ژنان ڕۆڵی کارایان هەیە لە بواری یاسادا

دووەمین کۆنفرانسی پارێزەران لە قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت، بەشیرە نەجم ئەلدین، هاوسەرۆکی یەکێتی گشتی پارێزەران، ڕۆڵی ژنانی لە پاراستنی مافەکانی ژنان و کۆمەڵگەدا هەڵسەنگاند.

 

قامیشلۆ- لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری محەمەد شەیخو لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دووەمین کۆنفرانسی یەکێتی پارێزەران دوێنێ بە دروشمی "پارێزەری پەیامێکە لەسەر بنەمای پشتڕاستکردنەوەی بەهاکانی کۆمەڵگەی سروشتی" بە بەشداری ٧٢ نوێنەری پارێزەران و دادوەران بەڕێوەدەچێت، هەروەها ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار، کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان، ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک، ئەنجومەنی ناوخۆ، ئەنجومەنی گشتی خۆبەڕێوەبەری، بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی تەڤدەم، کۆمەڵەی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەری و کۆمەڵەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ئامادە بوون.

لە کۆنفرانسەکەدا چەندین بابەتی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن هەبوون، یەکێک لەو بابەتانە گرنگی دادگاییکردنی چەتەکانی داعشە، لە هەمان کاتدا، گۆشەگیرکردنی توندی ڕێبەری گەلی کوردە عەبدوڵا ئۆجالان کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، هەروەها یاسای یەکێتی دەخوێندرێتەوە، بڕیارە لە ڕۆژی دووەمدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ڕێکخراوەیی کۆتایی پێبێت و پێشنیارەکان گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و دواتر هاوسەرۆکی یەکێتی پارێزەران و ئەندامانی لیژنەی دارایی و ئەندامانی دیسپلین هەڵدەبژێردرێن و کۆنفرانسەکە بە بەیاننامە

کۆتایی دێت.

بەشیرە نەجم ئەلدین، هاوسەرۆکی یەکێتی گشتی پارێزەران لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی دووەمی یەکێتی پارێزەران لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە بواری یاساییدا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

"پارێزەران مافی مرۆڤ دەپارێزن"

لە سەرەتای قسەکانیدا بەشیرە نەجم ئەلدین باسی کۆنفرانسەکە و گرنگییەکەی کردو دواتر تیشکی خستە سەر گرنگی یاسا و ڕۆڵی ژنان لە جێبەجێکردنی یاسای کۆمەڵایەتیدا و وتی: داکۆکیکردن تەنها بۆ خۆت کار ناکات، بەڵکو ئەوەیە کە بتوانیت کەسێکی کاریگەر بیت لە کۆمەڵگەدا و بەرگری لە مافەکانی کۆمەڵگە بکەیت و بیپارێزیت، ئێمە لە پرۆسەیەکی سەختدا دەژین، بۆیە ڕۆڵی پارێزەران زۆر گرنگە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ئیرادەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕێگای جیاواز بشکێنێت، بەڵام ئێمە وەک کۆمەڵگەیەکی شارستانی و فراوان و یاسایی دژی ئەم کردەوانەین وەک بڕینی ئاو بۆ سەر هەرێمەکانمان، هێرشی ڕۆژانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی مەدەنی.

 

بەشداری ژنان لە بواری یاساییدا

بەشیرە نەجم ئەلدین ڕایگەیاند، ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پاراستن و بەدەستهێنانی مافەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی ژنان، وتیشی: لەو کاتەوەی شۆڕش دەستیپێکرد، زۆرێک لە پارێزەرانی ژنان بەشدارییان لە بواری یاساییدا کردووە و ڕۆڵێکی کاریگەر و گرنگیان گێڕاوە لە دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە ئازادی ژنان دەپارێزن و بەدەست دەهێنن، دیارترین کاری ئەوان بۆ پەروەردەکردن و ئاگادارکردنەوەی ژنانە بۆ ئەوەی مافە ڕەواکانیان بزانن و بتوانن لە ڕێگەی ئەوەوە بەدەستیان بهێنن، ژنان بەشێکی چالاکن لە پەروەردەکردنی ژنان و داننان بە ماف و ئەرکەکانیان، سڵاو لە هەموو ژنانی تێکۆشەر، بەتایبەت پارێزەران، هەمیشە هیوای منە کە لە شوێنی بڕیارداندا بوەستن.

لە کۆتایی قسەکانیدا بەشیرە نەجم ئەلدین ئاماژەی بەوەکرد، خۆبەڕێوەبەری ڕێگای گەشەپێدانی یاسایی بۆ ژنان کردەوە، چونکە دەرفەتی بە ژنان داوە کە خۆیان لە هەموو بوارەکاندا بسەلمێنن، بەتایبەتی لە دامەزراوەکانیاندا.