پرسەکانەوە و بەدوای چارەسەری ڕیشەیی دەگەڕێن، لێرەدا ژنان توانای داگیرکردنی پۆستی بڕیاریان هەیە، جا چ لە کایەی سیاسی یان ئاسایشی، یان لە بڕیارەکانی پەیوەست بە بونیادنانی نەتەوە بە گشتی.
جەختی لە پێویستی گۆڕینی ئەو چەشنە کردەوەیە، چونکە زۆرجار ژنان وەک خاوەن ئەرکی خێزانیی هەستیان پێدەکرێت کە ڕێگری لە بەشداری چالاکانەیان دەکات لە پرۆسەی سیاسیدا، هەروەها پێیان وایە ژنان لە سروشتی کاری سیاسی و ئەرکەکانی پەیوەست بەوەوە تێناگەن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوە دەردەخات کە پرۆسەی سیاسی بەشداریکردنە لەنێوان ژن و پیاودا و ناتوانرێت هیچ لایەنێک لێی بەدوور بگیرێت.
باسی لەو چەشنە چەقبەستووە کرد کە وتی: ژنان تەنها حەزیان لە نەشتەرگەری جوانکاری و مۆدە و بابەتە ڕووکەشەکانە، تێڕوانینێکی هەڵە کە ڕەنگدانەوەی ڕاستی نییە، بە پشتبەستن بە کارەکانی و بەشداریکردنی لەگەڵ ژنان لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە کاری خۆبەخشی و وۆرکشۆپ و خولی پەروەردەی، بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی چالاک لە کەرتی ئاسایشدا بە تایبەتی پشتڕاست دەکاتەوە، کە بەشدارییەکی بەرچاو لەم بوارەدا دەکەن.
بەهێزکردن و بونیادنانی تواناکانی ژنان
ئاماژەی بەوەشکرد، نەبوونی ئاسایش لە ململانێکانەوە سەرچاوە دەگرێت لەو کۆمەڵگەیانەی کە بەدەست وەدەرنانی و پەراوێزخستنەوە دەناڵێنن، یان هەست بە پەراوێزخستن دەکەن لەناو پلانی کارکردندا، گرنگی بە چەندین کۆمەڵگە درا، لەوانە کۆمەڵگە گونجاوەکان، کۆمەڵگە میواندارەکان، کۆمەڵگە گەڕاوەکان و کۆمەڵگە خۆڕاگرەکان کە ڕەتیدەکەنەوە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن بەبێ گوێدانە ئەو فشارانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، سەرەڕای بوونی ژنانی چالاک لەو پۆستانەدا، ئەستەمە بتوانین دانپێدانانی فەرمی لەسەر پێگەی خۆیان بەدەستبهێنن.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەفراح فالح ئاماژەی بەوەدا کە دەستپێکردنەکە گرنگ دەبێت بە دابینکردنی هەموو پێداویستی و فاکتەرە پێویستەکان کە بەشداری ژنان لە کۆمەڵگەدا بەرز دەکەنەوە، هەوڵدەدات یەکگرتنی کاریگەر لەنێوان چەمکەکانی ئاسایش، ژنان، ئاشتی و گەنجان بەدەستبهێنێت، لەڕێگەی دەستنیشانکردنی سێگۆشەی ململانێکان و هەڵسەنگاندنی ئاڵەنگاری و هەلەکان، جگە لە خاڵە بەهێز و لاوازەکان، دوای ئەوەی ژنان خولی پەروەردەی و هۆشیاری و پەروەردە و ڕێنمایی و ڕاوێژکاری وەردەگرن، دەبنە توخمێکی کاریگەر و بەسوود لەناو کۆمەڵگەدا، توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی هەیە.
بۆیە پێویستە ژنان بەهێز بکرێن بۆ بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان، دڵنیابوون لە خۆپاراستن لە پاڵ بەهێزکردندا، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری بکەن لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێز و یەکگرتوو کە باوەڕی بە دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ هەبێت و بیری میانڕەو لە باوەش بگرێت و هەموو جۆرەکانی قسەی ڕق و کینە ڕەت بکاتەوە، هەوڵ بدات بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کولتووری تۆڵەسەندنەوە.