پارێزەران لە ئێران هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، شەریفە محەمەدی و وریشە مورادی دەدەن
زیاتر لە ٢٠٠ پارێزەر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای پێداچوونەوەیان بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی کرد و هۆشدارییان دا لە پێشێلکردنی بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە.

تاران
چەند ڕۆژ لەمەوبەر زیاتر لە ٢٠٠ پارێزەر بە ڕاگەیەندراوێکی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی ئاماژەیان بە ناڕوونی و کەموکوڕییە گەورەکانی پڕۆسەی دادگاییکردنەکە کرد و لە ڕایانگەیاند، سزای لەسێدارەدانیان دادپەروەرانە نەبووە و پێویستە لە پڕۆسەیەکی رووندا دووبارە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بکرێت.
پەریسا خادمی، یەکێک لەو پارێزەرانەی واژۆی ڕاگەیەندراوەکەی کرد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵەکەمان ڕایگەیاند، دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان نەک هەر ڕێگر نەبووە، بەڵکو لە زۆر حاڵەتدا بەپێچەوانەی پاڵنەری کۆتایی یاسادانەر کە بۆ چاکسازی لە کۆمەڵگەدایە، هیچ سوودێکی نییە.
سزای لەسێدارەدان لە بابەتە سیاسی و ئەمنییەکاندا ڕێگر نەبووەو دەتواندرێت سزای بەدیل بەکاربهێندرێت، کە ئەمەش ڕێکارێکی خۆپارێزییە.ئەم هەڵمەتە لایەنێکی تەواو یاسایی هەبووە وتیشی: دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی نیگەرانییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ناتەبایی دۆسیەکە لەگەڵ یاسادا، پێمانوایە ئەو بڕیارانەی دەرکراون بەپێی یاسا نین، بەو پێیەی ئەو بڕیارانەی دەرکراون دەتواندرێت لە هەر ساتێکدا جێبەجێبکرێن، هەستمان بە پابەندبوون کرد کە لەڕێگەی نامەیەکی کراوەوە بابەتەکە بگەیەنینە سەرۆکی دەزگای دادوەری، هیوادارم چارەسەرێکی یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان.
میترا وتی: جگە لەوەش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان هەنگاوی ناوە و هیوادارین لە ئێرانیشدا ئەم مافە بەدەست بهێنین.
پێشێلکردنی دیارترین بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە دۆسیەی پەخشان عەزیزیدا
عوسمان مەزین، پارێزەرێکی دیکە کە واژۆی ڕاگەیەندراوەکەی کردوە وتی: بە پشتبەستن بە گفتوگۆکردن لەگەڵ پارێزەرانی هەر سێ تۆمەتبارەکە و ئەو بەڵگەنامانەی وەرگیراون، گەیشتوینەتە ئەو ئەنجامەی کە دیارترین بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە پێشێلکراون". تۆمەتباران بە تایبەتی پەخشان عەزیزی زیاتر لە ساڵێکە دەستبەسەرکردنی کاتییان دەستیان بە تەلەفۆن و خێزانەکەیان نەگەیشتووە و بێبەش کراون لە هەبوونی پارێزەرێک بە دڵی خۆیان و بەرگەی بارودۆخی جەستەیی ترسناکیان گرتووە.
عوسمان مەزین ڕاشیگەیاند، دوای دەرکردنی تۆمەتی جددی، ئەو پارێزەرە ڕێگەی پێنەدرا بچێتە ناو دۆسیەکەوە و لە پرۆسەیەکی خێرادا، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو ئارگیومێنتانەی کە لەلایەن پارێزەران و کەشوهەوای میدیاییەوە خراوەتەڕوو، ئەم بڕیارانە دەرکراون، کە هەم لەلایەن پارێزەران و هەم کۆمەڵگای مەدەنییەوە ناڕەزایی دەردەبڕێت، هەروەها پابەند نییە بە هیچ کام لە بنەماکانی دەستوور و پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، مادەی سێیەمی جاڕنامەی مافی مرۆڤ ، و ترسی ئەوە هەیە لە هەر ساتێکدا تەلەفۆن بۆ بنەماڵەکانیان بکەن بۆ ماڵئاواییکردن، بە تایبەت بۆ پەخشانی خۆشەویست کە سزاکەی یەکلایی بووەتەوە و ڕەنگە لە هەر ساتێکدا سزای لە سێدارەدانی لە راگەیاندنەکانەوە ڕابگەیەنرێت.
وتیشی: ئێمە پێمان وایە ئەو بڕیارانە بە شێوەیەکی یاسایی دەرنەچوون و داوا دەکەین، لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەی دەسەڵاتی دادوەری گرتوویانە بەر، دەرفەتێک بدرێتەوە بۆ ئەوەی دووبارە لێکۆڵینەوە لەو دۆسیانە بکرێت بۆ ئەوەی بڕیارێکی یاسایی لە دادگایەک دەربکرێت کە دادگاییکردنی دادپەروەرانە و بێلایەنانە بێت، دوو داواکاری تایبەتمان هەیە: یەکەم، سەبارەت بە پەخشان عەزیزی کە سزای لەسێدارەدانی دەرچووە و داواکارییەکەی بۆ دووبارە دادگاییکردنەوە لەلایەن دادگای باڵا ڕەتکرایەوە. ئێمە پێمان وایە، بە پشتبەستن بە مادەی ٤٧٧ لە یاسای دادوەری تاوان، ئەگەر بە هەر شێوەیەک سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری لە بڕیارێکی نایاسایی ئاگادار بکرێتەوە، دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت و دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای باڵا بکات بۆ دووبارە دادگاییکردنەوە. بۆیە دەستی هاوکاریمان بۆ باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری درێژ کردووە.
لە دۆسیەی وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی، هێشتا سزای لەسێدارەدانیان یەکلایی نەبووەتەوە و لە قۆناغی بەراییدا دەرچووە، دۆسیەی وریشە مورادی لە یەکێک لە لقەکانی دادگای باڵادا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە سەرەتاییەکەی هێشتا دۆسیەی خاتوو محەمەدی ڕەوانەی دادگای باڵا نەکراوە.
وتیشی: پێشبینی دەکەین کە دەسەڵاتی دادوەری و لقی دادگای باڵا کە بەرپرسە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیانە، ڕەچاوی بارودۆخی ئەو تۆمەتبارانە بکەن، بە پابەندبوون بە یاسا و پرەنسیپی بێلایەنی، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دەرکردنی سزای توندی لەسێدارەدان، بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا داڕشتنی یاساکانی تاوان لە وڵاتەکەماندا بەجۆرێک بووە کە بۆ زۆرێک لەو تاوانانەی کە پێشتر سزای لەسێدارەدانیان لەسەر نەبووە، لەوانەش تاوانەکانی گەندەڵی ئابووری، ئێستا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت، ئێمە ڕۆژانە شایەتحاڵی دەرکردنی سزای زۆر دەبین، و ئەو سزایانەش ژمارەیان لە زیادبووندایە، ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان، پێوەرەکان، و پابەندبوونەکان، و دەبێت بجوڵێین، ڕێگایەک کە سزای لەسێدارەدان لە کۆمەڵە یاساکانمان لاببرێت.