پیلان و خەبات... خەباتێکی ٢٧ ساڵەی نێوان شەڕ و ئاشتی

دژایەتیکردنی بڕگەکانی مافی مرۆڤ کە مافی هیوا بە زیندانییانی سەروو ٧٠ ساڵ دەبەخشێت، هەروەها بۆ ئەوانەی ٢٠ ساڵ زیندانیان بەسەر بردووە مافی ئازادبوونیان هەیە، هەرچەندە ڕێبەری گەلی کورد هەردوو مەرجەکەی تێپەڕاندووە، بەڵام تا ئێستاش لە زینداندایە.

نور ئەحمەد

 

ڕەققە- ٩ی تشرینی یەکەم ٢٧ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەپەڕێت، کە لە ساڵی ١٩٩٨ لە ژێر فشاری ڕاستەوخۆی دەوڵەتی تورکیادا بە زۆر لە سووریا دەرچووە، دواتر لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە نایرۆبی دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ دوورگەی ئیمرالی.

 

لە ماوەی زیندانیکردنیدا گۆشەگیری توندی بۆ کراوە و ڕێگەی پێنەدراوە چاوی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی بگات، بەڵام لە ٢٧ی شوباتی ئەمساڵدا بانگەوازی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک"ی دەستپێکرد، کە هەم لەلایەن گەل و هەم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پێشوازی لێکرا، سەرەڕای دەستپێکردنی هەنگاوی کردەی لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەرەو ئەم پرۆسەیە کە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەی پەکەکە و لەناوبردنی چەکەکانی، بەڵام تا ئێستا پرۆسەکە بە هیچ کردەیەکی بناغەی لە لایەنی تورکیاوە بەرەوڕوو نەبووەتەوە، بڕیار بوو لایەنی تورکیا وەک هەنگاوی یەکەم بەرەو پرۆسەی ئاشتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکات، بەڵام تا ئەم خاڵە مافی هیوای پێنەدراوە.

 

"ئایدیۆلۆژیای سەرکردە پێچەوانەی سیاسەتەکانی هەژموون و سەرمایەدارییە"

ئایشە جاویش، ئەندامی ئەکادیمیای ڕێبەر ئۆجالان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە کانتۆنی ڕەققەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وتی: پیلانەکە بە بەشداری نێودەوڵەتی دەستیپێکرد و بە زیندانیکردنی لە دوورگەی ئیمراڵی کۆتایی هات، لەکاتی ڕۆشتنی لە سووریا دوای ئەو هەڕەشەیەی دەوڵەتی تورکیا بۆ دەسەڵاتدارانی سووریا دەرکرد، سووریای بەجێهێشت و بەرەو ئەوروپا، بۆ ئەوەی ئایدۆلۆژیای ئینتەرناسیۆنالیستی خۆی بخاتەڕوو بۆ جیهان، دواتر چووە یۆنان، بەڵام بە شێوەیەکی نایاسایی لە پیلانێکی نێودەوڵەتیدا لە پایتەختی کینیا لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دەستگیرکرا.

 

وتی: دەسەڵاتە تاکڕەوەکان لە وەرگێڕانی فکرری سەرکردە بۆ ڕاستی دەترسن، چونکە پێچەوانەی سیاسەتە باڵادەستەکانیان و سیستەمی سەرمایەدارییە، هەر بۆیە بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەو فیکرە پەنایان بۆ دەستگیرکردنی بردووە و نەهێڵن هیچ گۆڕانکارییەک یان کاریگەرییەک لەسەر ژیانی گەلانی جیهان بهێنێتە ئاراوە، هەروەها دەستی خستە سەر ئەو شێوازانەی ئەشکەنجەدان کە دژی ڕێبەر ئۆجالان بەکاریان هێناوە، وتی: بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ سەرکردە گۆشەگیری توندی بۆ کرا و کۆبوونەوەش قەدەغە بوو، هەروەها ساڵانێکی زۆر لە پێنوسەکەی بێبەش بوو بۆ ئەوەی نەتوانێت بیرکردنەوەکانی بنووسێتەوە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای بڕگەکانی مافی مرۆڤە، بەو پێیەی بەپێی بڕگەکانی مافی مرۆڤ، مافی هیوا بە زیندانیانی سەروو تەمەنی ٧٠ ساڵ دەبەخشرێت، هەروەها بەو کەسانەی کە ٢٠ ساڵ لە زینداندا بەسەریان بردووە لەگەڵ ئازادکردنیان، هەرچەندە ڕێبەر ئۆجالان هەردوو مەرجی پێشووی بەدیهێناوە، بەڵام تا ئێستاش لە ئیمرالی زیندانی کراوە.

 

ئاماژەی بە هەوڵەکانی چەندین دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی و مرۆیی و سیاسی کرد بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری لە دۆسیەی ڕێبەر ئۆجالان، لەوانەش داواکاری و لێدوان و هەڵمەتەکانی واژۆکردن، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیتوانیوە ئەو کارە بکات، ئەم داواکاریانە پشتگوێ دەخات.

 

"دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی ڕاستی سەبارەت بە دۆسیەی ڕێبەر ئۆجالان نەناوە "

سەبارەت بەو بانگەوازە مێژووییەی کە لەم دواییانەدا، ڕێبەر ئۆجالان بۆ پڕۆسەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" دەرچوو، وتی: ئەو بانگەوازە پێشوازی لێکرا و دەنگدانەوەی نەک تەنها لە ئاستی ناوخۆیی بەڵکو لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا بوو، چونکە ڕێبەر ئۆجالان پرسی کورد و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک هێنایەوە پێشەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنچینەی، لە کاتێکدا، تورکیا لە ژێر ڕۆشنایی هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر شاخەکانی کوردستاندا دۆخێکی پارچەپارچەبوون بەخۆیەوە دەبینێت، ئەم بانگەوازە چارەسەری سیاسی پێشنیار دەکات نەک چارەسەری سەربازی، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەی پەکەکە و پێکهێنانی لیژنەی بەدواداچوون، دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی ڕاستی سەبارەت بە دۆسیەی ڕێبەر ئۆجالان نەناوە.

 

ڕوونیکردەوە، کە پەیوەندییەکە گشتگیر بووە و تایبەت نەبووە، لە پەیامەکانیدا، ئەو سەرکردەیە ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت سووریا بگەیەنێتە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کە ئاشتی تێیدا زاڵ بێت، جەختیشی لە توانای خۆی کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە، بۆ ئەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بتوانێت ڕێڕەوی خۆی بگرێتەبەر، ئەگەر دەرفەتێک هاتە ئاراوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پرسە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکان ناتوانرێت بە چەک چارەسەر بکرێن، بەڵکو ئەم پرسانە پێویستیان بە چارەسەرێکی بنچینەی هەیە لە ڕێگەی ئەو یاسایەوە کە مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات،

 

پەیامەکانی ڕێبەر جەخت لەسەر گرنگی هاودەنگی کۆمەڵایەتی دەکەنەوە

وتی: ڕێبەر ئۆجالان هەرگیز کەمتەرخەمی نەبووە لە ئاماژەکردن بە هیچ پێکهاتەیەک لە پەیام و ڕێنماییەکانیدا، لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەوازی ئاشتی، ڕێبەر ئۆجالان پەیامەکانی ئاراستەی خێڵە عەرەبەکان کرد، جەختی لە گرنگی یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکان لە بەرامبەر ململانێ و شەڕدا کردەوە، هاوکات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە قسەی بۆ ژنان کرد، هەروەها بۆ ئەکادیمیای زانست و گەنجان و منداڵان و تەنانەت کۆمەڵگەی ئێزدیش کە لە ساڵی ٢٠١٤ تووشی کۆمەڵکوژی بوون، ئەمەش هۆگری ڕێبەر ئۆجالان بۆ هاوپشتی کۆمەڵایەتی و ڕۆڵی کاریگەرانەی لە چەسپاندنی دیموکراتیککیدا بەبێ ئەوەی هیچ پێکهاتەیەک بەدەر بکات، نیشان دەدات.

 

پەیامەکانی ڕێبەر ئۆجالان بۆ ژنان بە هاندەرێک دادەنرا بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ئەوان بە شێوەیەکی کاریگەرتر، وتی: هەرێم شاهیدی پێشهات و گۆڕانکاریی زۆری سیاسییە لە دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکک، کە ڕۆڵی پێشەنگی بە ژنان بەخشی، ئەمەش لە سایەی ئیرادەیاندا، کە لە شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا دیار بوو، دڵنیام هەمان ئیرادە توانای پێشانگایەتیکردنی ئەم قۆناغە چارەنووسسازەی هەیە و بیگەیەنێتە ئەنجامێکی سەرکەوتوو.

 

ئایشە جاویش، ئەندامی ئەکادیمیای ڕێبەر ئۆجالان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان، لە کۆتایی قسەکانیدا، بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، وتی: لەم یادە پڕ لە ئازارەدا دەڵێم، لە سایەی ئەو بیرۆکانەی کە پێشکەشتان کردین، ڕزگارمان بوو، بۆ ئەوەی شایستەی قوربانیدانەکانتان بین، ئێمە خۆمان بەدەستەوە نادەین و هیواشمان لەدەست نادەین لە گەیشتن بە ئازادی جەستەیت، دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو بێت.