واژۆ بۆ کەمپەینی 'ناوی من ناوی دایکمە' کۆکرایەوە
ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان واژۆی بۆ پشتگیرکردنی کەمپەینی 'ناوی من ناوی دایکمە' کۆکردەوە، بەشێکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی ژنانیش پشتگیری خۆیان دەربڕی.
ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان واژۆی بۆ پشتگیرکردنی کەمپەینی 'ناوی من ناوی دایکمە' کۆکردەوە، بەشێکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی ژنانیش پشتگیری خۆیان دەربڕی.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ وەک یەکێک لە چالاکییەکانیان ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە ناوەندی سەرەکی خۆیان لە شاری سلێمانی بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان، پشتگیریان بۆ کەمپەینی 'ناوی من ناوی دایکمە' کۆکردەوە.
ئەم کەمپەینە لە مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٨ بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی خەڵک و چەند ڕێکخراوێکی دیکە، پڕۆژەیەکییان بۆ هەموارکردنەوەی چەند ماددەیەک لە یاسای کارتی نیشتیمانی عێراقی ئامادەکرد، کە داوا دەکەن منداڵ بتوانێت ناوی دایکی هەڵبگرێت.
هەریەک لە ڕێکخراوەکانی، هاریکاری یاسایی ژنان، یەکێتی ژنان، ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، ڕێکخراوی ئێمە، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت، ڕێکخراوی خانزاد، ڕێکخراوی ئازادبوون، ڕێکخراوی هۆشیاری و گەشەپێدان بۆ منداڵان، ڕێکخراوی سید فاوندەیشن، ڕێکخراوی SYEO ، سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، واژۆییان بۆ پشتگیری لە کەمپەینەکە کرد.
دواتر لە گفتوگۆییەکدا، لەنێوان ئەندامانی ڕێکخراوەکاندا باس لە گرنگی ئەم یاساییە کرا، کە دەتوانێت هاوکارییەکی باشی ئەو منداڵانە بێت کە باوکییان دیار نییە، هەروەها چارەسەرکەری کێشەی ئەو منداڵانەیە کە بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەدایک بوون.
بەهار مونزیر وەک سەرۆکی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە ڕاستە ئەمە هەنگاوێکی قورسە بەڵام دەبێت هەنگاوی یەکەمی بۆ بنرێت، چونکە چارەسەری زۆرێک لە کێشەی ئەو منداڵانە ژنانی ئێزی دەکات، لەبەرئەوەی ئەو پڕۆژەیە بۆ هەموو منداڵان دەبێت و دەتوانن ناوی دایکیان وەربگرن.
وتیشی، ئەم پڕۆژە یاساییە یەکێکە لە چارەسەر زۆرگونجاوەکان بۆ ئەو منداڵانەی لە دایکێکی ئێزدی لەدایکبوو بەهۆی دەرسدرێژی چەتەکانی داعشەوە، چونکە ئەو کاتەی کە ناوی دایکییان وەردەگرن، کێشەیی ئەوەیان نابێت کە دەناسرێنەوە، چونکە یاساکە بۆ هەموو کەسێک دەبێت.
ت.پ