"من هەوڵ دەدەم دادپەروەری بەدەست بهێنم و ئەو چەشنە کۆنەپەرستییە نادادپەروەرانەی ئەفرۆ-عێراقییەکان بگۆڕم"

زەینەب گرملی لەسەر بنەمای باوەڕی بە مافەکانی ئەفرۆ-عێراقییەکان و هەوڵەکانی بۆ نەهێشتنی هەڵاواردنی ڕەگەزی و بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی لە ڕێگەی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە و یاسادانانەوە کە پارێزگارییان لێدەکات و پاڵپشتی لە بەشداری نیشتمانییان دەکات.

ڕەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق - ئەفرۆ-عێراقییەکان "عێراقییە ئەفریقییەکان" نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە یان دەرفەتی یەکسانیان لە خوێندن، دامەزراندن، یان بەشداری سیاسیدا بەدەست نەهێناوە. هێشتا زۆرێکیان بەدەست ئەو چەشنە کۆنەپەرستانە نادادپەروەرانە دەناڵێنن کە بچووکیان دەکەنەوە و ڕێگری لە تێکەڵبوونی تەواویان لەگەڵ کۆمەڵگادا دەکەن. لە غیابی یاساگەلێک کە لە ڕەگەزپەرستی بیانپارێزێت، بووەتە زۆر پێویست خەبات بۆ دانپێدانانی مافەکانیان وەک هاوڵاتییەکی یەکسان لە کەرامەت و مافەکاندا، بە پێی دەستووری عێراق و بنەماکانی دادپەروەری.

 

بەمەبەستی گەیشتن بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گۆڕینی چەشنە کۆنەپەرستان و چەواشەکارییەکانی  ئەفرۆ-عێراقییەکان، زەینەب گرملی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، نوێنەری پێکهاتەی ڕەشپێستی عێراق و ڕاوێژکاری هاوپەیمانی کەمینەکان، لە کۆتای ئەمساڵدا، خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە.

 

"برینێکی قوڵ بوو کە وای لێکردم درک بەو ئازارانە بکەم"

زەینەب کەرملی ڕوونی کردەوە، کە کاندیدکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو باوەڕە قوڵەیەوە سەرچاوەی گرتوە کە ئەفریقییەکان لە عێراقدا دەبێ لە مافە تەواوەکانی خۆیان بەهرەمەند بن، هەروەک چۆن کەمینە و نەتەوەکانی دیکە دەیکەن، بەبێ جیاوازی و پەراوێزخستن، هەروەها پێویستە هاوڵاتییەکی یەکسان بن، ئەم باوەڕە لە بۆشاییەکەوە نەبووە، بەڵکو لە ئەزمونێکی تایبەتی تاڵەوە هاتووە کە خۆی تێیدا ژیاوە، بەهۆی ڕەنگی پێستمەوە ڕووبەڕووی هەڵاواردنی ڕەگەزی بوومەوە، چ لە هەلی دامەزراندن و چ لە ژیانی کۆمەڵایەتیمدا، ئەم ئەزمونە تەنها ساتێکی زوو تێپەڕ نەبوو، برینێکی قوڵ بوو کە وای لێکردم درک بەو ئازارانە بکەم کە ئەندامانی کۆمەڵگەکەم ڕۆژانە لە بێدەنگیدا بەرگەی دەگرن، بەبێ دادپەروەری.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەزمونە پڕ لە ئازارە گۆڕا بۆ پاڵنەر و بەرپرسیارێتییەکی بەهێز بۆ ئەوەی ببێتە دەنگێکی ڕاستەقینە بۆ هاوڵاتیانی ئەفرۆ-عێراقییەکان لە پەرلەمان، من نەک تەنها ئازارەکانیان دەگەیەنم، بەڵکو بەرگریشیان لێدەکەم و هەوڵدەدەم یاسایەک دەربکەم کە لە ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن بیانپارێزێت و بەرەوپێشبردنی کولتووری هاوڵاتییەکی یەکسان بێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن لە دەرکردنی یاسا و پەرەپێدانی ستراتیژی هەمەلایەنە دەستپێدەکات کە ئامانج لێی تاوانبارکردنی ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردنە بە هەموو جۆرەکانییەوە؛ تواناکردنی ئەفرۆ-عێراقییەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە دەرفەتەکانی خوێندن، دامەزراندن، و چاودێری تەندروستی لەسەر بنەمایەکی یەکسان؛ بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆیان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا لەڕێگەی بەشداریکردنی ڕاستەقینە، نەک هێمای؛ چاودێریکردنی پێشێلکارییەکانی دژی ئەوان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی فەرمی بۆ دەزگاکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە پاڵپشتی بەرنامەکانی پشتیوانی پەروەردەی بۆ ئەفرۆ-عێراقییەکان دەکات، چاکسازی لە سیاسەتەکانی دامەزراندن دەکات بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری، هەروەها دەستپێشخەرییەکانی خولی پەروەردەی پیشەی دەستپێدەکات بۆ بەرزکردنەوەی لێهاتویەکان و دەستەبەرکردنی دەرفەتی یەکسان لە هەموو کەرتەکاندا.

 

ئاڵەنگاری و بەرخۆدان

زەینەب گرملی ڕوونیشیکردەوە، کە گەورەترین ئاڵەنگاری ڕووبەڕووی ئەوان دەبێتەوە لە ڕێگاکەدا بریتین لە چەشن و هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی، بەڵام پێیوایە گۆڕانکاری لە ڕێگەی خۆڕاگری و هاوپەیمانی لەگەڵ کەمینە عێراقییەکانی دیکە و پێکهاتەکانی دیکەی خەبات بۆ مافەکانیان ڕوودەدات.

 

جەختی لە گرنگی هەبوونی نوێنەرایەتی فەرمی بۆ ئەفرۆ-عێراقییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە، کە ئەمەش دیموکرای بەهێز دەکات، کە بەبێ بەشداری هەموو پێکهاتە عێراقییەکان بێ جیاوازی تەواو نییە، هەروەها داوای تەرخانکردنی کورسییەکانی پشکت لە پەرلەمان و دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی بۆ ئەفرۆ-عێراقییەکان لە دیپلۆماسی و ئاسایش و کەرتی حکومەت و پشتگیریکردن لە بەشداریکردنیان لە ئەندامە سەربەخۆکان و دامەزراوە گشتی و تایبەتەکاندا.

 

دەنگی جیهانی

جەختی لەوە کردەوە، کە دیدگای ئەو سنوورە ناوخۆییەکان تێدەپەڕێنێت، و ئاواتەخوازە ئەفرۆ-عێراقییەکان دەنگێکی جیهانییان هەبێت کە ئازارەکانیان پیشان بدات و داوای مافەکانیان بکات لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان و سیمینار و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی کەمینەکان.

 

زەینەب گرملی، لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕایگەیاند، وەبەرهێنان دەکەین لە دەستپێشخەرییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان کە تیشک دەخاتە سەر بەشداری هاوڵاتی ئەفریقی لە مێژووی عێراقدا، جگە لە هەڵمەتی هۆشیاری هاوبەش لەنێو گەنجان لە هەموو پێکهاتەکانی عێراق، بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆحی هاوڵاتیبوون و یەکێتی نیشتمانی، لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی.

 

شایانی باسە کە ئەفریقییەکان لە عێراقدا، توێژێکی کۆمەڵایەتی ڕەسەن پێکدەهێنن، کە ڕەگ و ڕیشەی لە مێژوودا هەیە بۆ چەندین سەدە، ئەوان لە ڕێگەی کار و ڕۆشنبیری و هونەر و بەرخۆدان بەشداریان کردوە لە بونیادنانی کۆمەڵگەی عێراقی، سەرەڕای ئەم بوونە درێژخایەنە، بەردەوامن لە بەدەست پەراوێزخستنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەوە و چ لە ژیانی ڕۆژانە و چ لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی حکومەتدا توشی جۆرەها جیاکاری ڕەگەزی دەبنەوە.