"بەهێزکردنی ئابووری ژنان کلیلی پەرەپێدانی بەردەوامە"

کۆمەڵەکان و بزووتنەوەکانی ژنان لە مەغریب تێدەکۆشن بۆ بەهێزکردنی سیاسی و ئابووری ژنان و یەکسانی ڕەگەزی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- حەیات ئەمنجۆج، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی درعە-تافیلالت لە باشوری مەغریب، باوەڕی وایە کە ناتوانرێت باسی بەهێزکردنی سیاسی بکرێت بە دابڕان لە بەهێزکردنی ئابووری ژنان، کە مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی وەک لە دەستووری ساڵی ٢٠١١ دا هاتووە.

 

ڕوونیکردەوە کە پرسی بەهێزکردنی سیاسی و ئابووری ژنان هەمیشە لە دڵی کێشەکاندا بووە و ڕاپۆرتی گشتی مۆدێلی نوێی پەرەپێدان جەختی لەوە کردەوە کە یەکسانی ڕەگەزی و بەشداریکردنی ژنان لە هەموو بوارەکاندا بوونەتە ئاماژەیەکی پێویست بۆ بەدیهێنانی گەشەکردن، چونکە ناتواندرێت پێشکەوتنێکی گشتگیر بەبێ بەشداریکردنی ژن بەدەست بهێندرێت.

 

"پێویستە مافەکانی ژنان تەنها دروشم نەبن و بابەتێکی بنچینەیی بن"

بۆ بەرزکردنەوەی مافەکانی ژنان و بەرەوپێشبردنی پێگەی ژنان و بەهێزکردنیان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە، ئاماژەی بەوەکرد، نابێت ئەم بابەتانە تەنها وەک دروشمێکی سیاسی گونجاو لە ڕۆژی جیهانی ژنان یان وێستگەکانی دیکەدا لەخۆ بگرن، بەتایبەتی لە ماوەی هەڵبژاردندا، بەڵکو دەبێت وەک بابەتێکی بنچینەیی و کێشەی کۆمەڵگە بە گشتی ڕەچاو بکرێن.

 

سەبارەت بە مافەکانی ژنان و مەبەستیان لە مەغریب حەیات ئەمنجۆج ڕایگەیاند، شۆڕشێکی بینیوە کە دەکرێت بە هێواشی وەسف بکرێت، یەکەم جار بە پەسەندکردنی یاسای خێزان لە ساڵی ٢٠٠٤، بەدوای کۆمەڵێک چاکسازی و دەستکەوت لە بەرژەوەندی ژناندا، ئەمە ویستی سیاسی ڕاستەقینەی نیشانداوە بۆ گۆڕانکاری، بەتایبەتی لە بەخشینی مافی ژنانی مەغریب کاتێک لەگەل بیانی هاوسەرگیریان کردووەو بۆ بەخشینی ڕەگەزنامەی مەغریب بە منداڵەکانیان، داواکارییەک کە دوای خەباتێکی درێژ لەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵەکانی ژنانەوە بەدەستهاتووە کە هێشتا خەبات دەکەن بۆ ماف و ئازادیی زیاتر و بەدەستهێنانی یەکسانییەکی گشتگیر و ڕاستەقینە.

 

جەختی لەوەشکردەوە کە توانای بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی سیاسییەوە هێشتا دوورە لە جێبەجێکردنی ڕاستەقینەی بنەمای یەکسانی کە لە دەستووری ساڵی ٢٠١١ دا هاتووە، لەبەر چەند هۆکارێک، یەکێکیان کۆمەڵایەتیکردنە، کە هێشتا بیرکردنەوەی پیاوان و ڕەگەزپەرستی ژنان بەردەوام دەکات، هەروەها نەبوونی چەکێکی یاسایی کە بەدوای گۆڕانکاری و گەشەکردندا دەگەڕێت.

 

بۆ بەدەستهێنانی بەهێزکردنی سیاسی کاریگەر بۆ ژنان، داوای کرد کە لەگەڵ یاسا پێشکەوتووەکاندا بەردەوام بێت لە ڕێگەی ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی پێویستی ژنان بۆ گەیشتن بە پێگەی بڕیاردان، وتیشی: نوێنەرایەتی سیاسی ژنان بەهێزکراوە بە لەخۆگرتنی سیستمی کۆتا، کە هێشتا دەنگدەران ڕەتی دەکەنەوە دەنگ بە ژنان بدەن بە شێوەیەکی تاکەکەسی و ڕێژەی ئەو پەرلەمانتارە ژنانەی کە گەیشتوونەتە پەرلەمان یان ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکانی دیکە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی تاکەکەسییەوە زۆر سنووردارە، بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان کە لە ڕێگەی کۆتاوە هەڵدەبژێردرێن وەک میکانیزمێک بۆ بەهێزکردنی بەشداریی سیاسی ژنان لە کۆبوونەوە هەڵبژێردراوەکاندا، سیستمی "کۆتا" تەنها قۆناغێکی گواستنەوە دەمێنێتەوە، بە ئامانجی ئەوەی کۆمەڵگە بوونی ژنان لە دیمەنی سیاسیدا قبوڵ بکات و دەرفەتێکیان بداتێ بۆ ئەوەی توانا و کارایی خۆیان لە بەڕێوەبردنی کاروباری گشتیدا تیشک بخەنەسەر.

 

"ئابوری ژنان خاڵی سەرەکییە"

سەبارەت بە بەهێزکردنی ئابووری ژنان، ڕوونیکردەوە ئەوە خاڵی چوونەژوورەوەی سەرەکییە کە پێویستە تیشکی بخرێتە سەر، چونکە ناتواندرێت بەهێزکردنی سیاسی بە جیاکردنەوە لە بەهێزکردنی ئابووری بەدەست بهێندرێت، کە کۆڵەکەی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام.

 

ئاماژەی بەوەدا ئەو زەحمەتییانەی کە ڕووبەڕووی ژنانی گوند دەبنەوە زۆرن، چونکە هێشتا دەناڵێنن لە پەراوێزخستن و هەژاری و نەبوونی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە و دادپەروەری، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی دیاردەی هاوسەرگیری منداڵان.