دادگاکان گرنگی بە کەیسی ژنان نادەن

بەرامبەر زیادبوونی توندوتیژییەکان دژ بە ژنان ماف ناسان و چالاکوانان داوادەکەن هەڵمەتی نیشتیمانی ڕابگەیەندرێت و یاسا و دادگا سەروەربن لە بە سزا گەیاندنی تاوانباران.

میهرەبان سەلام کاکەیی 

 

هەڵەبجە- لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ تاوەکو ئیستا ڕۆژ بە ڕۆژ کوشتنی ژنان ڕوو لە زیاد بوونەو ئەمەش نیگەرانی لای ڕێکخراوەکانی ژنان و ماف ناسنان و چالاکوانان دروست کردەو داوا کارن تاوەکو هەڵمەتی نیشتمانی توندو تیژی دژی ژنان کارێک بکریت یاسا سەروەر بیت و دادگاکان زیاتر کار بکەن کێشەکانی ژنان

 

گوڵستان محمد، لێپرسراوی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە تایبەت بە نوژنها وتی: " گۆڕانکارییەکانی ژیان وایکردوە گۆرانکاری لە توندوتیژیەکانیش دروست ببن سەرەتا توندوتیژیەکان جیاوازبوون  لە جۆری کۆمەڵایەتی و ئابوری و بۆیە کاتێ کەیسەکە دەچێتە دادگا زۆر بە هێواشی کاری لەسەر دەکرێت و گرنگی بە کەیسی ژنان نادرێت."

 

 گوڵستان محمد لێپرسراوی نوسینگەی مافی مرۆڤ ئەوەشی خستە ڕوو کە ئیستا نوسینگەکانی توندوتیژی ژنان کار لەسەر کێشەکان دەکەن بۆیە پێویستە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار زیارتر ورد ببنەوە تاوەکو تاکەکانمان زیاتر بەرەو توندو تیژی نەڕۆن.

 

یاسا پێویستە وەک خۆی جێبە جێ بکرێت و هۆشیاری کۆمەڵگا پێویستە زیاد بکرێت.

مافناس گوڵستان محمد باسی زیاد بوونی هۆکارەکانی توندو تیژی خێزانی و زیاد بوونی هۆکارەکانی ژن کوشتن کرد ئاماژەی بەوەدا کە هۆکارە کۆمەڵایەتی و توندوتیژیە خێزانیەکان بۆ گۆرانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی هۆکارەو خێزان وای لێ هاتوە کوشتن و بڕینی بەلاوە ئاسایی بووە، پیاو پێی ئاساییە ژنەکەی بکوژرێت، بەلای ئاساییە کە توندوتیژی بەرامبەر خێزانی بکرێت، ئەمانە هۆکارن بۆ زۆری هۆکاری ژن کوشتن و توندوتیژی زیاتربووە و وایکردووە لەبری کۆمەڵگایەکی مەدەنی بەرهەم بهێنیبن لەلایەن کۆمەڵگاوە تاکێکی توندوتیژ بەرهەم هاتووە.

 

هۆشیاری کۆمەڵگاو سەروەری یاسا بڕێک لە کێشەکان چارەسەر دەکات

گوڵستان محمد لێپرسراوی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە پێی وایە پێویستە یاسا سەروەر بکرێت، دادگا بەکاری خۆی هەستێت و بڕیاری کەیسەکان یەکلاکەرەوە بێت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەوقاف و ناوخۆ بە کاری خۆی هەستێت و کۆمەڵگا هۆشیار بکریتەوە بە ڕێکاری یاسایی خۆی دەروات و کار لەسەر کۆمەڵگا بکات.

 

هەفتەی بەرەنگاربوونەوەى نیشتمانی نزیکە و پێویستە لە هەڵمەتەکان بەردەوام بین

پێویستە هەڵمەتەکانی بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژی خیزانی و کوشتنی ژنان بەردەوام بیت و نابێت دابرێین لە کۆمەڵگا تاوەکو بەردەوام گۆرانکارییە کان بە چاوی خۆمان ببینن و سەرجەم ڕێگا جیاوازەکان بگرینەر تاوەکو ژن کوشتن و کوشتنی بە زۆرە ملێ و تونو تیژی خێزانی کەم بکریتەوە، بەرەو هەفتەی نیشتمانی توندو تیژی دژی ژنان ئەرۆین و پێویستە هەڵمەتەکان چر بکەینەوە.