"یاساکانی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی مافی ژنان پێشێل دەکەن"

فەتحیە نەسری، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ژنان دووپاتی کردەوە کە دۆخی ژنان لە وڵاتانی عەرەبیدا بەهۆی بوونی یاسا دواکەوتووەکان باش نییە.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس- دەستووری وڵاتانی عەرەبی لەوانە مەغریب و عێراق و لوبنان یاساگەلێکیان داناوە کە لەگەڵ ئەو شتانەدا ناگونجێت کە ژنان لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە، هەروەها ڕۆڵی خۆیان سنووردار دەکەن و ڕێگری لە پێشکەوتنەکانیان دەکەن و ملکەچی داب و نەریتی بەسەرچوو و فەتوا و لێکدانەوە ئاینییەکان دەبن کە هەژموونی پیاویان چەسپاندووە.

 

فەتحیە نەسری، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ژنان ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تونس وتی: ژنانی وڵاتانی عەرەبی لە پێوەرەکانی کۆمەڵگەی پیاوانی کۆنەپەرست، داب و نەریت و تێڕوانینی کۆنەپەرستانەدا گیریان خواردووە، هەروەها لە ژێر پەردەی ئەو ڕۆڵە کلاسیکەدا دەژیا کە کۆمەڵگای پیاوان پێناسەی کردبوو، وەک ژنی ماڵەوە و دایک.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ژنانی عەرەب هەنگاوی پێشکەوتووتریان بەدەستهێناوە، چ لەسەر ئاستی پەروەردەیی یان ئەکادیمی، کە ژمارەیەکی زۆر فێرخواز و توێژەری ژنی تێدایە، هەروەها لەسەر ئاستی پیشەیی، لە کەرتی تەندروستی و پەروەردە، ژنان بارگرانی کارەکانیان هاوبەشە بە یەکسانی لەگەڵ پیاوان، تووشی چەندین تەحەدا دەبن، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕوانگەی کۆمەڵگا و ملکەچبوونی بۆ داب و نەریتی پەیوەست بە فەتوا و لێکدانەوە ئایینییەکان، هەروەها هێشتا گیری خواردووە لە یاسا کۆنەپەرستانەکاندا کە گەشەیان نەکردووە یان هاوسەنگ نەبوون لەگەڵ پێگەی ژن و کۆمەڵگەی عەرەبی کە ئیتر وەک کۆمەڵگەی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو نییە.

 

"تا ئەمڕۆش ڕێژەی کرێی ژنان لە چاو پیاوان کەمتر دەمێنێتەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای سەرکەوتنی ژنان لە وڵاتانی عەرەبی لە زۆر بواردا، تا ئەمڕۆش ڕێژەی کرێی ژنان لە چاو پیاوان کەمتر دەمێنێتەوە کە نزیکەی ٢٣%یە، بەهەمان شێوە بوونی ئەوان لە پەرلەمانەکان، جا عەرەبی بێت یان نێودەوڵەتی، لە توندترین حاڵەتەکاندا دەگاتە ٢٤% و لەم خاڵەدا دەتواندرێت بڵێین کە پێگەی ژنانی عەرەب لە هەموو وڵاتانی جیهاندا نزیکەی یەکسانە، ئەم دۆخە لەگەڵ ژنانی عەرەب و کۆمەڵگەکەیاندا ناگونجێت، کۆمەڵگەی عەرەبی ناتوانێت پێشڕەوی بکات گیری خواردووە بەدەست داب و نەریت.

 

فەتحیە نەسری ئاماژەی بەوەشکرد، فەرهەنگی توندوتیژی و هەڵاواردن لە دژی مافە ڕەواکانی ژنان هێشتا باڵادەستە سەرەڕای ئەو ڕێنێسانسە پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و پیشەییانەی کە ژنان لە بوارە جیاجیاکانی سەرکردایەتی و پێگەی سەرکردایەتیدا بەدەستیان هێناوە لە جیهاندا، لەوانەش جیهانی عەرەبیمان، کە ژنان هێشتا قوربانی ستەم و دەستبەسەرداگرتنی مافەکانن، بەم شێوەیە بوون بە گروپێک کە زۆرترین بەرکەوتەی نادادپەروەرین لە مووچە و بەرزکردنەوەی پلەی کاردا.

 

"لە وڵاتانی کەنداو عێراق یاساکان نکۆڵی لە مافی ژنان دەکەن"

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای بوونی هەندێک یاسا کە نکۆڵی لو مافی ژنان دەکات لە وڵاتانی وەک دەوڵەتانی کەنداو و عێراقدا لە تونس هەندێک هەوڵی بوێرانە هەیە بۆ دەرکردنی یاسایەک کە بەرگری لە مافەکانیان دەکات، وەک لە یاسای باری کەسێتیدا کە فرەژنی قەدەغە کرد و هاوسەنگ بوو لەگەڵ گەشەسەندنی ژنان و ڕۆڵیان، کە چیتر تەنها بە گرنگیدان بە کاروباری ماڵەوە و پەروەردەکردنی منداڵان سنووردار نییە.

 

"هێشتا هەندێک یاسای عەرەبی داوای فرەژنی دەکەن"

سەبارەت بە سروشتی ئەو یاسایانەی کە مافی ژنان لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبیدا ڕەتدەکەنەوە، وتی: دڵنیام زۆربەی ئەو یاسایانە لە پەرلەمان لە ژێر پەردەی دەستووردا دەرکراون، چونکە ئەگەر بە وردی سەیری دۆخی وڵاتانی عەرەبی بکەین، ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە کە زۆربەی یاساکان ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان بە ژنان نادەن یان هەموو مافەکانیان پێ نابەخشن و لە کۆمەڵگە عەرەبییەکانی ئێمەشدا هەمیشە بە لاوازترین ئەڵقە دادەنرێت، هێشتا هەندێک یاسای عەرەبی داوای فرەژنی دەکەن، هەموارکردنانەی پەرلەمانی عێراق بۆ یاسای باری کەسی پێشێلکردنی مافی ئەو ژن و کچانەیە کە لە تەمەنی ٩ ساڵیدا ڕێگەیان پێدراوە هاوسەرگیری بکەن و ئەمەش باشترین بەڵگەیە بۆ ڕێزنەگرتن لە ژنان لە یاساکانی عەرەبییدا، ئەم هەموارکردنانە کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە لە ژێر قوبەی ئەنجومەنەکەدا داوای کراوە، بۆ کوشتن و بەرزکردنەوەی ئاستی نەخوێندەوارییە.