هەڵمەتی "ئازادیی ڕادەربڕین" هاوارێکی ژنانەیە بۆ چاکسازیکردن لە یاساکانی عێراقدا
لە سایەی زیادبوونی پێدەنگکردنی ئەمنیدا، هەڵمەتی "ئازادیی ڕادەربڕین" لە عێراق بە بەشداریی بەرچاوی ژنان دەستی پێکرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی یاسایی سەرکوتکەر، ڕاگرتنی دەستگیرکردنی چالاکوانان، گونجاندنی ژینگەیەکی ئارام کە مافی هاوڵاتییان مسۆگەر بکات .
ڕەجاء حەمید ڕەشید
عێراق ـ لە سایەی پاشەکشەی ڕووبەرەکانی ئازادی و هەڵکشانی تەسککردنەوە لەسەر ئازادیی ڕا و ڕادەربڕین لە عێراق، هەڵمەتی "ئازادیی ڕادەربڕین" بە دەستپێشخەریی لیژنەی خۆپیشاندانەکان و بە بەشداریی چالاکوانان و ژنانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیاندرا، بۆ داواکردنی ڕاگرتنی دەستگیرکردنی خاوەن ڕاکان، پێداچوونەوە بەو یاسایانەی ئازادییەکان سنووردار دەکەن، دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام کە مافی ڕادەربڕین و ناڕەزایەتی مسۆگەر بکات، لە کاتێکدا ژنان ڕووبەڕووی شێوازی دووهێندەی فشار و ناوزڕاندن دەبنەوە.
ئینتیسار میالی، چالاکوانی مەدەنی بە یاوەریی ژمارەیەک لە ژنانی داکۆکیکار و چالاکوانان لە بواری مافەکانی مرۆڤدا، بەشداریی لە هەڵمەتی "ئازادیی ڕادەربڕین"دا کرد، جەختی لەسەر گرنگیی هاوپشتیکردن لەگەڵ دەنگە ئازادەکان کردەوە کە بێدەنگی ڕەتدەکەنەوە، پێداگریی کرد لەسەر پێویستیی گونجاندنی ژینگەیەکی ئارام کە مافی ڕادەربڕین و ناڕەزایەتی هەراسانکردن هاوڵاتییان مسۆگەر بکات بەبێ ترس لە دەستگیرکردن، هەڕەشە یان ناوزڕاندن.
ئاماژەی بەوەش کرد: لە ناوەڕاستی ئازار و دەستگیرکردن، هەڵمەتەکە ڕاگەیاندرا کە پێویستییەکی دڵنیایی و ڕاستیە تاڵەکەیە کە سەپاندوویەتی، چونکە گەیشتووینەتە قۆناغێک کە تێیدا ڕووبەرەکانی هەناسەدان بە شێوەیەکی بێپێشینە تەسک دەبنەوە، بێدەنگکردن و هەوڵەکانی بێئاگاکردنی هۆشیاریی کۆمەڵگە بووەتە مەترسییەک کە هەراسانکردن لە قەوارەی کۆمەڵگەکەمان دەکات، ئەم هەڵمەتەمان ڕاگەیاند چونکە باوەڕمان وایە کە بێدەنگی چیتر بژاردەیەکی ئارام نییە بۆ کەس، وشەی ئازاد تاکە سییە کە ماوەتەوە بۆ کەرامەت و چاکسازیی ئەم کۆمەڵگەیە.
سەبارەت بە ئامانجەکانی هەڵمەتەکە، ئینتیسار میالی ڕوونیکردەوە، کە بەشداربووان بەپێی دوو ڕێڕەوی هاوتەریب دەجوڵێنەوە، یەکەمیان لەسەر ئاستی نزیک خۆی دەبینێتەوە لە داواکردنی ڕاگرتنی دەستبەجێی هەموو شێوازەکانی دەستگیرکردن، هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە بە ستەمکارانە پێناسەی کردن دژ بە خاوەن ڕاکان، سەرەڕای دابینکردنی ژینگەیەکی پاراستنی ڕاستەقینە و بەپەلە بۆ چالاکوانانی ژن و پیاو.
بەڵام لەسەر ئاستی داهاتوویەکی دوور، ئاماژەی بەوە کرد، کە هەڵمەتەکە هەوڵدەدات بۆ بەهێزکردنی هۆشیاری و ئەنجامدانی چاکسازیی یاسادانان، و وتی: ئێمە تەنها هەوڵ بۆ گۆڕینی ڕەفتارێکی کاتیی دەسەڵات بەرامبەر بە ناڕەزایەتییەکان نادەین، بەڵکو داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی یاسایی سەرکوتکەر و هەموارکردنەوەی ئەو دەقانە دەکەین کە وشە بە تاوان دەزانن، دەمانەوێت مافی ناڕەزایەتی و ڕادەربڕین لە خانەی چاکەیەک بگوازینەوە بۆ کولتوورێکی ڕەگداکوتاو و ڕەفتارێکی سروشتی کە یاسا بیپارێزێت و کۆمەڵگە ڕێزی لێبگرێت.
سەبارەت بە ڕۆڵی ژنانیش لە هەڵمەتەکەدا، ڕوونی کردەوە، کە ئەو ژنانەی بەشداریی لەم هەڵمەتەدا دەکەن ڕووبەڕووی شێوازی جیاواز و دووهێندەی فشار دەبنەوە، کە تەنها لە لایەنە سیاسی و ئەمنییەکاندا قەتیس نامێنێت، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ لایەنە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکانیش.
وتیشی: ئەو فشارانەی ئێمە ڕووبەڕووی دەبینەوە تەنها سیاسی یان ئەمنی نییە، وەک ئەوەی لەگەڵ هاوپیشە پیاوەکانماندا هەیە، بەڵکو فشارێکی دووهێندە و ئاوێتەیە، چونکە پیاو بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەکەیەوە دژایەتی دەکرێت، بەڵام ژنی چالاکوان لە کەرامەت و قەوارە کۆمەڵایەتییەکەی و خێزانەکەیدا دژایەتی دەکرێت، ئێمە ڕووبەڕووی هەڵمەتی ناوزڕاندنی ئەلیکترۆنیی بەرنامەبۆداڕێژراو و تیرۆری مەعنەوی دەبینەوە کە هەوڵدەدات دابونەریتەکان وەک ئامرازی زیادە بۆ سەرکوتکردن و شکاندنی ئیرادە بقۆزێتەوە، ئەوان تەنها لە بۆچوونەکانمان ناترسن، بەڵکو لە بوێریی ژن دەترسن کاتێک سەرکردایەتیی گۆڕانکاری دەکات و لە چوارچێوەکانی سەرپەرشتیکردن م دەردەچێت.
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە پێوەری سەرکەوتنی هەڵمەتەکە بە ژمارەی ڕاگەیاندراوەکان یان گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان نابێت، بەڵکو بە ئاستی تواناکەی دەبێت لە شکاندنی بەربەستی ترس و هاندانی دەنگە دوودڵەکان بۆ دەربڕینی هەڵوێستەکانیان و پەیوەستبوون بە داواکارییەکانی ئازادیی ڕا و ڕادەربڕینەوە.
ئینتیسار میالی پەیامی خۆی ئاراستەی ئەو ژن و کچانە کرد کە بەهۆی ترس لە تێڕوانینی کۆمەڵگە یان کاردانەوەی دەسەڵاتەکانەوە دوودڵن، و وتی: ترس دیوارەکان دروست دەکات، بەڵام هاوپشتیی ئێمە ئەو هۆشیارییەیە کە دەیانڕووخێنێت، ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەمڕۆ بەهۆی سەرکوتکارییەکەیەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەترسیت، هەمان ئەو کۆمەڵگەیەیە کە سبەی وەک ڕێزێک بۆ هێزەکەت سەر دادەنەوێنێت کاتێک جیاوازی دروست دەکەیت، بێدەنگیت پارێزراویت مسۆگەر ناکات، بەڵکو دەنگی ئەمڕۆت مسۆگەرییە بۆ ئازادی و کەرامەتی نەوەکانی داهاتوو، ببە بە هاوبەش لە دروستکردنی ئەم مێژووەدا، لە پشت پەردەوە چاوەڕێ مەکە.