کاردانەوە بەرامبەر بە توندوتیژی لە مەغریب؛ پێویستە سزا زیاد بکرێت

لەیلا ئەمێلی، سەرۆکی کۆمەڵەی دەستی ئازاد، کاردانەوەی بەرامبەر زیادبوونی توندوتیژی و هەراسانکردن لە مەغریب نیشاندا و سەرنجی بۆ یاساکانی دژە توندوتیژی ڕاکێشا، هەروەها ڕایگەیاند کە یاساکانی ئێستا بەس نین و پێویستە سزای قورستر دابنرێت.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- لە شاری تەنجە لە باکووری مەغریب، دوای ئەوەی وێنەی کچێک کە لەلایەن پیاوانەوە هەراسان دەکرێت لەسەر شەقام، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوبووەوە، خەڵک مەغریب کاردانەوەیان بەرامبەری نواند، لەیلا ئەمێلی، سەرۆکی کۆمەڵەی دەستی ئازاد، لەو بارەیەوە وتی: پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی هەراسانکردن و توندوتیژی دژی ژنان.

 

"هەراسانکردنی ژنان لەلایەن پیاوانەوە، بەهۆی جلوبەرگەوە نییە"
لەیلا ئەمێلی دڵتەنگی خۆی بە هۆی ڕووداوی هەراسانکردنەوە دەربڕی و وتی: بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە سەیری ڕووداوەکەی دژی ئەو کچەمان کرد، وەک لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەدا دەردەکەوێت، کچێک لەلایەن پیاوانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر. دواتر لە باسەکەدا باس لەوە کرا کە جل و بەرگەکەی پیاوانی وروژاندووە. ئێمە ئەم بیرکردنەوە قبوڵ ناکەین و ڕەتی ناکەینەوە. لەبەرئەوەی هەراسانکردن بە تاوان دادەنرێت بەپێی یاسا، پرسەکە جلوبەرگی ژنان نییە، دەبینین ئەو ژنانەی سەریان دادەپۆشن لە کۆمەڵگەدا دووبارە هەراسان دەکرێن، ئەمەش تۆمەتەکان بەتاڵ دەکاتەوە، بۆیە داواکاری سەرەکیمان کەمکردنەوە و کۆتاییهێنانە بەم دیاردەیە کە بۆتە ترسێک بۆ هەموومان.

 

هەڵمەتی دژی هەراسانکردن

لەیلا ئەمێلی ڕایگەیاند کە هێشتا فشار لەسەر ئەو ژنانە هەیە، کە هەراسان کراون بۆ سەلماندنی ئەو هەراسانکردنە و وتیشی: ئەم هەراسانکردنانە هۆکارێکە بۆ ئەوەی زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەتەوە و هەڵمەتی "هەراسانکردنی سفر"یان دەستپێکردووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا دەنگۆ بۆ هەراسانکردنی ڕاستەقینە بڵاوکراوەتەوە، کە مەبەست لێی شیکردنەوەی هەراسانکردنەکەیە، ژنان بە ئاگابن و ڕایگەیاندووە کە پێشکەوتن لەم یەکەیەدا بەدیهاتووە.

 

یاسا هەیە بەڵام نایپارێزێت

لەیلا ئەمێلی باسی لە یاسای توندوتیژی و هەراسانکردن دژی ژنان لە ساڵی ٢٠١٨ بە ژمارە ١٠٣-١٣ دەرچووە، کرد و وتی: هێشتا بۆشایی زۆر لە جێبەجێکردنی یاساکەدا هەیە، لەم بابەتەدا هێشتا زۆر کەس نازانن یاسایەک هەیە کە توندوتیژی سێکسی و دەروونی و زارەکی و جەستەیی و جۆرەکانی تری توندوتیژی بە تاوان دەزانێت، لەگەڵ ئەمەشدا کێشەی سەلماندن یەکێکە لە کێشە گەورەکان کە ڕووبەڕووی قوربانی دەبێتەوە، بۆیە ناکرێت سزا لەسەر کارەکان بدرێت تا نەسەلمێنرێت. هەندێک کەس وێنە یان ڤیدیۆ دەگرن کە دەستوەردان لە ڕووداوی هەراسانکردنەکەدا دەکەن، ئەمە پێشتر لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بوونی نەبووە و خەریکە خراپتر دەبێت.

 

"پێویستە سزای قورستر بدرێت"

لەیلا ئەمێلی ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ژنان لە هەموو هێرشەکان بپارێزرێن بەتایبەتی لە هەراسانکردن و هەموو میکانیزمەکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە وتیشی: پێویستە لە میدیاکان و لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامەکاندا باسی یاسای توندوتیژی بکرێت، هەمووان بەو شێوەیە دەزانن یاسایەک هەیە بۆ پاراستنی ژنان، بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی و هەراسانکردنیش، پێویستە سزای قورستر بدرێتە دەستدرێژکاران، چونکە بە سزای قورس، دەستدرێژیکاران ناوێرن بە ئاسانی ئەوەی دەیانەوێت بیکەن.