ڕندا قەدادە: هۆکاری پشت تاوانەکانی دژی ژنان نەبوونی یاسای ڕێگریکردنە

ڕندا قەدادە، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەپەلەی کرد، بۆ ئەوەی تاوانبارانی کوشتنی ژنان بەرپرسیار بکرێن و سیستمێکی دادپەروەرانەی مافەکانی مرۆڤ و دادوەری دروست بکرێت، کە ژینگەیەکی سەلامەت و بێ توندوتیژی مسۆگەر بکات.

نەغم کەراجە

 

غەززە- کۆمەڵگەی فەڵەستینی لە دۆخێکی ئیدانەکردن و تووڕەیی دایە، بەهۆی کوشتنی ژنێکی فەڵەستینی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی هەبا ئەبو عەبدۆ و خێزانەکان ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەن کە ئەنجام دراوە، هێشتاش داوای کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەکە دەکەن کە بە بیانووی خۆکوشتن داخراوە، چونکە هەموو ئاماژە و بەڵگەکان بوونی پەنجەمۆری توندوتیژی پشتڕاست دەکەنەوە.

 

هەبا ئەبو عەبدۆ تەلەفۆنێکی کتوپڕی پێگەیشت لە کاتژمێر سێی بەیانیی ٢٨ی حوزەیران، بەپەلە لە ماڵەکەی چووە دەرەوە بۆ ئەوەی بچێت بۆ ئەو قاوەخانەیەی کە وەک ژمێریار کاری تێدا دەکرد، بەڵام دوای سێ کاتژمێر لاشەیەکی بێ ژیان لەناو ئۆتۆمبێلی دەستگیرانەکەیدا دۆزرایەوە، ئاماژە بەوە کرا، کە هەبا خۆی کوشتووە بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بدات.

 

"سەرەڕای هەبوونی بەڵگە دۆسیەکە داخرا"

دایکی هەبا ئەبو عەبدۆ پشتڕاستی کردەوە، کچەکەی بە توندی لێیدراوە، کە بووە هۆی برین لەسەر لەشی و هەوکردنی چاوەکانی ١٠ ڕۆژ پێش مردنی، بەڵام کچەکەی هۆکارەکەی ئاشکرا نەکرد، کاتێک بڕیاریدا کۆتایی بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ دەستگیرانەکەی بهێنێت، ناکۆکییەک لە نێوانیاندا سەریهەڵدا کە بووە هۆی توندوتیژییەکەی و دواتر کوشتنی، سەرەڕای بوونی بەڵگەی ڕوون کە بە مەبەستی تاوانەکە پشتڕاستی دەکاتەوە، دەسەڵاتداران دوای چەند کاتژمێرێک دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەیان داخست بە بیانووی خۆککوشتن.

 

لە تاوانێکی هاوشێوەی دیکەدا، شەیما ئەبو تەیمە، تەمەن ٢١ ساڵ، دوای ١٢ ڕۆژ لە چاودێری چڕ بەهۆی سەختی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا، هاوژینەکەی بە مەبەست سووتاندبووی بەهۆی ئەوەی پارەیەکی زۆری پێنەدا، بۆ ماوەی کاتژمێرێکی تەواو لەسەر زەوی مایەوە بەبێ ئەوەی بیگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

هاوژینەکەی شەیما ئەبو تەیمە هەوڵیدا خۆی لەو تۆمەتە ڕزگار بکات، باسی لەوەکردووە بوتڵێکی بەنزین لەناکاو لەسەر زەوی ڕژاوە، بەڵام دیمەنی شوێنی تاوانەکە پێچەوانەی ئەو قسانە بوو، کە جگە لە ژنەکەی کەس بریندار نەبوو، سەرەڕای شایەتی منداڵە گەورەکەی کە پشتڕاستی کردەوە، بینیویەتی دایکی دەسووتێنێت و بە خێرایی لە ترسناکی دیمەنەکە هەڵهاتووە، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار دوای چەند ڕۆژێک ئازادیان کرد.

 

"ئەم تاوانانە پێشێلی مافەکانی مرۆڤە"

ڕندا قەدادە، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ ئیدانەی زیادبوونی ئەم کوشتنی ژنان دەکات، کە بە بیانووی خۆکوشتن یان کوشتنی شەرەف پاساویان بۆ دەهێنرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەم تاوانە دڕندانەیە پێشێلی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکەن و ڕەنگدانەوەی خراپی وێنەی کۆمەڵایەتی و کولتوورییە، بۆیە پێویستی بە وەڵامدانەوەیەکی بەپەلە هەیە بۆ ئەو جۆرە پێشێلکارییانە و بەدەستهێنانی دادپەروەری و دابینکردنی پاراستن بۆ ژنان، دوو تاوانەکەی ڕابردوو بوونەتە هۆی مشتومڕێکی بەرفراوان لە گۆڕەپانی فەڵەستیندا و چالاکوانان داوای دادپەروەری دەکەن و ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن.

 

"هۆکاری پشت تاوانەکان نەبوونی یاسای ڕێگریکردنە"

ڕندا قەدادە ڕوونیکردەوە، لە کاتێکدا کە ژنانی جیهان داوای مافی یەکسان دەکەن لەگەڵ پیاوان و سیاسەتی جیهانیدا، ژنانی فەڵەستینی داوای کەمترین مافی ڕەوای خۆیان دەکەن کە "مافی ژیانە"، و لەژێر بیانووی نێرینەیی "سێکسی باڵا"، مافەکانی دیکەیان لێ وەردەگیرێت و هەموو جۆرەکانی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی لە دژیان ئەنجام دەدرێت هۆکاری پشت هەموو ئەم تاوانانە نەبوونی یاسای ڕێگریکردن و خۆدزینەوە لە دەرکردنی دەقە مۆدێرنەکانە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کوشتنەکان، یاسا و سیاسەتەکان کە بە شێوەیەکی کرداری توندوتیژی و جیاکاری لەژێر زاڵبوونی بیرکردنەوەی پیاواندا ڕەوا دەکەن، هەڕەشە لە بەردەوامی ئەم جۆرە تاوانانە دەکات، جگە لەو باکگراوندە یاساییەی ئێستا لە فەلەستین هەیە، کە هێشتا ڕێگرە لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کوشتنی ژنان.

 

بەگوێرەی نوسینگەی ئاماری فەڵەستینی، ژمارەی قوربانییەکانی ئەو ژنانەی بەهۆی دڵڕەقی پیاوانەوە بەهۆی هۆکاری بێ بنەماوە کوژراون لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتە ٥٨ ژن، هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی کوشتنەکان بەهۆی نەبوونی سیستمی یاساییەوەیە، هەروەها خراپی بارودۆخی ئابووری کە دایک و باوکان ناچار دەکات هاوسەرگیری بە مندالەکانیان بکەن.

 

ڕندا قەدادە وتیشی: ئەو یاسایانەی کە لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە جێبەجێکراون پێویستە پێداچوونەوەیەکی گشتگیریان بۆ بکرێت بۆ پاراستنی ژنانی فەڵەستینی، مانەوەی ئەو یاسایە پاراستنی ژنان لە دژی دەستدرێژی سێکسی و هەراسانکردنی سێکسی و توندوتیژی زارەکی دابین ناکات، چونکە یاسای سزادانی ئوردنی ساڵی ١٩٦٠ڕەگەزپەرستی بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان دادەنێت، بەڵام قوربانی و ئەنجامدەرەکەی بە تاوانبار دادەنێت.

 

"هاوسەرگیری هەڵاتنە لە تاوانەکە"

داوای لێکۆڵینەوەی تەواو و تەواو دەکات سەبارەت بە کوشتنی ژنان ، جێبەجێنەکردنی ماددەکانی ٩٧، ٩٨،٩٩ و ١٠٠ی یاسای سزادانی پەیوەندیدار بە بیانووی کەمکردنەوەی تاوانباران، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ماددەی ٣٠٨ کە ڕێگە بە دەستدرێژکارەکان دەدات لە سزا هەڵبێن بە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ژنانەی دەستدرێژییان کراوەتەسەر، ئەم دەقانە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە دژی ژنان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕندا قەدادە جەختی کردەوە لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی ماددەی ١٨ی یاسای سزادانی ناچاری هاوشێوەی ماددەی ٣٤٠ی یاسای سزادانی ئوردن و سزادانی ئەو کەسانەی کە بە تاوانی توندوتیژی دژ بە ژنان تاوانبارکراون، بە زیندانیکردن بەبێ ئەوەی ئەگەری ئازادکردنیان هەبێت و ڕەگەزپەرستی وەک حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و هەراسانکردن لە شوێنی گشتی و تایبەت و شوێنی کاردا بە تاوان پۆلێن بکرێت.