بورجو چەلیک: ئازادکردنی ئایسەل توغلوک لە ناوەندەوە ڕێگری لێدەکرێت

پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و پارێزەر بورجو چەلیك، ئاماژەی بەوەدا كە "بێ ویژدانی و نایاساییە" ئایسەل توغلوک تووشبووی نەخۆشی بیرچوونەوە ئازاد نەكرێت.

 مەدینە مەمەدئۆغلو

 

موش- بەپێی داتاکانی ساڵی ٢٠٢٢ی IHD لە زیندانی ٦٥١ی تورکیا، هەزار و ٥١٧ زیندانی بە سەختی نەخۆش هەن، ئه‌م ژماره‌یه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت، زۆرجار به‌هۆی هه‌ڵوێستی ئاره‌زوومه‌نده‌وه لە‌ مافی ژیان و ته‌ندروستی بێبه‌ش ده‌كرێن. سیاسەتی تایبەت بە سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلوک کە سەرەڕای باری نەخۆشی بیرچوونەوە ئازاد نەکراوە، بە ڕوونترین شێوە تیشک دەخاتەسەر ئەو سیاسەتانەی لە زیندانەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

 

بورجو چەلیک، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە موش، هاوڕێ و پارێزەری ئایسەل توغلوک، کە پێشێلکردنی ماف و بەردانی زیندانیانی نەخۆش کێشەی سەرەکییە لە تورکیا، بۆ چارەسەریش هیچ هەنگاوێک بە تەواوی پێشنەخراوە، کەسانی دەسەڵاتداریش بێدەنگن، لەبارەی ئایسەل توغلوکەوە دەڵێت: ئایسەل هەڤالێ ئێمەیە، ژنێکە لە سیاسەتدا ڕۆڵی گرنگی هەبووە، یەکەمین هاوسەرۆکی ئێمە بووە، بەم واتایە ژنێکە یەکەم سەرکەوتنەکانی بەدەستهێناوە، ئێمە ڕێوشوێنی دەستبەسەرکردنی ناڕەوا و نایاسایی لەلایەکەوە دابنێین، ئایسل توغلوک ماوەی دوو ساڵە لە دژی نەخۆشییەکی سەخت دەجەنگێت. لە ڕاستیدا ئێمە نازانین چۆن دۆخی نەخۆشییەکەی و نایاسایی و ڕێگری لە سەربەستکردنی ئەو هەڵدەسەنگێنین، ئەگەر یاسا ئەوە بکات دەبێت چی بوترێت.

 

"هەموو داواکارییەکان ڕەتدەکرێنەوە"

بورجو چەلیک ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم داواکاری بۆ دیداری ئایسەل توغلوک لە زیندان پێشکەشکراوە و سەرەڕای داواکارییەکە، دەرچوونی بۆ دەرەوە لە ناوەندەوە ڕێگری لێدەکرێت، بەپێی قسەکانی ئەو پارێزەرە مەرج هەیە بۆ ئازادكردن یان كۆنتڕۆڵكردن، بەڵام سەرەڕای یاسایی بوونیشی جێبەجێناکرێت، "بەڕێوەبردنی سیاسەتێکی بەم جۆرە نامرۆڤانە و نایاساییە.